داپیرە مۆساس بناسە

photo_2020-12-10_14-44-19

ئانا ماری ڕۆبێرتسۆن موساس هونەرمەندێکی بەناوبانگی ئەمریکی بوو، لە ١٨٦٠ لەدایک بووە، بە داپیرە مۆساس ناسراوە. داپیرە موساس لەدوای ٧٠ ساڵ ژیانی سادە ،٣١  ساڵ وەکو نیگارکێش ژیا، لەساڵی ٢٠٠٦ تابلۆیەکی بە ١.٢ملیۆن دۆلار فرۆشرا، لەوکاتەوە تابلۆکانی لەمۆزەخانەی لۆڤەری پاریس و پلازای نیویۆرك دانراون و کراونەتە نمونەی سەرکەوتن و بەدیهێنانی خەونەکان.

لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا دەستیکرد بە کارکردن بۆ خێزانێکی دەوڵەمەند لە پاڵ کاری جوتیاریدا کاری درومان و چێشت لێنانیشی دەکرد بۆ ماوەی ١٥ ساڵ، لە ٢٧ ساڵیدا  لە ڤێرجینیا لەگەڵ هاوسەرەکەی لە کێڵگەیەک کاریان دەکرد بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ.

موساس داهێنەر بوو لەماڵەکەیدا، بەکارە هونەرییەکانی دیواری ماڵی ڕازاندبۆوە ، خەونی ناوبانگ خەونێک بوو  لە منداڵییەوە بینیبووی، بەڵام  لەگەڵ ژیانی سەختی کشتوکاڵیدا هیچ کات وێنەکێشان زەحمەت نەبوو بۆی، چونکە هەرچۆنێک بێت بە خەونەکەی گەیشت هەرچەندە درەنگ بوو لە ژیانیدا.

موساس دیمەنی لادێی یوئێس یو وی ڕەنگاورەنگی دروستکرد، کە نیویۆرک تایمز دەڵێت ” ڕیالیزمی سادە ، کەشی نۆستالجیک و ڕەنگە درەوشاوەکانی لادێی سادە، هۆکاری سەرکەوتنی  داپیرە موساس بوون، توانی لەڕێگەی وێنەکێشانەوە هەست بە جۆش و خرۆشی یەکەم زستانی بەفرو و خۆشی و بەهارو سەوزیەکەی بکەین.

بێگومان پرسیاری ئێستا ئەوەیە کە ناوبانگی داپیرە موساس لە کوێوە هاتووە؟

ناوبانگی ئەو بە دەرفەت گەیشت، کاتێک لویس جەی کالدۆر، بە کۆکەرەوەی هونەر ناسراوە، لە ١٩٣٨ سەردانی هووکس کلۆپی کرد، درەنگانێکی شەو بوو ئۆتۆمبێلەکەی لەکار کەوت ئەویش لەدەرگای داپیرە موساس دەدات و داوای لێکرد تا بە تەلەفۆنەکەی ماڵی ئەوان داوای هاوکاری بکات. دوای پەیوەندیە تەلەفۆنەکە لویس جەی تابلۆکەیەکی بەرچاوکەوت زۆر پێی سەرسام بوو لێی پرسی کێ ئەو تابلۆیەی کێشاوە؟

داپیرە مۆساس وتی: من
لویس جەی: تائێستا تابلۆکانت لەپێشانگا داناوە؟داپیرە مۆساس: نەخێر ، مێرەکەم دەیگوت واز لە تابڵۆ کێشان بێنە، تۆ تەنیا بۆ پەروەردەکردنی مناڵەکانت باشیت.
لویس جەی:ڕێگەم بدە تابلۆکانت لەپێشانگا دابنێم
کاتێك تابلۆکان لەپێشانگا دانران، بە سەدان هەزار دۆلار فرۆشران و  لەوکاتەوە بە داپیرە مۆساس ناسرا.

هەروەها تابلۆکانی داپیرە موساس بۆ بانگەشەی پشووەکانی ئەمریکا بەکاردەهێنران وەک جەژنی سوپاسگوزاری و جەژنی کریسمس و ڕۆژی دایک .

جودیت شتاین ی مێژوونووسی هونەر ئاماژەی بەوەدا وە کارەکانی موساس ئیلهام دەبەخشێت بە ژنی ماڵەوە و بێوەژن و خانەنشین، داپیرە موساس بۆ هەر شوێنێک چووبێت سەرنجڕاکێش بوو، چونکە هەمیشە ژنێکی زیندد بووە.

لە ١٩٤٠یەکەمین پێشانگای تاکەکەسی  خۆی بە ناوی ” چ هاوسەرێکی کشتووکاڵ ” کردەوە، و لە هەمان ساڵدا لە کۆگای بەشی گیمبڵ چاوپێکەوتنێک لەگەڵ هونەرمەند و پێشانگایەکی ٥٠ شێوەکاری یی بەڕێوەچوو .

 

لە ١٩٤٤سێیەمین پێشانگای تاکە کەسیی ئەو لە ماوەی چەند مانگێک لە گەلەری سپی، واشنتۆن، بە نوێنەرایەتی سەنتەری بەریتانی بۆ هونەر و گەلەری سانت ئیتیێن، کە فرۆشتنەکانی زیادی کردووە، تابلۆکانی لە سەرتاسەری ئەوروپا و ئەمریکا نمایشکران.

داپیرەی موساس, شەربەتی لیمۆ و ترێی بەکارهێنا لە دروستکردنی وێنەکانیدا بۆبەدەستهێنانی ڕەنگی سروشتی، هەروەها ماددە سروشتییەکانی دیکە کە بەکاری هێنابوون بۆ دروستکردنی کارەکانی بریتیبوون لە گڵ و گیا و خڵتەی ئارد و خاوی لیمۆ و خۆڵ.

موساس لە بەڵگەنامەیەکدا دەربارەی ژیانی دەرکەوت ئەو ژیاننامەی خۆی نووسی بووی بەناوی “لە ژیانمدا”،  چەندین خەڵاتی بردەوە و توانی دکتۆرای فەخری وەربگرێت.

داپیرە مۆساس لە ١٩٦١ کۆچی دوایی دەکات و سەرۆک جۆن ئێف کەنەدی لەم بارەیەوە دەڵێت ” کۆچی دوایی داپیرە موساس کەسایەتی خۆشەویستی لە ژیانی ئەمەریکادا لابرد ، و زیندوویی و ڕاستەوخۆی تابلۆکانی بە تازەبوونەوەیەکی سەرتاپا بۆ تێگەیشتنمان لە دیمەنی ئەمەریکاو بۆ خۆی دەهێنا ، یارمەتی ژیانی نەتەوەکەی دا کەلەپووری و پێشەنگانەی خۆی نوێ بکاتەوە و ڕەگ و ڕیشەکانی لە دەشت و سەر سنوور دا بە بیر بهێنێتەوە.”

 

 

 

Leave a comment