لێکەوتە دەروونییەکانی نەخۆشی کۆرۆنا

124330894_365896411180513_993431658491151953_n

ئامادەکردنی: د.لاڤە دارا علی/پسپۆری دەروونی

بەپێی دوا توێژینەوە کە کراوە لەسەر ژمارەیەک تووشبوو بە نەخۆشی کۆرۆنا، ئەم لێکەوتە دەروونییانە پشت ڕاست کراونەتەوە: لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکان بەشێوەیەکی قورس، کەسەکە ئەگەری تووش بوونی بە وڕێنە زیاد دەکات بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و تێکچونی فرمانە فسیلۆجییەکانی ئەندامەکانی تری جەستە یان بەهۆی زیانی لاوەکی دەرمانەکانەوە.

پاش تێپەڕبوونی پەتاکەو چاکبوونەوەی کەسەکە ئەگەری تووش بوون بە دڵەڕاوکێ و ترس، خەمۆکی، تەنگژەی فشاری پاش زەبر (PTSD) تێکچوونی خەو، لاوازی و بێ تاقەتی ، کەمی هۆشپێدان و بیرچوونەوە زیاد دەکات.

هۆکارەکانیش جۆراوجۆرن

١- کاریگەری ڕاستەوخۆی ڤایرۆسەکە بۆسەر خانەکانی مێشک ودەمار.
٢-کەم بوونەوەی ئاستی ئۆکسجین لەخانەکانی مێشک.
٣- وەڵام دانەوەی جەستە بۆ هەوکردنی ڤایرۆسەکە.
. ٤- کەرەنتین و دابڕانی کۆمەڵایەتی کەسەکە

٥- ترس و تۆقین لەوەی تووشی نەخۆشی یەکی قورس بووە کە چەندەها قوربانی لێ کەوتۆتەوە.

٦- ئایندەی نەخۆشییەکە نادیارە و نازانرێت ئایا ئەم نەخۆشییە تێدەپەڕێنێت و جارێکی تر هەڵدەستێتەوە.
٧- ترس لەوەی نەخۆشی یەکە بگوازێتەوە بۆ خۆشەویست و ئازیزان.
٨-عەیبە سەبارەت بەنەخۆشی یەکە.
٩- لەوکەسانەی پێشینەی نەخۆشی دەوونییان هەیە لێکەوتەکان قورستر ودرێژخایەن تردەبێت.
لەبەرئەوەی نەخۆشی یەکە نوێ یەو زانیاری زۆر بەردەست نی یە هەربۆیە پێویست دەکات توێژینەوەی زیاتر بکرێت تاکو ڕێگەچارەی گونجاو بدۆزرێتەوە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی یەکە و لێکەوتەکانی.
لەکاتی هەست کردن بەلێکەوتە دەروونییەکانی نەخۆشی کۆرۆنا پێویست دەکات پرس و ڕاوێژی کەسانی پسپۆر و متمانەپێکراو وەربگیرێت.

Leave a comment