فستیڤاڵی فیلم و سپۆتی ڕێکخراوەکان لە سلێمانی سازکرا

IMG_0829

لە نۆهەمین رۆژی هەڵمەتی شانزە رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، فستیڤاڵی فیلم و سپۆتی ڕێکخراوەکان  لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢/١٢/٢٠٢٠  لە سینەما سالمی شاری سلێمانی، فستیڤاڵی فیلم و سپۆتی کۆمەڵێک لە ڕێخکراوەکانی ژنان لەسەر کاری مەیدانی و توندوتیژییەکان دژی مێینە لە هەرێمی کوردستان سازکرا.

 

 

لەم فستیڤاڵەدا شەش ڕێکخراو لە ڕێگەی نۆ کورتە فیلم، سپۆت، و دۆکۆمێنتاری لەسەر کارکردنی ڕێکخراوەکان بەشداریان کردبوو. کە ئامانج لێی نیشاندان و دیاریکردنی جۆرەکانی توندوتیژییەکان لەسەر ژنان و پەروەردەکرنی منداڵ لە ناو خێزان، هاوسەرگیری پێشوەخت، کاریگەری توندوتیژی لەسەردەمی کۆرۆنادا، شیاندنی کچان و ژنانی رزگاربوی دەستی داعش و کەمپەینی ناوی من ناوی دایکمە بە شێوەیەکی نوێ لە ڕێگەی کاری هونەرییەوە بەشداربوون.

لەلایەن بەهار مونزیر، بەڕێوبەری ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان PDO  بە کورتەیەک لەسەر ناساندنی گروپی GBVWG فستیڤاڵەکە دەستی پێکرد.

ئەم فستیڤاڵە گروپێ کاری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژییە لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵایەتی کە لە لایەن GBVWG و بە سەرپەرشتی UNFPA و ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان PDO کە کۆچێری ئەم گروپەیە ڕێکخرابوو.

گروپی GBVWG  پێکهاتووە لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەددەنی، بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ هەردوو سەنتەری جێندەر لە زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی پێکهاتووە.

لەکۆتایی فستیڤاڵەکەدا نوێنەرانی رێکخراوەکان گرنگی و ئامانجی کارەکانیان بۆ ئامادەبوان خستەڕوو و ئامادەبوانیش پاش دەستخۆشی سەرنج و تێبینیەکانی خۆیان پێشکەش کرد.

 

 

چاوی خەڵک / تایبەت 

Leave a comment