خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێو نەتەوەیی ژنان چییە؟

49618948487_747f425970_k

خەڵاتێکی ساڵانەیە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ساڵانە دەبەخشرێت بەو ژنانەی ساڵانە لە ئاستی جیهان توانیویانە دەربکەون وەک سەرکردە و بوێر و خۆبەختکار بۆ کەسانی دیکە بۆ داکۆکیکردن و ناساندنی مافەکانی ژنان.

مێژووی خەڵاتەکە دەگەڕێتەوە بۆ ٢٠٠٧ لەلایەن کۆندالیزارایس پێشنیار کرابوو، بەمەبەستی بەخشنی لە ڕۆژی جیهانی ژنان ٨ی مارس، ساڵانە لە گشت وڵاتانی جیهان، باڵیۆزخانەی ئەمریکا کاندید پاڵێوراو دەکات بۆ بەخشینی خەڵاتەکە.

لە٢٠٢٠دا خانمی یەکەمی پێشوی نەتەوە یەکگرتووەکان میلانیا ترامپ، وتەکانی خۆی پێشکەشکرد و تێیدا سوپاسی ئەو کەسانەیکرد کە خەڵاتەکانیان بە دەستهێناوە بۆ کارێکی ناوازە.

ئەم خەڵاتە لە ساڵی ١٤ یەمی دایە، دابەش دەکرێت لەلایەن وەزیری دەرەوە. بۆ بەرز نرخاندنی ژنان لە هەموو جیهاندا کە بە شێوەیەکی ئازا دەرکەوتن و توانای پێشڕەوەی کردنیان هەیە بەشێوەیەکی تایبەت لە پێشڕەوەی کردن لە ئاشتی و دادی کۆمەڵایەتی و مافی مرۆڤدا و هەروەها یەکسانی ڕەگەزی و توانایکانی ژنان، تا ئەمساڵ ١٤٦ ژن لە ٧٧ وڵاتی جیاواز خەڵاتەکەیان بەدەستهێناوە.

بۆ ئەم مەبەستەش ساڵانە لێکۆلەرە دیبلۆماسییەکانی ئەمریکا ڕادەسپێردرێن بۆ دۆزینەوەی ژنانی ئازاو سەرکەوتوو، ئەم کانیدادانە کە گەیشتنە قۆناغی کۆتایی بۆ خەڵاتەکە لەلایەن گەورە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت ئاهەنگی پێدانی خەڵاتەکیان بۆ ڕێک دەخرێت، ١٢ بەشدار بووەکە بەرنامەیەکی سەردانکردنیان بۆ ڕێک دەخرێت بەناویIVLP لە ڕێگەیەوە سەردانی زۆرێک لەویلایەتەکان دەکەن ،دواتر دەگەڕێنەوە بۆ لۆس ئەنجلۆس بۆ کۆتایی‌ هێنان بە بەرنامەکەیان و لە ١٦ ی مانگی ٣ خەڵاتەکە وەردەگرن.

ئەو ژنانەی بۆ ٢٠٢٠ بوونە خاوەنی خەڵاتەکە ئەمانەن

زەریفە غەفاری لە ئەفغانستان

لوسی کۆچاریان لە ئەرمینیا

شەهلا هومبا توڤا لە ئازەربایجان

خیمێنا گالارزا لە بۆلڤیا

کلاری ئۆیدراوگۆ لە بورکیناسۆ

سایرەگول ساویتبەی لە چین

سوزانا لیو لە مالیزیا

ئەمایا کۆپینس لە نیکاراگوا

جەلیلە حەیدەر لە پاکستان

ئامینە خولانی لە سوریا

یاسەمین قازی لە یەمەن

ریتا نیامیینگا  لە زیمبابۆی

Leave a comment