ئەمڕۆ، ١٩-٧-٢٠٢١ کەمپەینی ناوی من ناوی دایکمە ڕوونکردنەوەیەکی پێویستی بڵاوکردەوە سەبارەت بە کەمپەینی ناوی من ناوی دایکمە، ئەوەش دوای ئەوەی لەسەر پرۆژە یاسای هەموارکردنەوەی یاسای کارتی نیشتیمانی لە زۆرێک لە پەیج و میدیاکان هێرشێکی زۆر کراوەتەسەر یەکێک لە ئەندامی کەمپەینەکە ئەویش پەرلەمانتار (ڕێزان شێخ دلێر)ە.
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
” ڕوونکردنەوەی پێویست سەبارەت بە کەمپەینی ناوی من ناوی دایکمە:
مێژووی دروستبوونی کەمپەین و هۆکاری دروستبوونی ئەم کەمپەینەکە :
سەرەتا بە دەستپێشخەری هەردوو ڕێکخراوی خەڵك بۆ گەشەپێدان ( PDO) و ڕێکخراوی ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، لە ئەنجامی کاری مەیدانی لە دوای هێرشەکانی دەوڵەتی ئیسلامی ( داعش) و کاری زیاتر لە ٥ ساڵی هەردوو ڕێکخراو، سەرەتا لەگەڵ ژنانی ڕزگاربووی ژێر دەستی داعش و دوای چەند ساڵ کێشەی لەدایك بوونی منداڵان لە شەڕەدا و بوونی دۆسیەکانی دایکان و منداڵان گفتوگۆی چڕ و پڕ لەگەل ڕێکخراوی هاوبەشدا ڕێکخراوی فریاگوزاری میلەتی نەرویج ( NPA)، وە تیشک خستنە سەر ئەم پرسە لەلایەن هەر سێ ڕێکخراوەوە بە گرنگ زانرا .هەر بۆ ئەم پرسەش کەمپەینێکی تایبەت بە بوونی مافی دەستنێشانکردنی ڕەچەڵەکی منداڵ لە لایەن دایکەوە وە دەستنیشانکرا.
لە ڕۆژی ٥/١٢/٢٠١٨ یەکەم کۆبوونەوەی کەمپەین ئەنجامدرا وە هەر سەرەتا بەداواچوونی ووردی یاسایی و کۆمەڵایەتی بۆ پرسەکە کرا هەر ئەو کات تاکە یاسا یاسای کارتی نشتیمانی سالێ ٢٠١٦ بوو کە لە ناو کەمپەیەکەدا هەمواری وردی بۆ نوسرایەوە و دوای سەدان کاتژمێر لە گفتوگۆ و پەیوەندی بە زانکۆی سلێمانی کۆلێژی یاسا و وەرگرتنی ڕاو بۆچونی پسپۆرانی یاسایی و چەند دادوەری بەرێز لە دوو کۆبونەوەی تایبەت دا کە گفتۆگۆی زۆری لەسەر کرا و وە دراسەیەکی کورت کرا لە لایەن دکتۆر فاروق عبەدوڵا وەك پرۆفیسۆر لە فقی ئیسلامی و دۆزینەوەی ڕێگەچارە بۆ پرسەکە، هەروەها ڕێکخستن و ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوەی ڕاوێژی و پشتیوانی بۆ کەمپەینەکە لە هەریەك لە شارەکانی هەرێم و بەغداد .. شایەنی باسە لە لە ڕۆژی ١/٦/٢٠٢١ ڕێزان شێخ دلێر وەك ئەندامی کەمپەین کۆبونەوەیەکی تایبەت و فراوانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕێکخست بۆ تاوتۆکردن و هێنانی پشتیوانی لە پرۆژە پێشنیارەکە، کە تیدا گۆرانکاری یاسایی و هەمواری تیادایە کە دایکان لە کاتی ئامادەنەبوونی باوکاندا مافیان هەبێت ڕەچەڵەکی منداڵ دیاری بکەن، یاسایی کارتی نێشتیمانی بە تەواوی ئەو مافەی لە دایك زەوتکردوە لە هەر یەك لە مادەکانی ١٩ و ٢٠ یاساکە پێشنیاری زیاکردنی ناوی دایك کراوە، ئەمەش ئەوە ناگەیەنیت کە ئەم کەمپەینە مەبەستی لێسەندنەوەی ئەو مافەیە کە ئێشتا باوك هەیەتی بەلكۆ بەهەمان شیوەی باوکان دایکان هەمان مافیان هەبیت ئەویش مافی دەستنیشانکردنی ڕەچەلەکە .. لە هەر یەك لەو کۆبونەوە بەرفراوانانەی کە کەمپیەن ڕێکیخست چ لە هەرێم چ لە عێراق بە تایبەتی بەغداد پشتیوانی زۆرکراو وە لە کاتیكی گونجاودا ناوی پەرلەمانتار، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ،ڕیکخراوەکانی ژنان وڕیکخراوە جیهانیەکان بڵاودەکەیەنوە وە سوپاسی پشتیوانیان دەکەین کە ئەوان لە ئێشتادا خاوەنی ئەم کارەن لەگەڵمان..
