ئازادی لای تۆی ژن چییە؟

9680c6c2de9632a5f8372e374a18dd02

لەسەر تا سەری جیهان زۆرێک لە ژنان و کچان لەسەر بنەمای ڕەگەز بەردەوام جیاکاریان لەگەڵدا دەکرێت. لەکاتێکدا ئازادی مافی هەموو مرۆڤێکە، مافی ژیانە بەبێ توندوتیژی جیاکاری ئەوەش بۆ چێژوەرگرتنە لەبەرزترین ئاستی ژیان لەڕووی تەندروستی ، جەستەیی، دەرونی ، خوێندن،  مافی دەنگدان و خاوەندارێتی موڵک .

ئازادی ژن ئەوەیە کە خاوەنی ڕۆح و جەستە و هەموو شتێکی خۆت بیت

فێنک ڕەحم سەبارەت بە مانای ئازادی بۆ ژنان بەو جۆرە بۆ (چاوی خەڵک) دوا” ئازادی ژن ئەوەیە کە خاوەنی ڕۆح و جەستە و هەموو شتێکی خۆت بیت، وەک هەڵبژاردنی شێوازی ژیان، بڕیاردان و دیاریکردنی چارەنووس و ئامانجی خۆمان لەم ژیانەدا بەبێ چاودێری یان فەرمانی کەسێکی تر،بۆنمونە بتوانم سەفەری شارەکانی کوردستان یان دەرەوەی وڵات بکەم  و بتوانم خۆم بڕیار بدەم کە تەمەنێکی کامڵم هەیە.”

زۆرینەی جلەکانم بەزمانی خۆمان فش و درێژە، دەمەوێت بۆ دەوام لەبەری بکەم، بەڵام بەڕای چواردەورەکەم دەبێت جلی کارکردن سپۆرت بێت 

ڕۆزا کاروان ئازادی خۆی لەوەدا دەبینێت کە دەبێت ڕەگەزی مێ واز لەو ڕەفتارانە بێنێت بەناوی کلتورەوە سەپێنراوە بەسەریدا.

هەر لەوبارەیەوە ڕۆزا وتی” زۆرجار دەمەوێت بۆ شوێنی کار جلێک لەبەر بکەم کە تێیدا ئاسودەبم، بەڵام چواردەورەکەم دەڵێن ئەم جۆرە جلە بۆ دەوام گونجاونییە،کە زۆرینەی جلەکانم بەزمانی خۆمان فش و درێژە بەڵام بەڕای ئەوان دەبێت جلی کارکردن سپۆرت بێت، ئەمە ئازادییەکی زۆر سەرەتاییە زۆرینەمان نیمانە، یاخود هەڵبژاردنی ڕەنگی قژ یان شێوازی برۆ و مکیاجەکانمان یاخود ڕۆشتن بەڕێگاو شێوازی دانیشتنمان، ئەگەر ئێمە لەگەڵ سەردەم بڕۆیین زۆرجار بەدڵی خێزانەکانمان نییەو دەڵێن ئەو جۆرە شتە دوبارە مەکەرەوە.”

دەمەوێت لەگەڵ کچێکی هاوپیشەم ماڵێک بەکرێ بگرین، ماڵەوە دەڵێن دوو کچ بەتەنیا لەماڵێک؟ ئنجا بۆ قسەی خەڵکمان ناهێنیتە سەر و چی جوابی ئەو خەڵکە بدەینەوە

شەنگین پێێڕەویش کچێکی تەمەنی ٣٠ ساڵە، خوێندکاری زانکۆ و لەهەمان کاتدا کاری وەرگێڕان دەکات.

شەنگین بێزارە لەوەی ناتوانێت خۆی بڕیار بۆ ژیان خۆی بدات و لەوبارەیەوە دەڵیت” بەردەوام پێویستیم بە کەشێکی ئارامە بۆ خوێندن و کارەکەشم، لە کاتێکدا ماڵەکەمان بەردەوام قەرەباڵغ و فەوزایە بەهۆی میوان و ماڵی خوشک و برا و منداڵەکانیان، چەند جار پێشنیاری ئەوەم کردووە لەگەڵ هاوڕێیەکی هاوپیشەم ماڵیک بەکرێ بگرین، بەڵام خێزانەکەم کەسیان ڕازی نابن، ئەوان متمانەیان بە من هەیە، بەڵام بەردەوام دەڵێن دوو کچ بەتەنیا لەماڵێک؟ ئنجا بۆ قسەی خەڵکمان بۆ ناهێنیتە سەرو چی جوابی ئەو خەڵکە بدەینەوە”

 

چاوی خەڵک/ تایبەت

Leave a comment