ماکەکانی خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵان

Sad Little Girl

منداڵان بەباوان پشت دەبەستن بۆپارێزگاری کردن و فەراهەم کردنی ژیانێکی شایستە.تەنها شت کەمنداڵان پێویست دەکات بیکەن بریتی یە لەیاری کردن و چێژوەرگرتن لەمنداڵیان، هەروەها فێربوون و ئەزمون کردنی ژیان تاکو تاکێکی تەندروست بنیات بنرێت.

ئاخۆ ئەوخێزانەی کەئەم هەموو شتەیان لێ چاوەڕوان دەکرێت ئەگەر خراپ مامەڵەی منداڵاکانیان بکەن لەڕووی جەستەیی، دەروونی، سێکسی….هتد دەبێت چ زیانێک بگەیەنن؟

قوربانیان متمانەیان بە کەسەنزیکەکان وخەڵکی بەگشتی نامێنێت، بەکۆمەڵێک گرێ و برینی دەروونییەوە گرفتادەبن ، کەدەرئەنجام تاکێکی نەخۆش بەرهەم دێت هیچ سودێکی بۆ خۆی و دەووروبەر نابێت و بگرە لەوانەشە لە داهاتوودا هەمان ڕێچکەبگرێتەبەر.

هەربۆیە دەتوانین ماکەکان لەم خاڵانەی خوارەوەداکورت بکەینەوە:

‌‌١.لە دەست دانی توانای متمانەپێکردن.

٢.قوربانیانی دەست درێژیە سێکسییەکان لەداهاتوودا تووشی کێشە سێکسی یەکان دەبن وقورس دەبێت بۆیان کە پەیوەندی ببەستن.

٣.قوربانیانی توندوتیژی جەستەیی، ترس و تۆقین بەرامبەر (ژن/پیاو )درووست دەکەن و لەداهاتوودا ئەو ئامێر و ئامرازانەی بەکارهاتووە وەک زەنگێکی وەبیرهێنانەوە کاردەکەن کە کۆی پرۆسەی توندوتیژیەکەی دێننەوە یاد، بەمەش لەبیرکردن و تێپەڕاندنی زەبرەکە قورس دەبێت.

٤.گەڕان بەدوای پیاهەڵدان وستایش کردن بەشێوەیەکی بەردەوام بۆسارێژکردنی برینەکان لەنێوقوربانیان دەبینرێت وە هەمووکارێک دەکەن بۆ بەدیهێنانی.

٥.هەست بەکەم زانین.

٦.دەرکەوتنی نەخۆشی دەروونی، وەک خەمۆکی، جۆرەکانی دڵەڕاوکێ، وەسواس وقەلەقی، تەنگژەی کەسێتی ..هتد.

٧.لەدەستدانی توانای کۆنتڕۆڵکردنی هەست وسۆزەکان.

٨.گرفت لەدۆزینەوەی هاوژین و پێکهێنانی خێزان وپرۆسەی هاوسەرگیری.

٩.نەخۆشی یەجەستەییەکانی فشاری دەروونی(سترێس) و دەرهاویشتەکانی وەک بەرزی فشاری خوێن، شەکرە، نەخۆشی یەکانی دڵ…..هتد.

١٠.بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرو ئالوودەبون.

١١.ڕق و توڕەیی بەرامبەر هەمووخەڵکی و جیهان بەگشتی.

١٢.کێشەکانی خەو و بینینی دێوەزمەو خەوی ناخۆش.

 

ئامادەکردنی/ د.لاڤە دارا علی؛ پسپۆری نەخۆشی یە دەروونی یەکان

Leave a comment