
ئه‌ڤین ئه‌حمه‌د
رێكخراوى ( IFRA ـ WAN )كهرێكخراوى جیهانى تایبه‌تمه‌نده به‌بوارى میدیا، له لێكۆلینه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه به‌وه ده‌كات ( له‌وڵاتانى ئه‌مریكاى باكوور واتا سێهه‌م گه‌وره‌ترین كیشوه‌رى جیهان له‌ڕووى ڕووبه‌ڕ وژماره‌ى دانیشتوانه‌وه.. ژنان رۆلێكى كاریگه‌ر ده‌گێرن له‌داڕشتنه‌وه‌ى ستراتیژى میدیایى كه‌ناڵه‌كان وله‌هه‌ر 10 بابه‌ت وچیرۆكێكى رۆژنامه‌وانیشدا 3 بابه‌ت ته‌رخان كراوه بۆ تیشك خستنه‌سه‌ر دۆسیه‌كانى یه‌كسانى جێنده‌رى له‌وڵاتانى ئه‌و كیشوه‌ره‌دا ).. ئه‌مه‌ش به‌ماناى ئه‌وه‌ى هه‌ر جۆره سیاسه‌ت وستراتیژێكى میدیایى ناكرێت سیاسه‌تێكى سه‌ركه‌وتوو بێت به‌بێ بهشدارپێكردنى ژنان بهشێوزاێكى فیعلى لهپێگهكانى بڕیاردا.
جا له‌هه‌رێمى كوردستان خۆشبه‌ختانه له‌ئێستادا ژماره‌یه‌كى زۆرى كه‌ناڵى میدیایى بوونیان هه‌یه، ئازادیه‌كى نیمچه دڵخۆشكه‌ریش له‌به‌رده‌ستدایه بۆ چۆنییه‌تى رۆماڵكردن وگه‌یاندنى كۆى ئه‌و بابه‌ت ودۆسیانهى په‌یوه‌ندیان به‌ژیانى ژنانه‌وه هه‌یه.. به‌ڵام، هه‌ر خودى ئه‌و ئازادیه ناو به‌ناو ڕووبه‌ڕووى كۆمه‌لێك پرسیارى بێ وه‌ڵاممان ده‌كاته‌وه تایبه‌ت بهتاچهند بهشدارپێكردنى ڕاسته‌قینه‌ى ژنان له‌پێگه باڵاكانى ده‌زگا میدیاییه‌كاندا، له‌گرنگترینیشیان ( ئایا گه‌شتووین به‌و ئهقڵییهتهى ژن وه‌كو مه‌رجع وناوه‌ندى بڕیار له‌میدیادا په‌سه‌ند بكات ؟ ) .
ئه‌و ده‌مه‌ى كه‌نالێكى میدیایی خانمێك بانگێشتى سه‌رشاشه ده‌كات، وده‌ست بۆ هه‌ستیارترین ورده‌كارییه‌كانى ژیانى تایبه‌تى ده‌بات.. له‌ژێرناوى به‌رنامه‌ى تهرفێهیشدا لێى ده‌پرسێت ( بۆچى هاوسه‌رگیریت نه‌كردووه وكه‌ى ده‌یكه‌یت، چه‌ند نه‌شته‌رگه‌رى جوانكاریت ئه‌نجامداوه، له‌كێش وجه‌سته‌ى خۆت ڕازیت یاخوود نا، نۆتیلا ده‌خۆى یان سه‌روپێ ؟ ) دواتریش بهمانشێتێكى زه‌ق، وروژێنه‌ر ڕوبه‌ڕووى كۆمه‌ڵگاى ده‌كاته‌وه، ده‌بێت بزانێن له‌و جێگایه‌دا شتێك نییه به‌ناوى به‌شدای پێكردنى ژن له‌چۆنیه‌تى گه‌یاندنى په‌یامى میدیای، وهاوكات ڕوونتریش ده‌گه‌ین به‌و حه‌قیقه‌ته‌ى كه‌به‌شێك له‌میدیاكانى ئێمه هێشتا میدیایه‌كى پیاوسالارن وئهقڵییهتێكى ته‌واو پیاوگهرانهش ته‌حه‌كومیان پێوه ده‌كات ئه‌و ده‌مه‌ى باس دێته‌سه‌ر دۆسیه‌ى ژن وشێوازهكانى رۆماڵكردنى له‌ڕووى میدیاییه‌وه.
میدیا پرۆسه‌یه‌كى دوو جه‌مسه‌رییه ( میدیا بۆ كۆمه‌لگا ).. ژنانیش به‌شێكى گه‌وره‌ى كۆمه‌ڵگاكان پێكده‌هێنن، هه‌ر فه‌رامۆش كردنێكیش بۆ جێده‌ستى ئه‌وان له‌ناو كایه‌ى میدیاییدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ى نه‌رێنی ده‌بێت بۆ سه‌ر دۆخى ژن وكۆمهڵگاش به‌گشتى.. په‌یامى میدیایى كاتێك كاریگه‌ر ده‌بێت ده‌نگ ودنیابینینى ژن تێدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ى هه‌بێت.. كاتێكیش ده‌بێته میدیایه‌كى جه‌ماوه‌رى متمانه‌پێكراو رۆلى هه‌بێت له‌نه‌هێشتنى وێنا باوه‌كان وئه‌و چوارچێوه نه‌ریتى وكلتوورییانهى بهمرورى زه‌مه‌ن كاریان له‌سه‌ر له‌قاڵبدانى ئه‌قڵییه‌ت وبیركردنهوهى تاك كردووه به‌تایبه‌ت له‌و بابه‌تانه‌ى به‌لاى كۆمه‌ڵگاوه هێلى سوورن ( ئازادى ژن) وه‌ك نموونه.. ئایا میدیا چۆن له‌ئازادى ژن تێگه‌شتووه، به‌چ شێوازێكيش كارى له‌سه‌ر ناساندنى ئه‌و بابه‌ته كردووه ؟.
د.نه‌وال سه‌عداوى ژنه چالاكوان ونووسهرى دیارى عه‌ره‌ب، له‌وتارێكیدا ده‌لێت” كاتێك سیاسه‌ت ئالۆز ده‌بێت.. هونه‌ر، په‌روه‌رده، میدیا وكۆى به‌هاو پره‌نسیپه پیشه‌یى وئهخلاقییهكانیش ڕوو لهداڕمان وسهرگهردانى ده‌كه‌ن”.. خۆ ئێستاش هه‌روایه سیاسه‌ت، وسیاسه‌تى پشته‌وه‌ى به‌شێك له‌كه‌ناڵه میدیاییه‌كانى باشوورى كوردستان نه‌ك هه‌نگاوێك ئاڕاسته‌یان به‌لاى یه‌كسانى جێنده‌رییه‌وه نه‌ناوه به‌ڵكو، خودى خۆشیان به‌م ڕیتمهى ئێستایان بونه‌ته هۆكارى زیاتر ئالۆزبوونى دۆخى ژن له‌ناو میدیا وكۆمه‌ڵگا.. وهێندهیان به‌س بووه ته‌نها لهرێگاى وروژاندنى تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى ژنێكه‌وه خۆیان به‌زۆرترین چینه‌كانى كۆمه‌ڵگا بگه‌ێنن.
چاوی خەڵک / تایبەت