
زه‌هرا دۆغان، بۆ ره‌نگی تابلۆكانی گیا و سووتووی جگه‌ره و هه‌نار و خوێنی سوڕی مانگانه‌ی خۆی و پاشماوه‌ی قاوه‌و بیبه‌رو زه‌رده‌چه‌وه‌ی به‌كارهێناوه.
زه‌هرا له زیندان خۆی له‌به‌رده‌م دوو بژاردا ئه‌بینێته‌وه، یان ملدان به ره‌وشی گرتووخانه یان به‌رده‌وامیدان به هونه‌ره‌كه‌ی وه‌ك رێگه‌یه‌كی به‌رگری و به‌رخۆدان.
زەهرا دەڵێت” کاتێك لە زیندان مامەوە تەنها دوو هەڵبژاردەم لەبەر دەستبوو، ئەویش ئەوەبوو ئەو دۆخە قبوڵ بکەم و بەردەوام گلەی لە دۆخی خۆم و زیندان بکەم، یاخود لەسەر کاری هونەری و چالاکیەکانم بۆ داکۆکیکردن لە ماف خۆم و ژنان بەردەوام بم.”
هەروەك ئاشکرایە کونجی زیندان بۆتە ئیلهام بەخشی زۆرێك لە هونەرمەندان بۆ نوسینی هونراوە، چیرۆك و ڕۆمان بەڵام کاری وێنەکێشی تاڕادەی ئەستەم زەحمەتە، چونکە پێداویستیەکانی لە زیندان دەست ناکەون.
زەهرا وتی” من وەك خانمە وێنەکێشێك بڕیارمدا ئەم کارە ئەستەمە لە ئەستۆ بگرم و بە کارە هونەریەکانم بەردەوام بم، بۆ ئەم مەبەستەش کارتۆن و ڕۆژنامەو تەنانەت جل و بەرگیشم بەکاردەهێنا تاکو وێنەی لەسەر بکێشم. بۆ نەخشاندنی تابلۆکانیشم سودم لە گیا و گوڵی باخچەکان، دەنکۆڵەی قاوە، موو، سوتوی جگەرە و تەنانەت کار گەیشتە ئەوەی دەستم بریندار بکەم و خوێن بەکار بهێنم بۆ دەستکەوتنی ڕەنگی سوور. هەروەها سوری خوێنی مانگانەشمم بەکار هێناوە.”
ئه‌نجامی كۆڵنه‌دانی ژماره‌یه‌ك تابلۆی ناخهه‌ژێن بوون كه وه‌ك جلوبه‌رگی پیس ناردوویه‌تیه ده‌ره‌وه بۆ به‌شداریكردن له پێشانگایه‌كی هونه‌ری له ئهستەمبۆڵ.
کارە هونەرییەکانی وێنەی ڕوخسار‌و و نیوەی لاشەی ژن و نەخشاندی جل و بەرگی ژنانی ناو زیندان بوون. یەکێكی تر لە کارە سەرنجڕاکێشەکان وێیەی جنۆکەیەکی مێینە بوو ،کە سەری ژنێكی بێ قژ لەسەر کراسێکی ژنان دروست کرابوو کە قاوە بەسەر کراسەکەدا ڕژێنرابوو.
زۆربەی کارەکانی زەهرە چیرۆکی ژیانی و نەهامەتی ڕاستەقینەی ژنە بەندکراوەکان بوون کە لەگەڵی دابوون، زەهرا گەشبینە کە لە داهاتودا کاری زیاتر و باشتر بکات ، وە هەروەها هەماهەنگی لەگەڵ چەندین ڕکخراوی بیانی پەیدا کردوە بۆگەیاندنی مەینەت و ئازاری ژنی کورد لە زیندانەکانی تورکیادا.
زه‌هرا دەڵێت “كورد سه‌د ساڵه خه‌بات ئه‌كا بۆ مافه‌كانی. هه‌ندێ چه‌ك هه‌ڵده‌گرن و منیش به چه‌كی هونه‌ر داكۆكی له مافه‌كانی گه‌له‌كه‌م ئه‌كه‌م.”
له وتارێكیتریدا كه له رۆژنامه‌ی ئیندیپێندنت بڵاوكراوه‌ته‌وه زه‌هرا ده‌ڵێت “((له كاتێكدا له توركیا به تیرۆریست ناوزه‌د ئه‌كرام، تابلۆكانم له چه‌ندین وڵاتی ئه‌وروپی پیشان ئه‌دران و بێ ئه‌وه‌ی خۆم بزانم به‌ربژێر ئه‌كرام بۆ خه‌ڵات و هه‌ندێكیان پێئهبهخشیم. ئه‌و تابلۆیه‌یی كه دادگای توركیا به (تێپه‌ڕاندنی ره‌خنه‌ی هۆنه‌ری) ناوبردوه له دیوارێكی شاری نیویۆرك له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند بانكسیهوه هه‌ڵواسرا.”
زۆرێک لە هونەرمەند و ڕێکخراوی جیهانی داوای ئازادی زەهرا دۆغان کردووە و بۆ ئەمەش زەهرا دەڵێت “گه‌لێک هونه‌رمه‌ندو رێكخراوی جیهانی داوای ئازادكردنی منیان كرد‌و وتاره‌كانم به دنیادا بڵاوبوونه‌وه‌و به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه رووناكی خرایه سه‌ر هونه‌رمه‌ند و رۆژنامه‌نووسانی زیندانه‌كانی توركیا و هه‌ر به‌هۆی ئه‌و داپڵوسین و سانسۆره‌ی خرابووه‌وه سه‌ر كاره هونه‌رییه‌كانم، به‌هه‌موو دنیادا بڵاوبووه‌وه‌و چه‌ندین نامه‌ی پشتیوانیم له چه‌ندین وڵاتی جیهانه‌وه پێگه‌یشت كه ئه‌سته‌مه بتوانم به وشه ئه‌و هیوایه وه‌سف بكه‌م كه هه‌ر وشه‌یه‌ك پێی به‌خشیوم.”
زه‌هرا دۆغان به‌هۆی وێنه‌كێشانی شارێكی كوردستانی باكوره‌وه له‌گه‌ڵ هه‌زاران كه‌سیتر به‌ندكرا كه له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه خاپووركرابوو و وه‌ك تیرۆریستێك به تۆمه‌تی (بانگه‌شه بۆ تیرۆر‌و هاندانی رق و ناحه‌زی)
لە کاتی ڕوماڵکردنی هەواڵ لە دۆخی نائاسایی و قەدەغەی هاتووچۆدا دەستگیرکرا و پاشان بە تۆمەتی ئەندامبوونی ڕێکخستنی قەدەغە و پروپاگەندەی ڕێکخستنی قەدەغە داوای سزای دوو ساڵ و نۆ مانگ زیندانی بۆ کرا.
پاش ١٤١ڕۆژ مانەوە لە زینداندا ئازاد کرا، بەڵام دواتر دیسانەوە لەلایەن دادگای تورکەوە بانگهێشت کرا و سزای دوو ساڵ و نۆ مانگ زیندانەکەی لەلایەن دادوەری تورکەوە پەسندکرا. رۆژی 24-02-2019 لە زیندان ئازادکرا.