زینای ئەلکتۆرۆنی هۆکارێکی گەورەیە بۆ داڕمانی خێزان

Dilman-Azad-02-11-2020

ئامادەکردنی/د. دیلمان ئازاد حسن،پسپۆڕی پزیشکی دادوە و مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی

لەوانەیە زۆربەتان ئێستا لەگەڵ بیستنی ئەم وشەیە شۆک بن و نازانن مانای چییە؟؟

مەبەستمان لە زینای ئەلیکترۆنی جۆرێکە لە جۆرەکانی بەدڕەوشتی، لەم ماوەیەدا سەری هەڵداوە کە ئەمانە لەخۆ دەگرێت(گفتووگۆی نیوان دوو کەس بە نیازی بەدڕەوشتی یان پیشاندانی ئەندامەکانی جەستە چ بە وێنە یان ڤیدیۆ لەسەر شاشەی ئینتەرنێت  و زۆر لایەنی تریش لەخۆ دەگریت).

ئیمەی پزیشکانی دادوەری لەگەڵ کێشە گەورەکانی کۆمەڵگا مامەڵە دەکەین و لایەنی زانستی و ڕاپۆرتی خۆمان دەنوسین، بەڵام لایەنە کۆمەڵایەتییەکان دەبینین کە شتێک دەبینین کە ڕێژەکەی زۆر بووە وەک ئەرکی سەرشانمان پێویستە هوشیاری بدەینە کۆمەڵگایەک  نەوەی ئیمەی تیدا گەورە دەبێت…

دڵنیابن لەوەی هیچ شتێک باس ناکرێت کە تەنها حاڵەتێک یان دوو حاڵەت یاخود تۆزێکیش زیاتر بێت.

لە ئێستادا حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەرەکان زۆر زیادی کردووە، لەگەڵ داڕمانی خێزان دەزانم کە هۆکاری کۆمەڵایەتی زۆرە ،بەڵام لەهەر هەمووی کارەساتتر ئەو هۆکارەیە کە سوشیال میدیا دروستی دەکات بەتایبەتی( زینای ئەلیکترۆنی).

لە ڕاستیدا تێکەڵ بوون لە  ئینتەرنێت هیچ جیاوازی نییە لەوەی لە واقیعی ژیان ڕوودەدات،

فەیس بووک ، انستاگرام ، سناپ ، تیک تۆک و جۆرەها مرۆڤی داوێن خراپ و نائاسایی تیدایە لە پشتی شاشەکانەوە گفتوگۆت لەگەڵ دەکەن، یەکەم جار بە سڵاوێک دەست پێ دەکات ئینجا یەکتر ناسین و دواتر کارەساتی تر کەخۆشیان نازانن ژیان چۆن سەراو بن و تێک دەدات، منداڵ و خێزان پەرتەوازە دەکات،کاتتێک دەگاتە پزیشکی دادوەری کێشەکە چارەسەر زۆر زەحمەتە.

کاتێک پرسیار دەکەین لە کەسەکان کە هۆکاری چییە وات کردووە؟لە وەڵامدا زۆر بە ئاسایی وەڵاممان دەدەنەوە (ئەوشتەی کردوومانە تەنها لەسەرئینتەرنێت  بوو ڕاستی نەبوو)، لێرەوە دەمەوێت بڵێم، بەهیچ شێوەیەک ئینتەرنێت و ڕاستەقینە جیاوازی نییە،  (زینا هەر زینایە)

بۆیە دەمەوێت ڕووی قسەم ئاڕاستەی هەردوو ڕەگەز بکەم،بۆ ئەوانەی ئەم کارە دەکەن ئایا ڕازی دەبن کەسێک وا لە کەسە نزیکەکانی ئێوە بکات؟؟؟؟

لێرەوە دەوری مامۆستا ئایینیەکان دەست پێدەکات کە هۆشیاری زیاتر بدەن بۆ خەڵک کە زینا هەر زینایە لە ئینتەرنێت و ڕاستەقینە جیاوازی نییە.

. تکایەئینتەرنێت بەکار بهێنن بۆ وەرگرتنی زانست و ڕۆشەنبیری نەک بۆ شتی تر.

 

 

 

Leave a comment