کامالا هاریس ئایا لە داهاتوودا دەبێتە یەکەم سەرۆکی ئافرەتی ئەمریکا؟

_115010141_gettyimages-1228948146

کامالا هاریس بەردەوام و لە هەر شوێنێک بوبێت یەکەم بووە، ئێستا یەکەم ژنە جێگری سەرۆکی ئەمریکا و یەکەم ژنی  ڕەشپێستە، ئایا ئەو دەبێتە یەکەم سەرۆک کۆماری داهاتوو؟

ئەمانە بەشێکن لە دیایرتن بەشەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی، پیشەیی و سیاسی کامالا کە باسی دەکەین.

ڕەنگە بە خێرایی تێبگەین لەو  هۆکارە سیاسیانەی هانی جۆ بایدنی سەرۆکی هەڵبژێدراویدا بۆ دەستنیشانکردنی کامالا هاریس وەک جێگری خۆی،کە قورسترینشیان دەستنیشانکردنی ئەو ناوەڕۆکانە بوو کە کامالا کاری تێدا کردووە، دوای 25 ساڵ سپی پێستەکان لە ئەمەریکا زۆرینە نابن، لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی دەنگدەر هیچ ڕەگوڕیشەیەکی لە ئەوروپا نییە، بەڵکو لە ئاسیا و ئەفریقایە.

بایدن پیاوێکی سپی پێستی بەتەمەنە کاتێک لە هەڵبژاردنەکاندا کامالا هاریسی هەڵبژارد بۆ ئەوەی ببێت بە جێگری، لەمەشەوە بایدن ویستی ئاماژە بۆ ئەوە بکات لە کاتی خۆیدا لە گۆڕانکاریەکانی سەردەم تێگەیشتووە.

دایکی هاریس، توێژەری شێرپەنجەی مەمک بووە بەناوی شیمالە گۆپاڵان، لە ساڵی 1960 لە هندستانەوە کۆچی کردووە بۆ ئەمریکا، باوکییشی پرۆفیسۆری ئابووری بووە بەناوی دۆناڵد هاریس، لە جامایکاوە هاتوە بۆ ئەمریکا، کاتێک هاریس تەمەنی حەوت ساڵان بوو، دایک و باوکی جیابونەوە، کامالا و مایای خوشکی لای دایکیان گەورە بوون.

هاریس هەمیشە بابەتی بنەچەییەکانی خۆی بەرزدەکاتەوە و باس لەوە دەکات کە چۆن ئەزموونەکانی پەراوێزخراون بە هۆی جیاوازی ڕەنگی پێستییەوە کە تا ئەمڕۆ کاریگەری لەسەر ئەو هەیە، لە کاتێکدا لە دەیەی 1970  وە ئەزموونی کردووە لە کالیفۆرنیا.

 

 

هەروەها کامالا چەکدار بوو،چونکە ئەو چالاکوانبوو لە بزوتنەوەی مافی مەدەنی کاتێک خوێندکاری زانکۆی بێرکلی بوو، هاریس لە ژیاننامەی خۆی دەڵێت “دایکم ئێمەی وەک ژنێکی بەهێز دروست کردووە”.

کامالا لە زانکۆی هارڤارد لە واشنتۆن و پاشان لە سان فرانسیسکۆ زانستی سیاسی و ئابووری و یاسای خوێند، لە ساڵی ١٩٩٠ دا وەک داواکاری گشتی دەستی بە پیشەکەی کرد و بە خێرایی وەک ژنێکی زیرەک ناوبانگی بەدەست هێنا.

هاریس لە ژیاننامەکەی ئەم دواییەیدا باس لە چەند ئەزموونێکی پێشوی دەکات کە  ئەویان کردووە بە کەسێکی  پلە بەرز لە ساڵی ٢٠٠٣ دا  کاتێک دیموکراسی یەکەم داواکاری گشتی لە سان فرانسیسکۆی هەڵبژارد . لە ٢٠١٠ دا کامالا هاریس خۆی بۆ بریکاری گشتی کالیفۆرنیا کاندید کرد و بە سەرکەوتوویی شکاتی لە شەش کاندید کرد.

