توندوتیژی لەڕێگەی ئۆنلاین بە هۆی هێرشی سیاسی، بە قوڵی زیان بە ژنانی ڕۆژنامەنووس دەگەیەنێت

132435788_246924020181973_574623653681084747_n

ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی ڕۆژنامەنوس ئێستا بونەتە ئامانجی هێرشی ئۆنلاین،کە پەیوەندی هەیە بە هەڵمەتی زانیاری دیجیتاڵییەکانەوە، ئەمانەش کاریگەری دەبێت لەسەر ڕۆژنامەنوسان کە خۆیان کۆنتڕۆڵ بکەن و ترسیان لە خۆدەرخستن هەبێت، هەروەها مەترسی برینداربوونی جەستەییان زیاتر بێت، کە تاوانباری سەرەکی لەمانەشدا کەسانی سیاسین.

ئەم ئەنجامەش لەیەکەم ڕاپرسی کە لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەروەردە و زانست ئەنجامیداوە بڵاوکراوەتەوە لەسەر توندوتیژی دژی ژنان(ICFJ) و سەنتەری نێودەوڵەتی بۆ ڕۆژنامەنوسان و ڕۆشنبیری ڕۆژنامەنوسان، لەلایەن ڕێکخراوی یونسکۆوە (UNESCO) بڵاوبۆتەوە کە وێنەیەکی جیهانی بۆ ئەم بابەتە لە سروشتی قوڵی دەستدرێژی سێکسی و گێچەڵ و هێرشی سێکسی دژی ڕۆژنامەنوسانی ژنان، لەگەڵ ئەو ئاستەنگانەی دێتە پێش لە بەردەم چارەسەرەکاندا پیشان دەدات.

ئەو ڕاپرسییە گشتگیرترین ڕاپرسییە تا ئێستا لەسەر بابەتی توندوتیژی ئۆنلاین و هەمەلایەنترینە لە جوگرافیادا ئەنجام دراوە، بە ٥زمان پێشکەش کراوە لە ١١٣ وڵاتی جیاواز وەڵامی ٧١٤ ژنە ڕۆژنامەنووس وەرگیراوەتەوە، ئەمە بەشێکە لە توێژینەوەیەکی فراوانتری ڕێکخراوی یوونسکۆ بۆ پشکنینی توندوتیژی ئۆنلاین لە ١٥ وڵات لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر ئەزموونە هەمەچەشنەکان.

ئەو ژنە ڕۆژنامەنووسانەی ڕاپرسییەکەیان وەڵامداوەتەوە ڕایانگەیاند توندوتیژی ئۆنلاین بەشێوەی جۆراوجۆریان بەرامبەر کراوە، لەوانە(هەڕەشەی دەستدرێژی سێکسی، توندوتیژی جەستەیی، زمانی خراپ، هەراسانکردن لەڕێگەی پەیامە تایبەتەکان، هەڕەشەکان بۆ زیانگەیاندن بە ناوبانگە پیشەیی و کەسیەکانیان، هێرشی ئاسایشی دیجیتاڵ، بەهەڵە پیشاندانیان لە رێگەی دەستکاریکردنی وێنە و هەڕەشەی دارایی).

ئەم شێوازانەی هێرش کردن زیاتر بە پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا گەشە دەکات، هەروەها ئەوان بە شێوەیەکی زیاد بەستراون بە هێرشێک بە تاکتیک زانیاری هەڵە دروست دەکرێت بۆ بێدەنگکردنی ڕۆژنامەوانان، ئەمەش ئەوە دەردەخات وەڵامدانەوەکان بۆ توندوتیژی ئۆنلاین پێویستە لەسەر بنەمایەکی یەکسان گەشە بکات لە گەشەپێدانی تەکنەلۆجیا و هەماهەنگی هەرەوەزیدا.

ئەم توێژینەوەیە بە هاوبەشی و هاوکاری (جولی پۆزتی، نیرمین ئەبۆلز،کالینا بۆنتچێڤا، جاکی هاریسۆن و سیلڤیۆ ویسبۆرد) نووسراوە.

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ ڕێکخراوی یونسکۆ لە ڕاپۆرتێکدا ١٢ ئەنجامی خستۆتە ڕوو.

١-نزیکەی سێ لەسەر چوار واتا لە ٧٣% ی ئەو ژنانەی وەڵامیان داوەتەوە توندوتیژی ئۆنلاینیان بەرامبەر کراوە.

