ئیلاف وەک یەکەم ژنە ژێر دەریایی عێراقی دەڵێت” قاچەکانم لە قوڵایی (شط العرب) دانا

ايلاف-الغواصة-750x736

هەموو مرۆڤێک خەونی بەدواداگەڕانی هەیە، بەڵام ئیلەف حەمید خەونێکی تایبەتی هەبوو کە مەلەکردن بوو لەژێر دەریا، لە هەمانکاتدا پیشەیەکی پڕ مەترسییە، هەرچەندە لە وڵاتێکی وەک عێراقدا زیاتر تایبەتکراوە بە پیاوان، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو بڕیاریدا بچێتە ناو ئەوبوارەو ببێت بە یەکەم ژن لە ئەزمونی مەلەوانی ژێر دەریاییدا.

“گەورەترین پیشتیوانی من باوکمە، ئەوبوو کە متمانەی بەمن بەخشی و هانیدام بۆ هەر کارێک کە پێم خۆشبێت، هانیدام زیاتر لەوڵاتانی جیاواز مەلەوانی بکەم، هەروەها پێداویستی زۆرم پێبەخشرا دوای ئەوەی زانرا من لەو بوارەدا کاردەکەم، ئەو پشتگیرییەش هاندەرێکی گەورەبوو بۆ پێشخستنی من لە گەشتکردن بۆ ژێردەریا.” ئیلاف وای وت.

بواری مەلەوانی بۆ ژێر دەریا پڕ مەترسییە، جارێک ئیلەف لەکاتی مەلەکردندا ماوەیەکی زۆر لە ژێر ئاوەکەدا دەمێنێتەوە بۆ ئەوەی کەمێک بحەسێتەوە، بەڵام ئەوە هاوپیشەکانی نیگەران دەکات و بەپەلە خۆیان دەگەیەننە ژێر ئاوەکە تاکو بزانن ئۆکسجینەکەی تەواو بووە یاخود نا.

ئیلەف جگە لەوەی خۆی مەلەوانی ژێردەریایە وەک ڕاهێنەریش کاردەکات، هەربۆیە هیوابەخشە وەک پیشەیەک کار بۆ دامەزراوە ژێر ئاوییەکان بکات.

ئیلاف دەڵێت” لەعێراقدا قوڵترین خاڵ کەپێیگەیشتبێتم بنکەی (شط العرب) بەسڕەیە لەباشوری عێراق، کە قوڵاییەکەی دەگاتە نزیکەی ١٠ مەتر، بەڵام قوڵایی دەریاکە  لای دەریای قەزوین لەباکوری ڕۆژئاوای ئێران بەرەو قوڵایی زیاتر پێشڕەوی دەکات، کە ئەو ئەزمونە جیاوازبووە لەبواری مەلەکردنی ژێردەریایی نێودەوڵەتیدا، هیوادارم لەشوێنە نێودەوڵەتییەکاندا بچمە ژێر دەریا کە ئەمە لە (شط العرب)دا ناکرێت بەهۆی پیسبوونی ئاوەکە و نزمی ئاستی بینین.”

کاتێک دەچیتە ژێر دەریا پیشەیەکی دەگمەن و قورسە، وەک ئیلاف دەڵێت” یەکەم ژێردەریاییم لە عێراقدا، ئەمەش وایکرد خەڵک بیرکردنەوە و حەزێکی زۆریان بەرامبەر ئەو پیشەیە هەبێت بەمەبەستی فێربونی مەلەوانی و خۆ ڕزگارکردن لە خنکان.”

Leave a comment