زوهرە؛ لە میوانداریکردنەوە بۆ خاوەن کار

photo_2021-08-02_15-39-46

ماوەی دوو ساڵ زیاترە زوهرە خواردنی کوردەواری، شیرینی و نان بۆ کڕیارەکانی دروست دەکات، کاتێک لە نێو خێزانەکەشیدا خواردنی  بۆ میوانەکان ئامادە دەکرد، بە هۆی تام وچێژە تایبەتییەکەیەوە وەسفی خواردنەکەیان دەکرد، لە کاتی بۆنە تایبەتییەکانی خێزانکەشیدا هەر خۆی خواردنە جۆراو جۆرەکانی دروستکردووە. هەر ئەو ستایشکردنەش بووە هۆکاری ئەوەی زوهرە ببێتە خاوەنی کاری خۆی.

زوهرە زیاتر لە دوو ساڵە لە ماڵەکەی خۆی خواردنی کوردەواری بۆ کڕیارەکانی دروست دەکات، بە حەزو خولیاوە کار دەکات ، لەبەر خاوێنی و چێژی تایبەتی خواردنەکانی جێگەی متمانەی کڕیارەکانیەتی.

زوهرە جەبار ژنێکی دەستڕەنگینی قەزای پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانییە و هاوسەرگیری کردووە، خاوەنی دوو منداڵە، هاوڕێکانی جگە لە دەست خۆشی بۆ دروستکردنی خواردنەکەی بیرۆکەی ئەوەشیان پێدا دەست بکات بە خواردن دروستکردن، هەر بۆیە بەهۆی دەستڕەنگینی خۆیەوە لەماڵەکەیدا پیشیەکی بۆخۆی دیاری کرد.

زوهرە دەڵێت” یەکەم کارم دروستکردنی نان بوو، دوای ئەوەی لە هەژماری تایبەتیم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک خورادن دروست کردنەکانم بڵاو کردەوە خواست لەسەر کارەکەم دروست بوو، ئەوەش ڕێگەیەک بووە بۆ ناساندنی زیاتری ئیشەکەم.

زوهرە خواردنە کوردەوارییەکان دروستدەکات وەک (کفتە شۆربا، بریانی، سەروپێ، یاپراخ و هەموو جۆرە شیرینییەک، نان، ناوساجی، کولیچە و ناوەشکێنە)چونکە داواکاری لەسەری زۆرەوە جگە لەوانەش بەپێی داواکاری هاولاتیان چیان بوێت بۆیان ئامادە دەکات.

سەبارەت بە شێوزای کارەکەی زوهرە وتی” بۆ هەموو بۆنەیەک کڕیارەکانم داوای خواردن دەکەن، بەس زیاتر بۆ کاتی خەنەبەندان و ناونانی منداڵ داوای دەکەن،خواردنەکانیش یان کڕیارەکان دێن و دەیبەن یان خۆم بۆیان دەگەیانم.”

هاوسەرەکەی  پاڵپشتی یەکەمێت و بەردەوام هاوکاری دەکات بەتایبەتلە  کاری بازاڕکردن. بەڵام  قسەی نەرێنی زۆر بەرامبەر کراوەکە بۆ ئەو کارە دەکات و سەرقاڵی چییە؟پێی وتراوە بۆ پشوو نادەیت، خۆ نەمردویت لە برسا؟بەڵام حەزو خولیام بۆ کارەکە وای کردووە گوێ بەو قسە نەرێنیانەی خەڵک نەدات و گەرمو گوڕتربێ.

” بۆچی هەمیشە پشت بە باوک و براو هاوسەر ببەستین،ئێمەی ژنان دەتوانین لەسەر پێی خۆمان رابوەستین و دەریش بکەوین بەداخەوە هەندێک لە ژنان پێیان عەیبە دەر بکەون لە کاتی کارکردن و ئەو شەمە نەیهێشتووە کار بکەن  وەهەندێکیشیان خێزانەکانیان ڕێگران دەکەن.

ئێستا زوهرە دەیەوێت لە نێو ماڵەکەی بێتە دەرەوە وکارەکەی گەورەتربکات، بۆیە سەرقاڵی دانانی چێشتخانەیەکی تایبەتمەندە و دەشیەوێت هەلی کاربۆچەند ژنێکی دیکەش بڕەخسێنێت.

چاوی خەڵک/ تایبەت

Leave a comment