هێرش بۆسەر ژنە ڕۆژنامەنوسەکان لە ڕێگەی ئینتەرنێت چەندین ساڵە کێشەیەکی زیانبەخشە،کە ئەمانە لە هەموو جیهاندا بە شێوەیەکی بەرچاو و بێ کۆنتڕۆڵ ڕوو لە زیادبوون دەکەن وەک وەڵامدەرەکان ڕوونیان کردەوە.

٢- لە ٢٠% ی ژنانی توشی هەڕەشەی جەستەیی بون، ١٨%  توندوتیژی سێکسیان بەرامبەر کراوە و ئەو ژنە ڕۆژنامەنوسانەش کە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵکرا بوو تووشی نەخۆشی بوون.

بەڵام ئەم هەڕەشانە تەنها ئاڕاستەی ئەو ژنانە نەکراون کە کرابونە ئامانج، بەڵکو ١٣% بەشداربوان ڕایانگەیاند هەڕەشەی توندوتیژیان بەرامبەر بەوکەسانەش کردووە کە نزیکن لێیانەوە.

٣- ٢٠% ی بەشداربوان وتیان لە ڕوداوەکانی ئینتەرنێتدا و بە ئۆنلاین هێرشیان کراوەتە سەر.

ئەم دۆزینەوەیە جێی نیگەرانیە بەو پەیوەندییەی لە نێوان هێرشیکردن بە ئۆنلاین و کوشتنی ڕۆژنامەنوسان بە بێ ماف دروست بووە، لە دۆزینەوە پەیوەندیدارەکاندا ١٣ % ی دەڵێن کە لە بەرامبەر توندوتیژی ئۆنلاین پارێزگاریکردنی جەستەی خۆیان زیاد کردووە، ٤% یش دەڵێن بەهۆی ترسی هێرشی ئۆنلاینەوە کارەکەیان لە دەست داوە، ئەمەش هەم هەستی لاوازی و کەم هۆشیاری ئەوان لە دەرەنجامە شاراوەکانی هێرشی دیجیتاڵ دەردەخات.

٤- کاریگەرییەکانی توندوتیژیی ئۆنلاین بەرامبەر ڕۆژنامەنوسانی ژن زیانی تەندروستی و دەرونی بەشێوەیەکی بەرچاو لێدەکەوێتەوە بە ڕێژەی لە٢٦%.

لە ئەنجامدا١٢% ی بەشداربوان دەڵێن کە ئەوان بەهۆی کاریگەری توندوتیژی ئۆنلاینەوە داوای یارمەتی پزیشکی دەروونیان کردووە و ١١% ەش دەڵێن لە ئەنجامدا چەند ڕۆژێک لە کارکردن دابڕاون.

توندوتیژی ئۆنلاین بەرامبەر بە ڕۆژنامەنوسانی ژن زیانی گەورەی دەبێت، بەتایبەت کاتێک بەشێوەیەکی بەردەوام بێت، بەڵام ڕاپرسییەکان ئەوەشیان خستەڕوو کە پێویستە خاوەنکارەکان لە میدیاکاندا کاری زیاتر بکەن بۆ پاڵپشتیی تەندروستی دەروونی و باشبونی ئەو ئامانجانەی کراون تەنیا ١١% ی بەشداربووان وتیان کە خاوەنکارەکان لە حاڵەتی هێرشدا ڕێگەی چوونە خزمەتی ڕاوێژکارییان بۆ دابین کردوون.

٥- نزیکەی نیوەی ٤٨% ی ئافرەتان ڕاپۆرتیان داوە کە هەراسانکراون بەنامەی تایبەتی نەخوازراو .

ئەمەش ئەو ڕاستییە دەخاتە ڕوو کە زۆربەی ئەو توندوتیژییانەی لەڕێگەی هێڵی ئینتەرنێت ئەنجام دەدرێت ڕۆژنامەنووسانی مێینە کراون بە ئامانج دوور لە ڕای گشتی و بەرچاوی خەڵک،  ئەم مامەڵەکردنەش لەگەڵ کێشەکەدا دەکرێت دژوارتری بکات.

