زیلان ئازاد؛ بەلامەوە زۆر گرنگە بەروبومی کوردی لە فەوتان بپارێزم

124432550_2037372269731860_1788659237685081069_n

زیلان ئازاد تەمەنی ٢٥ ساڵە، چەند ساڵێکە لە چاوەڕوانی دامەرزاندندایە و ئارەزو دەکات درێژە بە خوێندنەکەی بدات لە ڕێگەی فرۆشتنی ترشیات، وە دەیەوێت بەروبومی کردوی لە فەوتان بپارێزێت.

زیلان، لە ٢٠١٦ لە زانکۆی سلێمانی کۆلێژی بازرگانی بەشی کارگێڕی پڕۆژەکانی تەواو کردوە، و دووەمی کۆلێژەکەی خۆیان دەبێت، کە دەبێت ڕاستەوخۆ دوای خوێندن دابمەزرێت و پاش دووساڵ لە خزمەت کردن دەتوانێت بۆ ماستەر لەو بەشەدا بخوێنێت.

بەڵام ماوەی چەند ساڵێکە زیلان لە چاوەڕوانی دامەزراندندایە، وە زۆر ئارەزودەکات بۆ درێژەدان بە خوێندن، بەڵام چونکە دانەمەزراوە دەبێت بە شێوازی پاڕالێڵ بخوێنێت کە تێچوێکیزۆری دەوێت لە ئێستادا ناتوانێت دابینیی بکات، بۆیە دەیەوێت لە ڕێگەی کارەکەیەوە درێژە بەخوێندن بدات.

زیلان تایبەت بۆچاوی خەڵک دوا” کاتێ ویستم دەست بکەم بە کارێک، سێ بیرۆکە لە مێشکم دا هەبوو، بەو پێیەی من ئەو بەشەم تەواو کردووە توانیم سوود لە خوێندنەکەم وەربگرم و بتوانم خوێندنەوەیەک بۆ بازاڕ بکەم، بزانم لەم کاتەی ئێستادا کام کارە سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت.”

ماوەی دوو مانگە زیلان لەماڵەکەی خۆیدا بەڕێگەی ئۆنلاین کاری ترشیات فرۆشت دەکات، چەندین جۆرو بەرهەومی جیاواز لە بەروبومە کوردەوارییەکان بەرهەم دەهێنێت.

زیلان دەڵێت” بەلامەوە زۆر گرنگە بەروبومی کوردی لە فەوتان بپارێزم، ئەمە هۆکارێک بوو بۆ هەڵبژاردنی ئەم کارەم، خەزورم جوتیارە کاتێک ترۆزییەکی زۆری بەرهەم هێنا بوو بەئەستەم لەبازاڕدا ساخ دەکرایەوە بەهۆی زۆری بەرهەم.

زیلان بیری کردەوە ئەو بەرهەمە بە جۆرێکی تر ساخبکرێتەوە لە بازاڕدا، دەتوانرێت بکرێت بە چەندین جۆر ترشیات، پاشان ترۆزی وخەیار لە وەرزی هاویندا زۆرە، بۆیە بۆ وەرزەکانی تر دەتوانرێت سوودی لێوەربگیرێت بەشێوزای لە خستنە ناو شوشە و سوێرکردن، هەروەها سیروبیبەری تونیش بەهەمان شێوەی لێدەکات کاتێک بەدەستی خۆم لە کێڵگەکان لێیدەکاتەوە.

زیلان وتی” کاتێک دەستم بەم کارە کرد، بەڕاستی کەسانی چوار دەورم زۆر هاوکارییان کردم لە پێدانی زانیاری بەتایبەتی باوکم و خەوزورم و هاوسەرەکەم بەردەوام پشتیوانیان کردوم چۆن لە کارەکەم بە چ شێوازێک بەردەوام بم، هەروەها خەزورملەگەڵم دێت بۆ کڕینی پیداویستی کارەکەم کە چی باشەو گونجاوە.”

سەبارەت بە بەرەو پێشچونی کارەکەی زیلان وتی” ماوەیەکی کەمە دەستم پێکردووە، خۆشحاڵم بەوەی کە موشتەریەکانم ڕۆژانە دوبارە دەبنەوە ئەمەش مانای ئەوەیە بەرهەمەکانی منیان بدڵە، دەتوانم بڵێم لەهەمان کاتدا سوود لە کارەکەم وەر دەگرم جگە لەلایەنی مادی کە دەمەوێت داهاتەکەی بۆ خوێندنی ماستەر دابنێم دەتوانم بۆ کاتی خوێندنەکەش ئەم کارەم وەک نمونەیەک وەربگرم بۆ کاتی خویندن سوودی لێوەر بگرم.”

چاوی خەڵک/ تایبەت

Leave a comment