لەنێوان پیشەی پزیشکی و شاجوانی ولاتی مالیزیا

drnisha

لەنێوان پیشەی پزیشکی و شاجوانی ولاتی مالیزیا

شاجوانی وڵاتی مالیزیا دەڵێت” کەسانێکی زۆر پێم دەڵێن کە دەبێت واز لەپیشەی پزیشکی بهێنم،گەر بمەوێت سەرکەوتوبم لە کارکردن وەک شاجوان و مۆدێل ،پێیان وایە دەبێت تواناکانم لە یەک بواردابخەمە گەڕ بۆ ئەوەی سەکەوتن بەدەست بهێنم و ئەگەر پێچەوانەکەشی بکەم هەر دوو پیشەکەم لەدەست دەدەم.

بەڵام من دڵنیاتان دەکەمەوە، ئەم بۆچونانە هیچیان ڕاست نین، چونکە خەون و تواناکانی مرۆڤ بێسنورن کاتێک خولیای کارێکیان هەبێت،هیچ شتێک ڕێگر نییە لە بەدیهێنانی خەونەکانمان.

لێرەوە بە هەموو کارمەندان و پزیشکانی هێڵی پێشەوەی بەرگری پەتای کۆرۆنا دەڵێم” ئەو شانازییە بۆ ئێوەیە گیانی هاوڵاتیان ڕزگار بکەن، سوپاسی هەموو هاوڕێ و هاوپیشەکانم دەکەم، لەپاڵ بوونم بە شاجوان لەپیشەکەم بەردەوام ببم و خزمەت بە هاونیشتیمانیان بکەم.

 

Leave a comment