٦- کەیسەکانیش زۆرجار بەهاوشان لەگەڵ زیادبوونی هێرشەکان دیاری دەکرێت ،  بەپێی ڕەگەز ٤٧%  بوو ، بەدوای ئەویشدا سیاسەت و هەڵبژاردن  ٤٤ % و مافی مرۆڤ و سیاسەتی کۆمەڵایەتییش ٣١% بوو.

ئەم داتایە  جەخت لە سەر کاری خراپ و توندوتیژی ئۆنلاین دەکاتەوە بەرامبەر بە ژنانی ڕۆژنامەنووس، هەروەها تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی هێرشی سیاسی بۆ سەر ڕۆژنامەگەری، بەتایبەتی پەیوەست بەسیاسەتی پۆلیسی کە هەڕەشەکان بۆ سەر سەلامەتی رۆژنامەگەری زیاتر دەکات.

٧- ٤١% ی ژنانی وەڵامدەرەوە وتیان کە ئەوان ئامانجی هێرشی ئۆنلاین بوون کە وادەردەکەوت پەیوەندی بە هەڵمەتی زانیارییەکانەوە هەبووبێت.

ژنانی ڕۆژنامەنووس زیاتر خۆیان لە ناو ئەو هەڵمەتە دیجیتاڵییە زانیاریانەدا دەدۆزنەوە ڕەخنەیان لێدەگیرێت و ووتاری پڕ لە ڕق و کینەیان بۆ دەنێرێت بەمەبەستی ساردکرنەوەیان.

٨- زۆرتین ئاماژەکان بە ڕێژەی لە ٣٧%  بۆ کەسانی سیاسی بوون و پلەی دووەمیان وەرگرتوە لە هێرش و دەستدرێژیکردن لە دوای هێرشبەرە نەناسراوەکان کە ڕێژەیان ٥٧% بوو.

ڕۆڵی ئەکتەرانی سیاسی وەک سەرچاوە سەرەکان و ئەنجامدەرانی سەرەکی توندوتیژی ئۆنلاین لە دژی ڕۆژنامەنووسانی ژن ئاراستەیەکی نیگەرانکەرە، ئەم ڕاپرسیەش ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە، هاوکات زۆربوونی هەژماری نەناسراو  پڕۆسەی هەردوو لێکۆڵینەوە لە ئەنجامدەران و هەوڵەکان بۆ ڕێگریکردن و لێپرسینەوە ئاڵۆزتر دەکات، نا ڕونی و  وەڵامی سنووردار لەلایەن پلاتفۆرمەکانەوە  بەتایبەتی ئەو کەسانەی کە هێرشەکان دەکەن  ئەم کێشەیە زیاتر دەکات.

٩-  فەیسبووک لە پێنج پلاتفۆرمی لوتکەدا بە کەمترین سەلامەتی تێیدا پلەی وەرگرتووە لەلایەن ئەوبەشداربوانەی کار بە بەرنامە بەکارهاتووەکان دەکەن ، نزیکەی دوو هێندەی وەڵامدەران فەیسبووکیان بە ئەوپەڕی نائارام بەراورد بە تویتەر دەنوسن و هەروەها ڕێژەیەکی تری ناڕێک و پێک لە نێوان بەشداربووان بە ڕێژەی لە ٣٩% بە بەراورد بە ٢٦% لە تویتەر پیشاندا.

بە لەبەرچاوگرتنی ڕۆڵی فەیسبووک و تویتەر وەک هەڵگری سەرەکی هێرشی ئۆنلاینن بۆ سەر ژنانی ڕۆژنامەنووس، ئاستی ڕاپۆرتەکان بۆ کۆمپانیاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە لایەن وەڵامدەرانی ڕاپرسییەکەدا تا ڕادەیەک نزم دەردەکەوێت، ئەمەش لەوانەیە هەردوو هەستی بێهودەیی کە زۆرجار لەگەڵ ئەم جۆرە هەوڵانەدا هاوپەیوەستن ، هەروەها دوودڵییەکی گشتی لە نێوان ئەو ژنانەی ڕاپرسیان لەسەر کراوە بۆ بەرزکردنەوەی ئەم کێشانە لە دەرەوە . جگە لەوەش ئەنجامەکان پێویستی هەوڵی بەپەلەی کۆمپانیا گەورەکانی ئینتەرنێت هەیە بۆ بەجێبەجێکردنی ئەرکەکەی چاودێری بکات لەبەرامبەر توندوتیژی ئۆنلاین بەرامبەر بەڕۆژنامەنووسان.