ئەوەی لەم ڕونکردەوەیەدا ئامانجمانە باسی بکەین ئەوەیە کە لە دوو هەفیەیە کۆتایدا خاتوو ڕێزان چ وەك کەسایەتی چ وەك پەرلەمانتارلە کە لە دوای پێشکەشکردنی پرۆژە پێشنایرەکە بە سەرۆکی پەرلەمانی عیراق و دانی لێدوان لەسەر پرسەکە کەوتوەتەبەر هێرشێکی ناڕەوا وە ئەو وەك تاك ناوی دێت و داواکانی کەمپەینەکە بە هەڵە لە سۆشیال میدیادا پرۆپاگەندای هەڵەی بۆ دەکرێت ، هەر بۆیە ئیمە بە گرنگمان زانی ڕوونکردنەوە لەسەر ئەوە بدەین کە سەرەڕای ئیدانەکردنی هێرشەکان ڕایدەگەیەنین کە خاتوو ڕیزان شێخ دلێر بە تەنها دەستی بەم کارە نەکردەوە بەڵکۆ بە شیوەیەکی ڕیکخراو و بە تیم کراوە وەك کەمپەین..
لێرەدا بە کورتی گرنگە هۆکاری دەستنێشانکردنی گروپێكی بچوك بۆ کاری چڕ پڕ لەسەر ئەم کە لەم بەڕێزانە پێكهاتوون : ڕازاو محمود فەرەج وەك پسپۆر لە بواری یاسا و هەم وەك ئەندام پەرلەمانی پێشوو لە پەرلەمانی کوردستان، ڕێزان شێخ دلێر وەك کەسێكی یاسایی و بوونی ئەزموونی پەرلەمانتاری لە پەرلەمانی عێراق و بوونی تۆڕیکی بەهیز لە دەوری کارەکانی لە پەرلەمانی عێراق و دواتریش دەستنیشانکردنەوەی وەك پەرلەمانتاری عێراق گرنگی خۆی هەبوو بۆ بردنە پێشەوە کارە یاسایەکانی کەمپیەنەکە، گەشە دارا حەفید وەك پسپۆری یاسایی و ئەندامی پێشووی دوو خولی پەرلەمان و سەرۆکی لیژنەی ژنان و ئەزموونی لە بردنە پێشەوەی یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی، تەلار لەتیف وەك پاریزەرێکی بەئەزمون لە مەیدانی کارکردن لەسەر پرسە یاسایەکانی تایبەت بە ژنان و ئەندام پەرلەمانی خولی پیشووی پەرلەمانی کوردستان و هەمان کات ئەندام لە ڕێکخراوی یەکێتی ژنان، یەکیەتی ژنان کە لە ساڵی ٢٠٠٩ پرۆژە پێشنایریان کردبوو بۆ ئەم پرسە وە ئەزموونی خۆیان وەك ڕێکخراو بۆ گۆڕانکاری لەو یاسایانەی تایبەتە بە پرسەکانی ژنان، شۆخان ئەحمەد وەك پاریزەیکی بە ئەزموون لەسەر پرسەکانی ژنان و بەڕیوبەری ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان وەك تاکە ڕێکخراو لە هەریمێ کوردستان پاڵپشتی یاسایی دەکەن بۆ ژنان و هەمان کات چاودێری وەردی یاسایی توندوتیژی خێزانی، سۆما یاسین وەك پارێزەر و ئەندامی یەکیەتی ژنان هەمان کات وەك پارێزەرێكی خۆبەخش بۆ پشتیوانی لە دۆسیەکانی ژنان و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری یاسایی لە شاری سلێمانی نازە شێروان وەك کۆمەڵناس و بوونی دۆسیەکانی تایبەت بە توندوتیژی و هەمان کات کارکردن لەسەر بوونی کێشەی منداڵ لە کاتی نەبوونی ئامادەیی باوکان بۆ ئەم پرسە ، بەهار عەلی وەك بەڕێوبەری ڕێکخراوی ئیمە و بەهار موونزیر وەك بەڕێوبەری ڕێکخراوی خەڵك بۆ گەشەپێدان و هەمان کات وەك ڕێکخەری کەمپەیەنەکە..
کەمپەینی ناوی من ناوی دایکمە
١٩/٧/٢٠٢١
چاوی خەڵک / تایبەت