جۆ بایدن گروپی تایبه‌ت بۆ‌ راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى كۆشكى سپی هەڵدەبژێرێت

5fc44b913b6d0e6284704442_o_U_v2

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدن بەشانازییەوە گروپێکی گەورەی تایبه‌ت به‌ راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى كۆشكى سپی دەستنیشانکرد کە هەمووی لە ژن پێکهاتووە.

بۆ یەکەمجارە لە مێژووی سەرۆکایەتی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گروپێکی رۆژنامەوانی تایبەت لە ژن پێکبهێنرێت. و له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربونى جۆ بایدن  له‌ ٢٠ى كانونى دوه‌م/یه‌نایه‌رى ساڵی ٢٠٢١ دا  گروپەکەش ده‌ستبه‌كار ده‌بن.

ئەم گروپە لەلایەن کەیت بایدنفیڵدەوە سەرپەرشتی دەکرێت کە وتەبێژی پەیوەندییەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنەکەی بایدن بووە. وە جین ساکی کە پێشتر بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی باراک ئۆباما بوو لە کۆشکی سپی پۆستی وتەبێژی کۆشکی سپی پێسپێدرا.

سیمۆن ساندریس راوێژکاری هەڵبژاردنەکانی هەڵبژێردراو دەبێتە وتەبێژی جێگری سەرۆک (کامالا هاریس)، وە ئلیزابێث ئەلکساندەر کە وتەبێژی بایدنی جێگری سەرۆکی پێشوی ئەمریکا ئۆباما بوو پۆستی پەیوەندییەکانی جێگری سەرۆک بایدنی وەرگرتووە.

کارین جۆن و ئاشلی ئیتیەن کە گەورە راوێژکاری هەڵبژاردنەکانی جۆ بایدن و کامالا هاریس بوون دەبنە جێگری وتەبێژی کۆشکی سپی و جێگری بەڕێوبەری  پەیوەندییەکانی جێگری سەرۆک. وە جاک شۆمر جێگری پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی بەڕێوە دەبات.

بایدن بەڵێنیدا بەڕێوەبەرایەتییەکی جیاواز دروست بکات کە رەنگدانەوەی گەلەکەی بێت. به‌مه‌ش ده‌بێته‌ یەکەم هەنگاو و یه‌كه‌مجار له‌مێژوى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كاندا، ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی لە ژنانەوە بەڕێوە ببرێت.

لە لێدوانێکدا بایدن ووتی” شانازی ئەکەم بەوەی کە ئەمرۆ رایدەگەیەنم لە یەکەم گروپی گەورەی پەیوەندییەکان لە کۆشکی سپیدا بە تەواوی لە ژن پێکدێت. وە ئەم ڕاگەیاندکارە لێهاتوو شارەزایانە تێڕوانینی جیاواز  بەدی دەهێنن و بەشدار دەبن لە دووبارە بنیادنانەوەی وڵاتەکە بە شێوەیەکی باشتر.”

هەروەها وتی ” هەڵبژاردنی گروپێکە بەشێوەیەکە کە رەنگدانەوەی راستی گەرانەوەی ئەمریکان و وڵاتەکە بە پارێزراوی ئەهێڵێتەوە لەبەرێوەبردنی جیهاندا.”

 

 

 

 

 

 

Leave a comment