لە ئەمریکا ئەم پۆستە نوێنەرایەتی یەکگرتنێک دەکات لە نێوان وەزارەتی داد و داواکاری گشتیدا، لە ٣ / ١ / ٢٠١١ سوێندی خوارد و پۆستە نوێیەکەی وەرگرت، کامالا هاریس ڕۆڵی یەکەم ژنی لەم پۆستەدا وەرگرت، هەروەه وەک یەکەم ژنی بەڕەگەز هیندی و ئەفریقی – ئەمریکی.

لە ڕووی ناوەڕۆکەوە جێی مشتومڕ بوو کاتێک لە لایەک سزای لە سێدارەدانی ڕەتکردەوە، لە هەمان کاتدا تورەکردنی چەپلەکانی ناو حیزبەکەی کاتێک دەنگی بە یاسایەک دا کە سزای دایک و باوکی ئەو قوتابیانەی دا کە تا ساڵێک لە زینداندان و خوێندنیان بە یەکجاری لە دەست داوە .

کامالا لە سەرەتای ٢٠١٥ دا بە پشتیوانییەکی بەرچاو لە بنکەی پارتی دیموکرات، باراک ئۆباما سەرۆکی پێشوو، هەروەها  جۆ بایدن جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ڕایدەگەیەنێت کە ئەو داوایە لە ئەنجومەنی پیران دەکات وەک دووەم ژنە ڕەشپێست کە کە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ دا بچێتە ناو ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا.

کامالا لە ٢٠١٤ەوە هاوسەرگیری لەگەڵ پارێزەرێکی جولەکە کرد بەناوی  دۆگلاس ئیمهۆف.

هەروەها بەردەوام ناوی وەک کاندیدێکی شاراوە بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا دەرکراوە، کاتێک ساڵی ڕابردوو پاڵێوراوی خۆی ڕاگەیاند ، ئەمەش هەلێکی باشی لە بەرامبەر جۆ بایدن و بێرنی ساندەرس و ئیلیزابێس وارن پێبەخشی .  بەڵام دواتر پشتگیرییەکی زۆری لەدەستدا و بەهۆی خراپی ئەنجامی دەنگدان لە دەنگدانەکان لە ١٢ی٢٠١٩.

تۆ دەبیتە یەکەم سەرۆک؟ جێگری سەرۆک کۆمار ئەو پۆستەیە کە بەزۆری ئامانجی ستراتیژی بردنەوەی دەنگدانەکە دەبینێت و لەحاڵەتی هەڵبژاردنی کامالاهاریس بەجێگری سەرۆک ، ئەمەش زیاتر مانا دەدات لە ڕۆژی دەست بەکاربوونیدا.

جۆ بایدن تەمەنی ٧٨ ساڵە کە دەبێتە کە بەتەمەنترین سەرۆک لە مێژووی ئەمریکادا، دەکرێت ماوەی چوار ساڵی خۆی تا کۆتایی تەواو نەبێت، ئەوکاتە کامالا هاریس بەبێ هەڵبژاردنی نوێ دەبێتە سەرۆک، دیسانەوە ئەمەش لە دوو ڕوانگەوەکامالا دەکاتەوە یەکەم: کە دەبێت بە یەکەم کەسی ناسپی و یەکەم ژنە سەرۆک کۆماری ئەمریکا.

لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بۆ گوندی ثولاسیەندەپورام لە هندستان، لە ئاهەنگە درامییەکانی سەرکەوتنی کامالاهاریس وەک جێگری سەرۆکی ئەمریکا وای کرد لە سایتەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و  تویتەکەی کامالادا پیرۆزبایی لە جۆ بایدن بکەن.

ئاهەنگەکان لە ناوچە سەوزەکانی دەوروبەری گوندێکی باشووری هیندستان لە ڕۆژی یەکشەممە لە ٨ی تشرینی دووەمی٢٠٢٠ دەستی پێکرد ، کاتێک گوندنشینان بە خەبەر دێنەوە بۆ هەواڵ دان کە هاریس وەک جێگری سەرۆکی جۆ بایدن  و هەلبژێردراوی ئەمریکا دەستی بەکار کردووە.

هاریس لە دایک بووی باوکێکی جامایکا و دایکێکی هیندییە، وا دانراوە کە یەکەم ئەمریکی بێت کە تا ئێستا وەک جێگری سەرۆکی ئەمریکا خزمەت بکات.