١٠- تەنیا ٢٥ % ی بەشداران ڕووداوەکانی توندوتیژی ئۆنلاینیان بە خاوەنکارەکانیان ڕاگەیاندووە، جێی باسە وەڵام دەرەوەکان ڕێگرییەکی دوولایەنەیان لە مامەڵەکردن بۆ چارەسەری توندوتیژی ئۆنلاین لەماوەی کارکردندا بەدی کردووە ئەویش ئاستی کەمی دەستگەیشتن بە سیستمەکانی پشتگیری بۆ ڕۆژنامەنوسی بە ئامانجکراو، هەروەها نزمی ئاستی هۆشیاری لە هەبوونی ڕێگەو شوێن و ڕێنماییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.

بەشداربوان هەبوونی کۆسپی دوولایەنەو کاریگەر بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ توندوتیژی ئۆنلاین کە لە ماوەی کارکردنیاندا ئەزموون کراوە،خستەڕوو، ئاستی نزمی دەستگەیشتن بە سیستمەکان و میکانیزمی پشتگیری بۆ ڕۆژنامەنووسانی ئامانجکراو، هەروەها نزمی ئاستی هۆشیاری لە هەبوونی ڕێوشوێن و سیاسەت و ڕێنماییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.

١١- ئەو ژنانەی ڕاپرسیان لەگەڵ کراوە بە ڕێژەی لە٣٠% وەڵامی ئەو توندوتیژییە ئۆنلاینیانە دەدەنەوە کە لەتۆڕەکۆمەڵاەتییەکان ڕوبەڕویان دەبێتەوە ، ٢٠% ی باسی چۆنیەتی پاشگەزبوونەوەیان لە هەموو کارلێکیکی ئینتەرنێت کردووە، ،١٨% بە دیاریکراوی خۆیان لە مارەبڕین و جەماوەر بەدوور دەگرن .

١٢- توندوتیژی ئۆنلاین  بەشێوەیەکی بەرچاو کاریگەری لەسەر دامەزراندنی ژنانی وەڵامدەرەوە هەیە . بە تایبەتی ١١% ژنان ڕاپۆرتیان داوە لەسەر کار ون بون،  ٣٨%  پشت بە نازناوە ئۆنلاینەکان دەبەستن و لە٤% کارەکانیان جێدەهێڵن تەنانەت لە ٢% وازیان لەکاری ڕۆژنامەوانی هێناوە.

لە کاتێکدا هەندێک لەم ژمارانە ڕەنگە بچووک دەربکەون، ئەم داتایەش نیشاندەری بەرچاوی کێشەکەیە، هەروەها کاریگەرییە نەرێنیەکانی  توندوتیژی ئۆنلاین بۆ فرەچەشنی جێندەری لە ڕێگەی میدیای هەواڵەکانەوە دەردەخات.

لە کۆتاییدا یەکەم ئەنجامی ئەم ڕاپرسییە ئەوە دەردەخات توندوتیژی بەڕێگەی ئۆنلاین بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسانی ژن دیاردەیەکی جیهانییە و پێویستی بە کاری بەپەلە هەیە. بۆ ئەوەی ئازادی ڕادەربڕین بەردەوام بێت لەهەمان کاتدا  فرەیی لە ڕۆژنامەگەریدا گەشەبکات و ژنانیش یەکسان بن لەگەیشتن  بەزانیارییەکان و گوێیان لێبگیردرێت.

ئەم بارودۆخی بێهەڵوێستییە لە هێرشی ئۆنلاین پرسیار دروست دەکات و پێویستی بە وەڵامە، بێهەڵوێستی هانی ئەنجامدەران دەدات ورەی قوربانی لاواز دەکات  و بناغەکانی ڕۆژنامەگەری لاواز دەکات ئەمەش هەڕەشە لەسەر سەلامەتی ڕۆژنامەنوسان زیاد دەکات و دیموکراسی لاواز دەکات، لەسەر بنەمای ئەم دۆزینەوە بێزارکەرەش نۆ ڕاسپاردە بۆ کردار لە تەواوی ڕاپۆرتەکەدا کراوە و حکومەتەکان و سەکۆکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و خاوەنکارەکان لە پیشەسازیی میدیادا کراون بە ئامانج.

 

 

 

 

 

 

 

 

Leave a comment