ڕودی علی، کچێکی کوردی عەفرینە، خەڵاتی شازدە دیانای بۆ ساڵی ٢٠٢١ وەرگرت

1624968142roudy-ali-award

ڕودی  ماوەی سێ ساڵ و نیوە لە ئەڵمانیا دەژی، خوێندکاری زاکۆیە و لەهەمان کاتدا کەسێکی دەرکەوتووە لە نێوان ئەڵمانیەکان و نەتەوە جیاوازەکاندا.

ئەو لەبەشی کاروباری کۆمەڵایەتی لەزانکۆی کاسۆلیک دەخوێنێت، بەدەر لە خوێندنیش وەک خۆبەخش لە گۆڤاری زەیتون لە دەستەی نوسیندا کاردەکات.

ئەو خەڵاتەی وەریشی گرتووە یەکێکە لە بەنرخترین خەڵاتەکان لەسەر ئاستی جیهان کە دەدرێت بەو کەسانەی کاری خۆبەخشی، کۆمەڵایەتی و مرۆیی دەکەن.

 

 

لەهەمانکاتدا ڕودی لەسەرو خوێندنەکەشییەوە کاندیدە بۆ پەرلەمانی خوێندکارانی زنکۆ، لەوبارەیەوە ڕودی وتی” منیش لە ڕێگای سەرپەرشتیارانمەوە خۆم کاندید کردووە، هەر خوێندکارێکیش توانای هەبێت و چەند بنەمایەکی تێدابێت دەتوانێت خۆی کاندید بکات.

ڕودی بەدەر لەوەی لە خوێندن مەبەستییەتی بڕوانامەی دکتۆرا و ماستەر بەدەست بهێنێت، هەروەها دەیەوێت پڕۆژەیەکی تایبەتی هەبێت بۆ ئەو کەسانەی لەوڵاتانی ترەوە دێنە ئەڵمانیا بۆ ئەوەی یارمەتیان بدات.

خەڵاتی شازادە دیانا، خەڵاتێکە بەناوی شازادەی وێڵز ناونراوە، لەساڵی ١٩٩٧ بەهۆی پێکدادانی ئوتومبێلەوە گیانی لەدەستداوە، خەڵاتەکە بۆ ئەو کەسانەیە خزمەت بە کەسانی تەمەن ٩ بۆ ٢٥ ساڵ و کار بۆ باشترکردنی ژیانی کەسانی تر دەکات.

Leave a comment