لەتیفە تونسی بە گۆرانییە سیاسییەکەی تونسییەکانی کرد بە دوو بەشەوە

a1e75c76b858806e452be4efa9eca257

گۆرانییە سیاسییەکەی لەتیفە عورفاوی، دەنگدانەوەیەکی گەورەی هەبوو، لایەنگرانی کردوویانە بە گۆرانیی سەرەکی دڵخوازانی خۆپیشاندەرانی تونس و نەیارانیشی رەخنەی ئەوەی لێدەگرن کە گۆرانییەکە بەتەواوەتی لایەنداری سیاسیی تێدایە.

لەتیفە تونسی یەکێکە لە ژنە هونەرمەندەکانی تونس، چەند رۆژێکە گۆرانییەکی نوێی بەناو “گەل دەژی و دوژمنەکانی گەل شکستدەهێنن” بڵاوکردووەتەوە.

بڵاوکردەوەی ئەم گۆرانییە نوێیە هاوکاتە لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی گەلی تونس و بڕیارەکانی قەیس سەعید، سەرۆکی ئەو وڵاتە کە لە هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و سڕکردنی پەرلەمان خۆیان بینییەوە.

لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە پێشوازییەکی بەرچاو لە بڵاوبوونەوەی گۆرانییە نوێکەی لەتیفە کرا، لە خۆپیشاندان و شوێنە گشتییەکاندا بەردەوام دەوترایەوە.

ئەمە رووداوێکی دەگمەنە کە لە وڵاتێکی عەرەبیدا گۆرانییەکی هونەرمەندێکی ژن ببێتە “گۆرانی گۆڕانکارییە سیاسییەکان” و هاوڵاتیان بەو شێوەیە پێشوازی لێ بکەن.

ئەوانەی پشتیوانی لەو ژنە هونەرمەندە دەکەن، گۆرانییەکەی بە “سرودی شۆڕش” ناو دەبەن، بەڵام ئەوانەی دژایەتی دەکەن، پێیان وایە لە گۆرانییەکەدا لایەنگری بۆ بڕیارەکانی سەرۆکی تونس کردووە.

ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ بەشداری بەرفراوانی ژنانی تونس لە خۆپیشاندان و نارەزایەتییەکاندا و تەنانەت لە ئاستێکی باڵاتردا چەندین ژنی وەکو عەبیر موسا سەرکردایەتی خۆپیشاندانەکان دەکەن.

 

Leave a comment