گیتانجەلی ڕاو؛ یەکەم “منداڵی ساڵ” لە مێژوی گۆڤاری تایم

_115794894_hi064633890

بۆ یەکەمجار لە مێژووی گۆڤاری بەناوبانگی ئەمریکی تایم مەگەزین “منداڵی ساڵ ” هەڵدەبژێرێت، کە ئەویش کچێکی ١٥ ساڵ وەک کەسێکی تایبەتمەند و داهێنەرانە لە بواری تەکنەلۆجیا و زانستدا.

گیتانجەلی تەکنەلۆجیایەکی دروستکردووە، ئامێرێک لەخۆ دەگرێت کە دەتوانێت ببێتە هۆی ناساندنی ماددەی ڕەساس لە ئاوی خواردنەوە وە کاری لە بەرنامەیەکدا کردووە کە ھەراسانکردنی ئەلکترۆنی  دەدۆزێتەوە.

پێشتر نازناوی ” باشترین زانای لاوی ئەمەریکا ” ی پێبەخشراوە بەھۆی داهێنانی تاقیکردنەوەیەکی خێراو کەم تێچوو بۆ دۆزینەوەی ئاوی پیسبوو بە ماددەی ڕەصاص.

بۆ ئەو ناونیشانە پێنج هەزار کاندید هەبوو و توانرا لە نێوانیادا گیتانجەلی هەڵبژێردرێت. ئەم گۆڤارە 92 ساڵە ڕێز لە سەرکردە جیهانیەکان و کەسایەتی ناسراوی مێژووی دەگرێت.

 

راو، هیوادارە منداڵان ھەوڵبدەن بۆ جوڵەو دروستکردنی جیاوازی لە کۆمەڵگەکەیاندا .

 

“ئامانجی من بەڕاستی گۆڕدرا نەک لەڕێگای دروستکردنی ئامێرێکی تایبەت بە خۆم بۆچارەسەرکردنی کێشەکانی جیھان،بەڵکو ھاندانی کەسانی تریش کە ھەمان شتبکەن.لە ئەزموونی کەسیەوە ئاسان نیە  کاتێک کەسێکی تری وەک خۆت نابینیت بۆیە بەڕاستی دەمەوێت ئەو پەیامە بگەیەنم گەرمن بتوانم ئەنجامی بدەم ئەوا تۆش دەتوانیت ئەنجامی بدەیت،ھەمووکەسێک دەتوانێت ئەنجامی بدات.” گیتانجەلی راو دەڵێت.

ڕاو لەگەڵ ژمارەیەکی بێشومار رێکخراودا کاری کردووە لەوانە گروپی زانست و تەکنەلۆژیای لاوانی نێودەوڵەتی شەنگھای و ئەکادیمیای شاھانەی لەندەن بۆیارمەتیدانی بەڕێوەبردنی ۆرک شۆپێک کەیارمەتی منداڵان دەدات بۆ پەرەپێدانی بیرۆکەکانی خۆیان ھەروەھا لە ئێستادا کار لەسەر ڕێگایەک دەکات بۆ ئەوەی پیسی زیندەیی لە ئاودا بدۆزێتەوە.

 

 

تایم بڕیاریدا کە منداڵی ساڵ بنوسێت پاش ناو ھێنانی چالاکوانی قەیرانی کەش و ھەوا گریتاثونبێرگ لە «کەسی ساڵ»دا لەساڵی ٢٠١٩ دا کاتێک ١٦ ساڵ بووە کە گەنجترین کەس بووە کە ئەو شەرەفەی پێ بەخشراوە.

 

 

 

Leave a comment