
هەر بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ژمارەی داتا و ریپۆرتکردن لەسەر توندوتیژی دژی ژنان لەسەرتاسەری جیهان رووی لە زیادبوون کرد.
توندوتیژی دژی ژنان و کچان بەدیارترین پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ هەژمار دەکرێت کە بەشێوەیەکی بەربڵاو و بەردەوام و ڕوخێنەر رووبەرووی ژنان و کچان دەبێتەوە.
بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ١٦ رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بڵاوی کردەوە :
- تەنها لە ساڵی ٢٠٢٠ دا، ٢٤٣ میلیۆن ژن لە سەرانسەری جیهان کە تەمەنیان لە نێوان ١٥ بۆ ٤٩ ساڵیدایە لەلایەن چواردەورەکەیانەوە روبەروی توندوتیژی جەستەیی و سێسکی دەبنەوە.
- لە هەر ٣ ژنێکدا یەکێکیان لەلایەن هاوسەر یاخود کەسێکی نزیکیان روبەروی توندوتیژی سێکسی و جەستەیی دەبنەوە.
- ٤٨% ی ئەو ژنانەی هاوسەرگیرییان کردوە ناتوانن دەربارەی پەیوەندییە سۆزدارییەکان بریاری ئازادانە بدەن.
- لە ئێستادا و لە جیهاندا ٧٥٠ میلیۆن هاوسەرگیری پێشوەخت هەیە.
- ٢٠٠ میلیۆن ژن و کچ روبەروی شێواندنی ئەندامی زاوزێیان دەبنەوە ( خەتەنە دەکرێن)
- ٧١% قوربانیانی بازرگانی کردن بە مرۆڤەوە ژنن، و لە هەر ٤ کەسێکیان ٣ کەسیان روبەروی بەکارهێنانی سێکسی دەبنەوە.
- لەسەرتاسەری جیهاندا، رۆژانە ١٣٧ ژن و کچ لەلایەن خێزان یان هاوسەرەکانیانەوە دەکوژرێن.
سەرچاوە/ unwomen