
سۆزان عارف، سەرۆکی رێكخراوی تواناسازیی ئافرەتان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا رای گەیاند “رێژەی ئەو ئافرەتانەی لەسەردەمی کەنتینەدا رووبەرووی توندوتیژی بوونەتەوە لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیادی كردووە، بە شێوەیەك بەر لە هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا رێژەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە %35 بووە بەڵام ئێستا كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو بووهتەوە رێژەی توندوتیژی بەرزبووهتەوە بۆ %59 و 7 پۆینت.”
رێكخراوی تواناسازیی ئافرەتان ئاماژە بۆ ئەوەدەکات کە لە ماوەی کەرەنتینەی هاووڵاتیان بەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئامارەكانی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە عێراق و هەرێمی كوردستان لە %24 زیادی كردووە بە شێوەیەك بەر لە هاتنی كۆرۆنا رێژەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە %35بوو، بەڵام ئێستا لە%60 دایە.
گوتیشی “رێژەی توندوتیژی لە نێو كەمپەكانیش لەو ماوەیەدا زیادی كردووە، بەشێوەیەك بەر لە هاتنی كۆرۆنا ئامارەكانی توندوتیژی %56 بووە، بەڵام ئێستا ئامارەكان بۆ لە %64 بهرز بوونهتهوه.”
بەپێی ئەو ڕووپێوییەی کە لە هەریەكە لە پارێزگاكانی هەولێر و بەغدا و دیالەو دهۆك ئەنجامدراوە ماوەی هەڵسەنگاندنەكە لە سەرەتای مانگی ئابی ئەمساڵ تا كۆتایی مانگی 11 ئەمساڵی خایاندووە و تیدا زیاتر لە 500 ژن بەشدارییان تێدا كردووە و 25 گفتوگۆش لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەنجام دراوە، لەبارەی توندوتیژی لەسەردەمی کەرهنتینەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە زۆرترین توندوتیژییەكان لەشێوەی دەروونی بووە كە رێژەكەی لە %67 و 90 پۆینت بووه، زۆرترین توندوتیژی لەلایەن پیاوەكانەوە بەرامبەر ئافرەتان كراوە كە لە %47 و 5 پۆینت بووە %13 و 4 پۆینتیش لەلایەن براكانەوە بەرامبەر خوشك و دایكیان ئەنجام دراوە، هەروەها %12ی توندوتیژییەكانیش لەلایەن باوكانەوە بەرامبەر كچەكانیان كراوە.