کچێکی کورد خەڵاتێکی جیهانی وەرگرت

ssssss

کچێکی کورد خەڵاتێکی جیهانی وەرگرت

ژاڵە یوسفی نەژاد، کچێکی هونەرمەند و گرافیستی شاری سنەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لەسەر کارە نایابەکانی لەبواری کارتۆنی ئاژەڵاندا  چەندین خەڵاتی جیهانی وەرگرتووە.

ژاڵە بەهۆی درووستکردنی کارتۆنێکی ئاژەڵان بۆ پەروەردەی منداڵان توانیویەتی خەڵاتی دیبلۆمی فەخری لە چوارەمین پێشبڕکێکی کارتۆنی ئاژەڵان لە سیبریا بباتەوە.

لە منداڵییەوە خولیای کاری وێنەکێشان و وێنە کارتۆنییەکانە و هەمیشە ڕاهێنانی لەسەرکردوون و خۆیی بەرەوپێش بردووە. کاتێکیش گەورە دەبێت ئەوکات دەزانێت وێنە کارتۆنیی و ئەنیمەیشنییەکان تایبەت نین بە منداڵان بەڵکو کاریگەری لەسەر گەورەساڵانیش دادەنێت و ئەنیمەیشن و کارتۆن هونەرێکی سەبەخۆ و ئازادە.

ژاڵە، ئەندامی یانەی کارتۆن و کاریکاتێری سنەیە و لە گەڵ هاورێکانی لە بواری کارتۆن و کاریکاتێردا ڕۆڵیان هەبووە لە پەروەردەکردنی منداڵاندا.

ژاڵە یوسفی نەژاد لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٧ ی شاری سنەیە و خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە گرافیکی سرووشتیدا و لە ساڵی ٢٠١١ وە دەستیکردووە بە کارە هونەرییەکانی، تا ئێستا چەندین پێشەنگا و کاری لە دەرەوەی ئێران بیندراوە و چەندین کتێبی بە کارتۆنی پەروەردەی بڵاوکردۆتەوە.

لە بەهاری ساڵی ٢٠١٧ دا یەکەمین خەڵاتی نێودەوڵەتی “پارچەیەک تەنز”ی وڵاتی ڕۆمانیام بەدەست هێنا، لە هەمان ساڵدا وەک باشترین کاریکاتۆریستی ژنی ساڵ لە ئێران هەڵبژێردرام.

ژەڵە ساڵآنە لە ڕۆژهەڵات و تەنانەت لە دەرەی ئێرانیش پێشانگای کارەکانی دەکاتەوە و لە هەموو شوێنێک جیهانە تەیبەتەکەی ناو وێنەکانی نیشانی خەڵکانی تر دەدات.

Leave a comment