مافی مرۆڤ و تەکنەلۆژیا لەڕوانگەی رێکەوتنامەی (CEDAW)

Untitled design (6)

ئا . ئیراد منوچر سان احمد

لەگەڵ بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا (COVID 19) مشتومڕ و گفتوگۆکان لە سەر بوون و نەبوونی تەکنەلۆژیا لە ژیانی ڕۆژانەماندا کۆتایی پێهات و ئێستا تەکنەلۆژیا پانتایەکی فراوانی ژیانی داگیرکردووە و زۆرێک لەکارەکانمان لەرێگەی تەکنەلۆژیا بەرێدەکەین .

شایەنی باسە لەئێستادا ناتوانین بڵێین کەپەیوەندی نیە لەنیوان دەستگەیشتن بە ئەنتەرنێت و پیادەکردنی مافەکانی مرۆڤ لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆژیای پەیوەندیکردن لە ڕێگەی ئامرازەکانی مویایل و ئەنتەرنێت.

بێگومان ئەوەی پەیوەندی هەیە بە تەکنەلۆژیا و مافی مرۆڤ شتان گەلێکن کە تائێستا شیکار و چارسەری بۆ نەکراوە و پرسیارێکن کە دەبێت بیری لێ بکەینەوە. وەک تێبینی دەکرێت لە هەندێ باردا نەبوونی دەستگەیشتن بەزانیاری لەسەر بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا نایەکسانی قووڵتر دەکاتەوە لەنێوان هەردوو ڕەگەزکەدا، وە بۆ ئەوەی بزانرێت تا چ مەودایەک وڵاتان و کۆمپانیاکان بەرپرسیارن بەرامبەر خۆشگوزەرانی خەڵک لە فەزا و ژینگەی ئەلەکترۆنیدا و چۆن دڵنیا بین کە ئەنتەرتێت ژینگەیەکی سەلامەتە بۆ ژنان.

لە 29 حوزەیرانی 2012 ئەنجومەنی مافی مرۆڤ بڕیاریدا  کەدەستگەشیتن بە ئەنتەرنێت یەکێکە لە بنەماکانی مافەکانی مرۆڤ و  فەزای ئەلەکترۆنیش پەیوەندییەکی بتەوی هەیە لە پیادەکردنی ئازادیە دەستنیشان کراوەکان لە بەندە نیودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ وەک جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ و پەیمانامەی نێودەولەتی بۆ مافە مەدنی و سیاسیەکان.

لە ئێستادا لیژنە هاوپەیمانە جیاوازە نێودەوڵەتیەکان کاردەکەن بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە لەلایەن نوینەرایەتی نیودەوڵەتی جیاوازەکان رێکخراوی ماف مرۆڤ   بەدەستیان دەگات. لەرێگەی شیکردنەوەی داتاکان و پێشنیارو تێبینەییەکانیان بۆ ئەوەی هەوڵبدرێت بۆ کارکردن لەسەر بڕیارەکان  و فروانکردنی چوارچێوەی کار بۆ شیکردنەوەی مافەکانی مرۆڤ پەیوەست لەبەکارهێنانی تەکنەلۆژیا، و کار ئاسانی بۆ گفتۆگۆ بە ئامانجی پاراستنی و گەرەنتیدانی مافەکان مرۆڤ.

لە رێکەتنامەی ( نەهێشتنی هەموو جۆرە جیاکاریەک دژ بەژنان ) کە بە سیداو ناسراوە . (Convention on the Elimination of all Forms of Discrimination Against Women (CEDAW)  ڕووەنکردنەوەی داوە  لەسە پەیوەندی لە نیوان مافەکانی ژن ومافەکانی دەستگەیشتن بە ئەننەرنیت و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا  بەرێگە جیاوازەکان.

لە نوێترین بڕگەکانی سیداو لە پێشنیاری گشتی ژمارە  35 هاتووە کە ئامرازەکانی تەکنەلۆژیا لە ژینگەی گلوبالیزم و مۆدێرندا ئەگەری زیاد بوونی توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەر زیادکردووە . بەجۆرێک  توندوتیژیەکان  دژ ژنان ڕووبەڕووی ئاستێکی بەرز بوونەتەوە لە ڕوانگەی دەربازبوونی تاونباران لە سزا لە فەزای تەکنەلۆژیا کە یەکێکی دیکەیە  لەو ژینگەکانەی کە ژن تێیدا ڕووبەڕووی توندو تیژی و جیاکری دەبێتەوە.

