هەستانەوە لە پاش ڕووخان

thumb

هونەرمەندێکی لوبنانی پاشماوەی تەقینەوەی بەندەری بەیروت دەگۆڕێت بۆ سمبوڵی هیوا.

پەیکەرێکی بێناو لەلایەن هونەرمەند حەیات نازر لە شوشەی شکاو و کەلوپەلی خەڵک و ئەو ماڵانەی کە بەهۆی تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت ماڵەکانیان وێران بوو دروستکرا. ئەم تەقینەوەیە بووە هۆی کوشتنی ٢٠٠ کەس و برینداربوونی ٦٠٠٠ کەسی دیکە. ئەم پەیکەرە هیوایە بۆ ئەوشارە دوای داڕمانە.

بەیروت: درێژی پەیکەرەکە ٢,٦ مەترە, قۆڵێکی بەرزکردۆتەوە، با قژی لە ڕووخسارە شکاوەکەی دوورخستۆتەوە، کاتژمێرێکی شکاو لای قاچێکێتی و بە دەستی ئاماژەی بۆ کاتەکە کردووە، کە ٦:٠٨ خولەکە، ئەمەش ئەو کاتەیە کە تێیدا تەقینەوەکە بیناکەی بەیروتی هەژاند لە ئێوارەی ٤ ی ئاب.

نازر بە تەلەڤیزیۆنی رۆیتەری ووت “پەیکەرەکە وا دەردەکەوێت کە لەسەر نیوەی پێی وەستاوەو دەستی وا دەردەکەوێت خۆی دابێت بەدەستەوەو برینداری بە ڕووخسارییەوە هەیە، و قژی بە هەواکە لاچووەو کاتژمێرەکە لەلاوەیەتی وەک ئەوەی تەقینەوەکە هێشتا بەردەوامی هەبێت.”

کەسێکی ٣٣ ساڵ لە بارەی پەیکەرەوە ووتی ” بەڵام دەست و قاچەکەی تر ئاماژە بەوە دەدات کە دەیەوێت بەردەوام بێت لە رۆشتن و هەڵبستێتەوە لەدوای رووخان. ئەوەش شتە ڕاستەکەیە، ئەوە ڕاستی ئێمەیە، ئێمە هەڵدەستینەوە.”

 

ئەو تەقینەوە گەورەیە کە رووبەرێکی زۆری بەیروتی گرتەوە بووە هۆی بێلانەبوونی ٣٠٠ هەزار دانیشتوی شارەکە و بە خراپترین ئەزمەی دارایی دادەنرێت لە لوبنان لە دوای شەری ناوخۆی ساڵی ١٩٧٥ بۆ ١٩٩٠.

نازر باوەڕی بە هەستانەوەی خێرایی لوبنانییەکان هەیە، دەڵێت ئەوانەی بەر زیانی تەقینەوەکە کەوتوون، پەیکەرە ٢.٦ مەترییەکەیان بینیوە کە بۆ ماوەیەکی کاتی لەبەردەم بینا ڕووخاوەکاندا نمایشدەکرێن هێز و هیوایان بۆ بەردەوامبوون لا دروست بووە.

حەیات پێش تەقینەوەکە خەریکی دروستی کردنی پەیکەری ئافرەتێک بووە، بەڵام کاتێک خۆبەخشانە یارمەتی پاککردنەوەی خانوە رووخاوەکان و شەقامەکان یاوە، لە شەودا شوشە و ماددە کانزاییەکانی لە تەواوکردنی پەیکەری ئافرەتەکە بەکارهێنا.

ئەو دەڵێت” وا هەستم دەکرد بەیروت ئافرەتە، سەرباری ئەو نەهامەتتانەی چەشتی زۆر بەهێزە.”

ئەم پەیکەرە زیاتر لە ٢ مانگی ویستووە تا تەواو بووە. و ناوی کارە هونەرییەکەی نەناوە چونکە دەیەوێت خەڵک خۆی ناوی بنێت.

ئەمە یەکەمجار نییە، نازک پاشماوە لە کارەکانیدا بەکاربهێنێت، ئیشی پێشووی کە مۆدێلێک بوو لە وێنەی خەیاڵی. کەلە خێمەی سوتاو و لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا کاتێک بەرد و گازی فرمێسک رژێن لە نێوان خەڵک و هێزە ئەمنییەکان بەکارهێنراوە کۆی کردونەتەوە و لەپەیکەرێکی شێوەیەکی دڵی بەکاری هێناوە.

Leave a comment