بەهۆی داخستنی کەمپەکانەوە ١٠٠ هەزار پەنابەر بێ سەرو شوێن دەبن

_115327601_gettyimages-1164511717

یەکێک لە ڕێکخراوە خیرخوازیەکان هۆشیاری دەدات لە داخستنی خێرای کەمپی پەنابەران لە عێراق، کە زیاتر لە ١٠٠ هەزار پەنابەر بێ جێگە و شوێن دەمێننەوە، لە کاتێکدا ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرچاو بڵاوەو و نزیک دەبینەوە لەوەرزی زستان.

ڕێکخراوی نەرویجی بۆ پەنابەران دەڵێت نیشتەجێبوانی کەمپەکان لە ٧ پارێزگای عێراق ناچاردەکرێن بە بەجێ هێشتنی خێمەکانیان بە بێ ئەوەی هیچ ڕێگەیە چارەکی تریان پێبدرێت و شوێنیان بۆ دابین بکرێت.

بۆ ئەم مەبەستە حکومەتی عێراقی داوایان لێدەکات کە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەی بنەڕەتی خۆیان، هەرچەندە زۆرینەی ئەو ناوچانە وێران و داڕوخاون لەکاتی شەڕ دژی داعش وتا ئێستاش دەستنەکراوە بە بنیاتنانەوەیان.

جێگەی باسە زیاتر لە٦ ملیۆن هاوڵاتی عێرقی ماڵ و جێگەی خۆیان بەجێهێشت بەهۆی شەڕەوە لەکاتێکدا بەشێوەیەکی فەرمی لە مانگی ١٢ساڵی ٢٠١٧ شەڕ کۆتایی هات.

زیاتر لە ٦ میلیۆن عێراقی لە کاتی جەنگ لە شوێنەکانی خۆیان هەڵهاتوون.

بە پێیی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی پەنابەران، نزیکەی ١.٣ میلیۆن خەڵک هێشتا ئاوارەن، لە کاتێکدا زیاتر لە ٤.٧ میلیۆن گەراونەتەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان کە گوزەرانی ژیان تێیدا زۆر قورسە.

هەر لە مانگی ئابی ٢٠١٩ وە حکومەتی عێراقی دەستی کردووە بە داخستنی کەمپەکان.

بۆ ئەمەش ئەنجومەنی ڕێکخراوی نەرویجی پەنابەران،  دڵگرانی بۆ چارەنوسی هەزاران خێزان دەربری کە لە کەمپەکانی بەغداد و کەربەلا، سلێمانی و ئەنبار و کەرکوک و نەینەوا کە لەناکاو ناچارکراون لە کەمپەکان بچنە دەرەوە.

جان ئیخلاند، سکرتێری گشتی ئەنجومەنی ڕێکخراوی نەرویجی پەنابەران، ئاگاداری کرد و ووتی” داخستنی کەمپەکان کۆتای بە پەنابەری ناهێنێت لە کاتێکدا دانیشتوانی کەمپەکە ئامادە نین و ناتوانن بگەرێنەوە ماڵەکانی خۆیان. بە پێچەوانەوە ئەمە زیاتر لە هەرکاتێکی تر ڕووبەڕووی مەترسیان دەکاتەوە بەتایبەتی بەهۆی بڵاوبوونەوەی بەردەوامی ڤایرۆسی کۆرۆنا.”

تا ئێستا، زیاتر لە ٦٠٠ خێزان لە کەمپی حەمام ئەل عەلیل جێ هێشتووە کە یەکێکە لە گەورەترین کەمپەکان کە لەلایەن ڕێکخراوی نەرویجی پەنابەران بەڕێوەدەبرێت،  بڕیارە لەم هەفتەیەدا دابخرێت.

ئەحلام، ژنێکی ٤٩ ساڵی خەڵکی شاری موسڵە و لە کەمپ دەژی، دەڵێت” ئەمە ماڵی منە، بۆچی ناچارم دەکەن لە ماڵەکەم بچمە دەرەوە؟ بێ سەروشوێن و ماڵ و حاڵ دەمێنینەوە، ئەمەوە وەک ئەعزییە وایە بۆ من.”

بە پێی ڕێکخراوی پەنابەری نێودەوڵەتی، زیاتر لە نیوەی ئەو کەسانەی ناچار کراون لە کەمپەکانی بەغداد و  کەربەلا بچنە دەرەوە نەیانتوانییوە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان. و لە ژیانێکی پر لە مەترسی لە قەراخ شارەکان یان لە بالەخانەی رووخاو بێ هیچ مەرجێکی تەندروستی و سەلامەتی دەژین.

ئیغلاند دەڵێت” ئەم کارە هۆکارە بۆ هەزاران ئاوارەی عێراقی کە رووبەرووی رەتکردنەوەو توندوتیژی ببنەوە.”

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی نەرویجی داوا لە حکومەتی عێراقی دەکات کە مانگێک پێش داخستنی کەمپەکان خێزانەکان ئاگادار بکاتەوە بۆ ئەوەی هیچ نەبێت بتوانن لەگەڵ ناوچەکانی خۆیان تەنسیق بکەن تا لە خاڵی پشکنینی ناوچەکانیان نەیانگەڕێنەوە و بتوانن کارەکانیان جێ بەجی بکەن.

 

 

Leave a comment