پڕۆژەی (٣٦٠)ی پزیشکی

217410505_508833030333521_5351728883471708745_n

لە درێژەی کارو چالاکییەکانی ڕێکخراوی زانستی پزیشکی کوردستان بۆ پەرەپێدانی زانستی پزیشکی لە ١٥/٧/٢٠٢١دا هەستا بە ڕاگەیاندنی یەکەمین پڕۆژەی ٣٦٠ ی پزیشکی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان کە لە کارگەی کلتوری سلێمانی بەڕێوەچوو.

ئەو بڕگانەی پڕۆژەکە لە خۆی دەگرێت لە کۆمەلێک خولی جۆراوجۆر لە بواری پزیشکیدا خۆی دەبینێتەوە بەمەبەستی ڕاهێنانی پڕاکتیکی و تیۆری کە بەشێوەیەکی چڕوپڕ ئەنجام دەدرێت، هەروەها بڕگەیەکیتری پێکهاتووە لە چەند سیمیناری جیاواز لەلایەن تیمی پسپۆڕی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرێت.

حەسەن شێخ جەمال سەرۆکی ڕێکخراوەکە دەڵێت” ئامانجی پڕۆژەکە بۆ پەرەپێدانی توانای پزیشکان، کارمەندانی تەندروستی و خوێندکارانی سەرجەم بەشە پزیشکییەکانە، پڕۆژەکەشمان لە ١٠ خول پێکهاتووە،خولەکانیش (کانوێلا دانا، دەرزی لێدان، دورینەوە و کۆمەڵێکیتر) بەمەبەستی کەمکردنەوەی هەڵە پزیشکییەکان لە ناوەندەکانی تەندروستیدا.

پڕۆژەکە قۆناغی یەکەمی لە سلێمانی بە هاوکاری کۆمەڵێک لە ناوەندە ئەکادیمییەکان ئەنجامدرا، پاشان بە ئامادەبوونی بەرسی یەکەمە ئیداریەکان بڕوانامە بە فێرخوازان بەخشرا، کە چەند مانگی ڕابردوو ٢١ فێرخواز بڕوانەی وەرگرت، ئەو ڕێژەیيش بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بوو کە نە توانرا زیاتر لێی سودمەند بن، بەڵام دووبارە لەسەر داواکاری زۆر لە پارێزگای سلێمانی پڕۆژەکە دووبارە ڕاگەیاندرایەوە و بە بەشداری ٨٠  فێرخواز لە پزیشک، کارمەند و خوێندکارانی بەشە پزیکییەکان لەسەر تا سەری وڵات لە پڕۆژکەدا ئامادە بوون.

فریشتە کاوە؛ دەرونناسی مۆڵەت پێدراو لەو بارەیەوە وتی”  لە ٢ تەوەری سەرەکیدا سیمیناریێکی چەند کاتژمێریمان ئەنجامدا، یەکەمیان سەبارەت بەوەی چۆن خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکی کە لە داهاتویەکی نزیکدا دەبن بە پزیشک بتوانن مامەڵەیەکی گونجاو و شیاو لەگەڵ نەخۆشدا بکەن، تەوەری دووەمیش لەبەر ئەوەی ئەو پیشەیە کارێکی زۆر تاقەت پڕوکێنەرە، پزیشکان چۆن بتوانن ئاگایان لە خودی خۆیان بێت.”

پڕۆژەکە لەقۆناغی دووەمی لە ئیدارەی ڕاپەڕین ڕاگەیاندرا،کە تێیدا ٨٠ لە پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بەشدار بوون.

هەروەها بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکە ئەوەشی خستەڕوو” لە ئیدارەی گەرمیانیش پڕۆژەکەمان ڕاگەیاندووە، کە لە قۆناغێ وەرگرتنی پزیشکان و کارمەرنداندایە، بۆ قۆناغەکانی تریش لە پلانماندایە لە هەولێر، زاخۆ، دهۆک و سەرتاسەری شارەکانی تری هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکەین.”


چاوی خەڵک/تایبەت

Leave a comment