
ئەڤین ئەحمەد
دانیشتوانى هه‌رێمى كوردستان ساڵانێكى زۆره ژێركهوتووى ئاسه‌واره‌كانى قه‌یرانه سیاسى وئابوورییه یه‌ك له‌دواى یهكهكانن ( شه‌رى داعش، سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى ئابوورى، ململانێی نێوان حكومه‌تى ئیتیحادى عیراق وهه‌رێمى كوردستان، نه‌بوونى مووچه، نه‌بوونى هه‌لى كار ودامه‌زراندن، داڕمانى ئابوورى وبازاڕ… هتد).. وباجى گه‌وره‌ى هه‌موو ئه‌و قه‌یرانانه‌ش ئه‌گه‌ر بابه‌تیانه خوێندنه‌وه‌ى بۆ بكه‌ین خودى خێزانه‌كان وله‌نێو خێزانه‌كانیشدا به‌تایبه‌ت ژنان وكچانى ئه‌م هه‌رێمه داویانه‌ته‌وه، هه‌ر لهتێكچوونى شیرازه‌ى خێزانه‌وه تاده‌گاته هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ژیانى هاوبه‌شى به‌شێك له‌خێزانه‌كانیش.
هه‌میشه ده‌ستكه‌وتنى هه‌لى كاروههنگاونان، به‌ره‌و ئابوورى سه‌ربه‌خۆ چ له‌سه‌ر ئاستى خێزان وهه‌روه‌ها تاكیش سه‌نگى مه‌حه‌ك بووه بۆ باشتر ڕاگرتنى هاوسه‌نگى ده‌روونى، خێزانى وهه‌روه‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیش له‌هه‌موو قۆناغ وسه‌رده‌مێكدا.. ئه‌گه‌ر له‌ئاستى هه‌رێمى كوردستانیش بدوێن، ڕوونه له‌دواى ساڵى 2014 وسه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى ئابوورییه‌وه كۆى سێكته‌رو دامه‌زراوه‌كان به‌ره‌و داڕمانێكى نیمچه مه‌ترسیدار هه‌نگاویان نا، ودوارۆژى به‌شى زۆرى گه‌نجانى هه‌رێم و له‌نێوانیشیاندا ژماره‌یه‌كى زۆر لهكچانى ده‌رچووى زانكۆ وپه‌یمانگاكان بهچارهنووسێكى ناڕوون ونادیار ڕاده‌ستكرا … هه‌ڵبه‌ته كێشه گه‌وره‌كه لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات ئه‌و ده‌مه‌ى به‌رى ڕه‌نج وماندووبونى ساڵانێكى زۆرى كۆشش وماندووبوون دیسانه‌وه ڕووه‌و كردنى چه‌ند نه‌وه‌یه‌كى یه‌ك به‌دواى یه‌ك بێت به‌ره‌و چوارچێوه‌كانى ماڵه‌وه به‌بێ د‌رك كردن به‌ڕاده‌ى ئه‌و مه‌ترسیانه‌ى ده‌شێت له‌ده‌ره‌نجامى ئه‌و سیاسه‌ته‌وه به‌رۆكیان پێ بگرێت.. ودواجاریش كاریگه‌رى زۆرگه‌وره‌و مه‌ترسیدار بخولقێنێت.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌رێكه‌وت پیاسه‌یه‌كى جاده‌ى سههۆڵهكهم كرد له‌شارى سلێمانى.. ژماره‌یه‌ك كۆشك وكهڕهڤانم بینى كه‌له‌لایه‌ن چه‌ند كچێكه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كران به‌مه‌به‌ستى به‌ده‌ستهێنانى سه‌رچاوه‌یه‌كى مادى كه‌ببێته فریادڕه‌س، وتۆزێك لهبارگرانییهكانى ژیانى خێزانیان كه‌مبكاته‌وه.. پرسیارم له‌یه‌ك له‌و كچانه كرد تاچه‌ند دڵخۆشه به‌كاره نوێیه‌كه‌ى، پێى وتم: زۆر.. زیاتریش دڵخۆشم به‌وه‌ى توانیم هه‌لى كاركردن به‌ده‌ست بهێنم له‌كاتێكدا قه‌یرانێكى دارایى سه‌خت به‌رۆكى پێگرتووین.
به‌ڵى، بۆ سه‌رده‌مى ئێستاى قه‌یرانه‌كان ده‌شێت تروسكاییه‌ك ئۆمیدیش مابێت، ئه‌گه‌ر سیاسه‌تێكى حه‌كیمانه كارى له‌سه‌ر بگات وگهشهى پێ بدات.. له‌ڕاستیدا ئێستا گونجاوترین كاته بۆ ئه‌وه‌ى كچانیش ئه‌و مافه‌ى خۆیان به‌رجه‌سته بكه‌ن وببنه خاوه‌نى ئابوورى سه‌ربه‌خۆى خۆیان وه‌كو زه‌رووره‌تێكى حه‌تمى ژیانى ئه‌مرۆمان.. هه‌ڵبه‌ته بۆ گه‌شتن به‌م هه‌نگاوه‌ش دیسانه‌وه ئه‌ركێكى گه‌وره ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى حكومه‌ت به‌گشتى، ده‌سه‌ڵاتدارانى شارى سلێمانیش به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ش به‌به‌شدارى پێكردنى ژنان وه‌كو لایه‌نێكى سه‌ره‌كى له‌هه‌ر پرۆژه‌یه‌كى هه‌لى كاردا كه‌مه‌به‌ست لێى كه‌مكردنه‌وه‌ى بارگرانى ژیانى رۆژانه بێت.. بیریشمان نه‌چێت به‌شدارى پێكردنى كچان له‌هه‌ر پرۆژه‌و هه‌لى كارێكدا له‌شارى سلێمانی به‌تایبه‌ت، وبه‌پشت به‌ستن بهكلتوره كۆمهلایهتییهكهى كهرێگاخۆشكهره بۆ زیاتر ده‌ركه‌وتنى ژنان وكچان له‌بواره جیاوازه‌كاندا چاره‌سه‌رێكى كاریگه‌ره به‌ئاراسته‌ى سنورداركردنى ڕووداوه‌كانى توندوتیژى خێزانى وبنبڕكردنیان…. ئیدى هه‌ر كه‌سایه‌تى ولایهنێكى سیاسى یاخوود ئیداریش كار له‌سه‌ر بهگرخستنى تواناكانى ژنان بكات بێگومان ( به‌به‌ردێك دوو چۆله‌كه‌ى پێكاوه )، سیمایه‌كى جوانتریشى به‌خۆى وشارهكهش به‌خشیوه.
چاوی خەڵک / تایبەت