بە گوێرەی هەواڵی ناوەندی نیودەلهی تیڤی، هەندێک  لە شێوازو نەریتیی  گوندی ثولاسیەندەپورام ئەوە بوە کەبە ڕەنگ لە بەردەم ماڵەکانیان بۆ پیرۆزباییکردن لە هاریس  وێنەیان کێشاوە.

 

 

یەکێک لە کچانی گوندەکە پۆستەکەی بۆ یەکێک لە پۆستە گرنگەکانی جیهان هەڵبژێردراوە  کە بە شێوەی وێنە کێشراو و  بە شێوازی میللی ڕەنگینی نووسراو، نووسیویەتی “پیرۆزبایی لە کامالا هاریس دەکەین ئێستاش هیوادارین سەردانی گوندەکە بکات، چونکە سەربەرزییە بۆ گوندەکەمان.

هەرچەندە هاریس هەرگیز سەردانی ثولاسیاندرمی نەکردووە، باپیری نزیکەی ٩٠ ساڵ لەمەوبەر گوندەکەی بەجێهێشت، دایکیشی ناوی شیمالە جۆبئالانبوو، لە ساڵی ١٩٥٨ دا لە هیندستانەوە بەرەو کالیفۆرنیا ڕۆیشتووە.

هاریس لەگەڵ دایکیدا سەردانی باپیرە و باپیرە گەورەی دەکرد لە چنارەی پایتەختی تامیل نادو، زۆربەی کات باسی ئەو کاریگەرییە گەورەیەی گۆبەلەن دەکرد کە لەسەری هەبوو.

سەرۆک وەزیرانی هیندستان ، نارینا مۆدی ئەو دەرفەتەی لە دەست نەدا کە پیرۆزبایی لە جۆ بایدنی سەرۆکی هەڵبژێراو بکات ، جێگرەکەی کامالا هاریس بە ” شانازییەکی گەورە ” وەسفی دەکەن.

مودی بۆ بایدن نوسیوێتی “پیرۆزبایی سەرکەوتنی بەرچاوتان لێدەکەم” لە تویتێکی جیادا بۆ هاریس گوتی ” سەرکەوتنەکەت پێشەنگە و سەرچاوەی شانازییەکی زۆر گەورەیە نەک تەنیا بۆ خێزانەکەت ، بەڵکو بۆ هەموو ئەمریکیەکانی بەڕەگەز هیندیی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەکارهێنەرانی هەموو جیهان کاردانەوەیان بەرامبەر یەکەم تویتەکەی سیناتۆر کامالا هاریس هەبوو، دوای ئەوەی میدیاکانی ئەمریکا سەرکەوتنی بایدن-یان ڕاگەیاند، کاتێک پیرۆزبایی لە بایدن کردو وتی “ئێمە ئەنجاممان دا، ئێمە ئەنجاممان دا جۆی تۆ سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکایت.

فرمێسکی شادی چ ڕۆژێکه! مێژوو دروست بووە ! ئێمە پێکەوە ئەنجاممان داوە” سیارا گۆرانیبێژی ئەمریکی لە تویتەرەکەیدا ڤیدیۆیەکی بڵاو کردەوە و تێیدا وا دیارە کە بە فرمێسکی خۆشییەوە باسی دەکات.

مایسا ئەلعامودی چالاکوانی سعودی، بۆ پیرۆزکردنی سەرکەوتنی هەڵبژاردن، لێدوانی دا لەسەر سەمای کامالا هاریس.

یۆدیت بورینگ، سیاسەتمەداری پارتی سەوزی نەمسا لە ئەکاونتی تویتەرەکەی کەمالە هاریسدا لێدوانی داوە و وتی” یەکەم ژن جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئەمە بەڕاستی دڵخۆشم دەکات”

“هاریس یەکەم ژن دەبێت، یەکەم قاوەیی ئەمریکی و یەکەم ئاسیایی ئەمریکییە کە وەک جێگری سەرۆک کۆمار خزمەت بکات ، کە دووەم بەرزترین ئۆفیسە لەو وڵاتەدا” ئێم ئێس/ئەی جی.

 

 

 

 

 

Leave a comment