کوشتنی ژنێک بە هۆکاری ئەوەی منداڵێکی کچی هێناوەتە دونیاوە

خشونت

پیاوێک لە شارۆچکەی یەکەتوت لە کابوڵ-ئەفغانستان هاوسەرەکەی دەکوژێت بە تاوانی ئەوەی منداڵێکی کچی بووە، تاوانبار پاش تاوانەکە ڕادەکات و ئێستاش پۆلیس بە دوایدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی ڕادەستی یاسای  بکەن.

تاریق یاسین وتەبێژی وەزارەت لە ئەفغانستان ئەم تاوانەی پشتڕاستکردەوە و وتی “پیاوێک لە کابوڵ ژنەکەی بە هۆکاری ئەوەی منداڵێکی کچی بووە، کوشت. کردارەکەی ئەم پیاوە ئەوپەڕی دواکەوتویی و نادادییە.”

ئارین خەڵکی ئەفغانستانی دڵنیاکردەوە کە تاوانبارەکە دەستگیر دەکرێت و هەروەها گوتی “ئەو پیاوەی کە هاوسەرەکەیی کوشتووە و ڕایکردووە لە هەر شوێنێکی دونیادا بێت، دەستگیردەکرێت”

ئەم ڕوداوە زۆرێک لە خەڵکی ئەفغانستانی نیگەران کردوە و ئەوان داوا لە حکومەت دەکەن هەرچی زوترە بکوژەکە دەستگیر بکەن و بە توندترین شێوە سزای بدەن بۆ ئەوەی ببێتە وانە بۆ هەموو ئەوانەی کە بەو شێوەیە بیر لە مرۆڤ و بە تایبەت بیر لە ژن دەکەنەوە. هەروەها داوا دەکەن و سزای هەموو ئەو کەسانە بدەن کە ژن بە کەم سەیر دەکەن و ڕێز لەو ڕەگەزە گرنگەی کۆمەڵگە ناگرن.

مەولەوی عەبدولعەزیز خەتیب و وتاربێژی یەکێک لە مزگەوتەکانی شاری کابوڵە لە وتارێکیدا دەڵێت ” ئەو پیاوە ئاژەڵێکی وەحشییە.” هەروەها دەڵێت “کچ و کوڕ پێدراوی خوداوەندن و هیچ جیاوازییەکیان نییە و هەڵبژاردنیشیان نە لە دەستی پیاودایە نە ژن.”

مەولەوی دەڵێت “ئەو ئەم بکوژە دەستگیر نەکرێت و سزا نەدرێت پاش ماوەیەک ئەم ڕوداوە کاڵ دەبێتەوە و هێواش هێواش کوشتی ژن بە بیانوی ئەوەی منداڵی کچیی بووە دەبێتە دیاردە، چونکە هێشتا لە وڵاتەکەی ئێمەدا کەسانێک بونیان هەیە کە ئەگەر یاسا نەبێت هەموو سنورێک دەشکێنن و مرۆڤ بوون تێپەڕدەکەن و وەک ئاژەڵێکی دڕندە مامەڵە دەکەن.

 

Leave a comment