بۆ یەکەم جار لە مێژووی کرواتیادا ژنێک لە پۆستی سەرۆک کۆماردا کاری کرد

11111

بۆ یەکەم جار لە مێژووی کرواتیادا ژنێک لە پۆستی سەرۆک کۆماردا کاری کرد

کۆلیندا گرابار، لە ١٩٦٨ لە( ڕیێکا) ی یوگسلافیای پێشوو، کرواتیای ئێستا لە دایک بووە.

دەرچوی زانستە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکانە، بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە ئاداب بەزمانی ئینگلیزی و ئیسپانی بەدەست هێناوە ، هەروەها زمانی کرواتی، ئینگلیزی، ئیسپانی پرتوگالی بەتەواوی دەزانێت، شارەزایی لە زمانی ئەڵمانی، فەڕەنسی و ئیتاڵیدا هەیە.

کەسایەتی سیاسی و دیپلۆماتکاری کرواتییە، لە ٢٠١٤ بوو بە (١٥) یەمین سەرۆککۆماری کرواتیا، هەروەها یەکەم ژنە ئەو پۆستە وەربگرێت لەو وڵاتە.

کۆلیندا پێشتریش لە چەندین پلەو پۆستدا کاری کردووە، لە ماوەی نیوان ساڵەکانی  ٢٠٠٨- ٢٠١١ سەرۆکی کونسوڵی کرواتیا بووە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

کۆلیندا بە سەرۆکێکی دژە گەندڵی ناسراوە ، بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی قەیرانی ئابووری چەندین ڕێگەی جیاوازی بەکار هێنا، لە وتارێکی بۆ میللەتەکەیدا وتی” ئەگەر لە برسا مردوین قەرز ناکەین لە بانکی نێو دەوڵەتی، بۆ ئەم مەبەستەش فڕۆکەی سەرۆکایەتییە تایبەتیەکەی خۆی لەگەڵ  ٣٥ ئوتومبێلی تایبەت بۆ گواستنەوەی وەزیرەکان تەرخان کرابوو فرۆشت و پارەکەی خرایە خەزێنەی دەوڵەتەوە.

هەروەها موچەکەی خۆی بە ڕێژەی لە ٣٠% کەم کردەوە و باجی کەم دەرامەتەکانی نەهێشت

کاتێک گەشتی دەکرد بۆ دەرەوەی وڵات بە فڕۆکەی ئاسایی گەشتەکی ئەنجام دەدا، لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت زۆر خۆشحاڵم کە بەم هۆیەوە چاوم بە هاوڵاتیان دەکەوێت و تێکەڵ بە کێشەکانیان دەبم.

 

 

چاوی خەڵک/ تایبەت

Leave a comment