گوزەرانی کرێکارە بیانەکان لە ڕەوشی کۆرۆنادا

١٢٢١٢١٢١٢١

گوزەرانی کرێکارە بیانەکان لە ڕەوشی کۆرۆنادا

کرێکارە بیانییەکان چەند ساڵێکە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن و هەندێکیان لە ناو ماڵەکاندا و هەندێکیان لە ڕێستورانت و هۆتێلەکاندا، وەک خۆیان دەڵێن هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەموو ئەو قەیرانانەدا کە تێی کەوتووە هێشتا بەراورد بە وڵاتەکانی ئەوان باشترە، دەتوانن بە کارکردنیان لێرە بژێوی ژیانی خۆیان و تەنانەت خانەوادەکانیشیان لە نیپاڵ و بەنگلادیش و ئەسیبیا و پاکستان بژیەنن.

نۆرگین یەکێک لەو ژنە نیپاڵییانەی لای باخی گشتی شاری سلێمانی لەسەر مێزێک خواردەمەنییە نیپاڵییەکان دەفرۆشێت بۆ چاوی خەڵک دوا “پێشتر موشتەری کورد و نیپاڵیشمان هەبوو، بەڵام ئێستا زۆر کەم بووەتەوە و بازاڕمان خراپە”

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە سەرچاوەی زانیارییەکانیان بۆ خۆپارێزی لە پەتای کۆڤید ١٩ نۆرگین وتی “تا ئێستا نیپاڵ کۆرۆنای تێدا نییە بەڵام ئێمە لێرە ئاگامان لە هەواڵەکان هەیە، دەزانین کۆرۆنا هەموو دونیای گرتۆتەوە، ئێمەش بە پێی ڕێنماییە تەندروستییەکان، خۆپارێزی دەکەین”

نۆرگین ماوەی پێنج ساڵە لە هەرێمی کوردستان کاردەکات و ماوەی ساڵێکیشە لای باخی گشتی خواردەمەنییە نیپاڵییەکان دەفرۆشێت (ئێمە وەک تیمی چاوی خەڵک لە سەردانەکەماندا بۆ لای کرێکارە بیانییەکان یەکێک لە خواردنە نیپاڵییەکانمان تاقیکردەوە بە ناوی “مۆمۆ”)

ئاوارە عومەر سەرپەرشتیاری  کۆمپانیای                   بۆ مامەڵەی کرێکارە بیانییەکان، لەبارەی ڕێکارە تەندروستییەکانەوە لە سەردەمی کۆرۆنادا بۆ چاوی خەڵک دوا: “هەر کرێکارێک لە کۆمپانیای یاخود کافێ یاخود ماڵەکاندا کاربکات، هەموو ڕێنماییە تەندروستییەکانیان پێدەدرێت و دەستکێش و ماسکییان بۆ دابین دەکرێت، لە کەرەنتینەی گشتیدا دۆخی دارایی سەرجەم کرێکارەکان خراپ بوو، بەڵام من وەک کۆمانیاکەی خۆم هەموو هەفتەیەک سەردانم کردوون و پێداویستییەکانی وەک پارە و خواردنم بۆ دابین کردووە”

یەکێکی دیکە لە کرێکارە بیانییەکان بە ناوی شاباز کە خەڵکی وڵاتی پاکستانە و نزیکەی٣ ساڵە لە سلێمانی دەژی لە یەکێک لە بانکەکان کاردەکات، بۆ چاوی خەڵک دوا “ئەو شوێنەی من تێیدا کاردەکەم، بە تەواوی ڕێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێدەکات و هەموو ڕۆژێک دەسکێش و ماسکم دەدەنێ، جگە لەوە جێڵی پاکەرەوەی دەست بەکار دەهێنن”

شاباز باسی سەرەتای هاتنی کۆرۆنای کورد و وتی “لە سەرەتادا سەخت بوو، نە دەستکێشمان دەست دەکەوت نە ماسک، کەرەستەکانی خۆپارێزی لە بازاڕدا نەمابوون، بەڵام ئێستا هەموو شتێک بەردەستە و بە تەواوی پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان دەبین”

لە بارەی چۆنیەتی مامەڵەکرد لە کەسی دەستدرێژی بۆ سەر کرێکارە بیانییەکانەوە، ئاوارە عومەر وەڵامی چاوی خەڵکی دیەوە: “ئەگەر کەیسێکی لەو شێوەیەمان هەبێت، ئێمە پەنا دەبەینە بەر بەشی یاسایی فەرمانگەی نشینگە، ئەگەر دەسترێژی سێکسی بوبێت یاخود لێدان و توندوتیژی یاخود بڕینی پارە یاخود پێنەدانی ڕۆژە پشووەکانیان، بەشی یاسیی کەیسەکە دەگرێتە خۆی و توێژینەوەی لەسەر دەکات و ڕەوانەی دادگای دەکات”

لە سەردانەکەماندا ژنە کرێکارێکی دیکەی ئەسیوبیمان دواند و باسی گوزەرانی خۆی بۆ کردین، سۆنیا ماوەی ٧ ساڵە لە هەرمێکی کوردستان دەژی و زۆر بە باشی دەتوانێت بە زمانی کوردی قسەبکات، سۆنیا وتی”ئێستا بە هۆی ئینتەرنێتەوە هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پڕبوون لە هەواڵی کۆرۆنا، بە خێرایی هەموو هەواڵەکانمان پێدەگات. جگە لەوەش لێرە خاوەن کارەکانمان هەمیشە ئاگادارمان دەکەنەوە کە ئاگامان لە خۆمان بێت.

سۆنیا لە بارەی کێشەکانییەوە دوا و وتی “من لێرە گوزەرانم باشە بەڵام بیری خێزانەکەم دەکەم لە ئەسیوبیا هەروەها خراپی ژیانی ئەوان ناڕەحەتی بۆ منیش دروست دەکات، من لێرە کاری سەربەخۆش دەکەم و خواردەمەنییە میلییەکانی خۆمان دەفرۆشم، ئەمە هەنگاوێکی باش بوو لە بژێوی ژیانماندا بەڵام کۆرۆنا هەموو شتێکی تێکدا، ئێستا وەک جاران موشتەریمان نەماوە.

کرێکارە بیانییەکان ماوەی چەند ساڵێکە لێرە دەژین و کاردەکەن، لە ڕۆژانی هەینیدا یاخود لە ڕۆژە پشووەکانیاندا لای باخی گشتی کۆدەبنەوە و یەکتر دەبینن و وێنەدەگرن. هەر لەوێش لەسەر چەند مێزێکی مچکۆلە چەندین خواردنی میلی وڵآتەکانیان بونی هەیە و ئەمەش بۆ کرێکارە بیانییەکان مایەی خۆشحاڵییەوە کەمێک هەستی غەریبانەیان کەمدەکاتەوە.

 

 

 

چاوی خەڵک/ تایبەت

Leave a comment