لیژنەی سیداو داوا دەکات کە گرنگە تەکنەلۆژیای نوێ بەکاربهێنرێت بە رێگەیەکی کاریگەر و بەشێوەکی گشتگیر کە ڕەچاوی هەستیاری جێندەری تێدا بکرێت ،وەک تێبینی دەکرێت کە ئەمە هەلێکە بۆ هەڵبژاردن وبەرجەستەکردنی ستراتیژیەکان لەسەر بنەمای تواناسازی و سەرکردایەتکردنی ژن بەتایبەتی لە بواری تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی.

سەرەڕای نەبوونی ڕێکەوتنامەیەکی دیاریکراو  وەیان پێشنیارێکی گشتی لە سەر بەکارهینانی تەکنەلۆژیا و پیادەکردنی مافەکانی ژن، بەڵام رێکەوتنامەکە چوارچێوەکی کاری بەهێزی داناوە بۆ شیکردنەوەیەکی گونجاوە لە بواری مافی دەستکەوتنی ئەنتەرنیت لەکاتی یەکتر بڕینی لەگەڵ مافەکانی مرۆڤ.

لە بەندی 1 ی رێوتنامەکە تێڕوانینی بۆ چەمکی زاراوەی جیاکاری دژ بە ژنان کردوە لە شیکردنەوەی لە شێوەکانی جیاکاری کە ئەنجام دەدرێت لەدەرئەنجامی گەشەسەندنی تەکنەلوژیا، و هاوشێوەی ئەوە لە بەندی 2 و 3  کە پەیوەنی هەیە بە ناچاری پاپەند بوونی دەوڵەتەکان بۆ نەهێشتنی نایەکسانی لە دەستەکەوتن و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا لە رێگەی دانانی یاساکان و سیاسەتی گشتی کەگەرەنتی بکات بۆ  دابینکردینی ئیمکانیاتەکانی دەستگەیشتن بەئەنتەرنێت، پارستنی داتا  و ئاسایش لە ژینگەی دیجیتاڵدا بۆ گەیشتن بە دادپەروەری لەکاتی دووبارە بەرهەمهێنانی توندوتیژی لەو فەزایەدا.

هەروەها بەهەمان شێوە بەندی 5 و 10 لە ڕێکەوتنامەکە پێویستە دەوڵەتان ئەو توانایان هەبێت لە گرتنەبەری نەهجێکی گونجاو بۆ نەهیشتنی جیاکاری  لەسەر بنەمای لە قاڵبدان بۆ کچان و ژنان و بەشداری پێکردنیان لە پرۆگرمەکانی ڕاهێنانی پیشەی تەکنیکی، وەک زانستی کۆمپیتەر کە ئێستا بوونی هەیە لەسیستەمی خوێندن و رۆشنبیری گشتیدا.

وە تایبەت بە بەشداری سیاسی کە رێکەوتنامەی سیداو  لە بەندی 7 هاتووە کەگرنگە کە دەوڵەتەکان بەهەند وەرگرتنیان هەبێت بۆ چارەسەرکردنی ئاستی بەرزری توندوتیژی سیاسی لەسەر بنەمای جێندەر کەڕووبەڕووی ژن دەبێتەوە لە ژینکەی ئەلەکترونیدا ،وە لە بەندی 8ی سیداو هاتووە کە گرنگە دەوڵەتەکان گەرەنتی بەشداری یەکسانی نوینەرایەتی ژن لە ئاستێکی بەرزدا بێت ،تایبەت بە گفتۆگۆکان لەسەر ئەنتەرنیت وەک بوونی دەنگی ژن لە کۆڕبەندی بەرێوەبردنی ئەنتەرنیت کەلەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکان ئەنجامدەدرێت کەنوێنەرایەتکردنی ڕەگەزی مێ کەمترە لە ڕەگەزی نێر.

لەکاتێکدا  شارەزیان لەو بڕوایەدان کە بەرەپێشچوونی مافەکانی مرۆڤ پەیوەست لە بەکارهێنانی تەکنەلوژیا هێشا رێگا و مەودایەکی دووری هەیە، بەڵام رێکەوتنامەی سیداو  لە توانایدایە کە بەشێوەیەکی تیۆری بشکی هەبێت لە پێدانی هەل بۆ جێبەحێکردنی شیکردنەوەیەکی گشتکیر بۆ مافەکانی مرۆڤـ بەئامانجی تێکشکاندنی ئەو بەربەستانەی کە رێگری دەکات لە پێدانی مافەکان ژنان لە فەزاری ئەلەکترۆنی.

لێردا گرنگە کە ئاماژەی سوپاسگوزاری بۆ ئەو رێکەوتنامەی بنێریت کەوەک دوکیومێنتێکی زیندوو لە هەر وڵاتێک بێت لە توانیدایە کە چورارچێوەیەکی کار بدۆزێتەوە بۆ پاراستنی مافەکانی ژن  لە فەزا و ژینگەی دیجییتاڵدا.

 

چاوی خەڵک / تایبەت

Leave a comment