میسڕ دوای ١٧ساڵ مەدالیای ئاڵتونی لەلایەن یاریزانیێکی کچەوە بەدەستهێنا.

190753

فریال ئەشرەف بە یەکەم کچە یاریزان لە مێژووی میسڕ دادەنرێت کە توانی مەدالیای ئاڵتون لە ئۆلۆمپیادی تۆکۆیۆدا بەدەست بهێنێت.

فریال ئەشرەف عبدالعزیزی میسڕی تەمەنی ٢٢ساڵە، یەکەم کچی میسڕییە کە بتوانێت مەدالیای ئاڵتون لە کاراتی کچاندا وەربگرێت، ئەمە لە کاتێکدایە میسڕ لە ساڵی ١٩١٢ەوە هەشتەم مەدالیای ئاڵتونە لە ئۆلۆمپیادا بەدەستی هێنابێت، جگە لەوەش لەساڵی ٢٠٠٤ەوە میسڕ ئەو مەدالیایەی بەدەست نەهێناوەتەوە.

فریال ئەو مەدالیا ئاڵتونەی بەدەستکەوتێکی زۆر کەم زانی کە بتوانێت بیبەخشێت بە میسڕ، چونکە خەونی ئەوبوو بتوانێت ناوی میسڕ بەرز بکاتەوە.

لەهەمان کاتدا عبدالفتاح السیسی، سەرۆکی میسڕ لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پیرۆزبایی لەو کچە یاریزانە کرد و وتی” ئەمە دەستکەوتێکی نوێی سەربەرزانەیە کە دووپاتی توانای میسڕییەکان بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوت لە بوارە جیاوازەکاندا دەکاتەوە، شانازی بە کچەکەم (فریال ئەشرەف) و هەموو میسڕییەکانەوە دەکەم کە لە کۆرسە نێودەوڵەتیەکاندا ناوی میسڕ بەرز دەکەنەوە.

ئەو مەدالیای فریال، شەشەمین میدالی میسرە لەیارییەکانی ئێستادا، دوای مەدالیا زیوەکەی ئەحمەد ئوسامە ئەلجوندی ڕۆژی شەممە لەپێنتالۆنی مۆدێرن، برۆنزەکانی سەعیف ئیسا بە ٨٠ کگم ، دیاری ئەنگێل بە ٥٧ کگم لەتایکواند و محەمەد ئیبراهیم ” کیشۆ ” لەزۆرانبازی گریکۆ – ڕۆمانی بە ٦٧کگم ، گایانە فاروق لۆتفی بە – ٦١ کگم لەکاراتی .

ئەشرەف حەوتەمین خولی پاڵەوانیەتی جیهانی ساڵی ٢٠١٨ی تەواو کرد و لە ساڵی ٢٠١٩دا دا تاجی پاڵەوانێتی جیهانی قۆناغی دووی کێشی ٩٨ کیلۆیی و ٢٠٢٠ پاڵەوانی ئەفریقای لەسەر کرا.

فریال ئەشرەف لە کۆتایی ڕۆژی شەممە (٧ی ئابی ٢٠٢١ ) دا ئیرینا زەریتسکای ئازەربایجانی بەزاند، دوای ئەوەی لە ئۆڵۆمپیادەکەی تۆکۆیۆدا مەدالیای ئاڵتونی وەرگرت، بەگریانەوە ئەو دەستکەوتە گەورەیەی بەدەستی هێنابوو بۆ دایکی گەڕاندەوە کە ئەو هۆکاری سەرکەوتنی ئەو بووە، هەر بۆیە لەوکاتەدا بە دایکی وت” سوێند بەخوا ئەوە دەستکەوتی تۆیە نەک من.”

Leave a comment