
ڕوبی بۆ پاڵشتی کردنی ژنان ژمارەیەکی پێوانەیی بڕی
ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئارەزوو دەکەن بۆ سەرکەوتن، هەروەها توانای ئەوەیان هەیە پێشڕەوی و سەرکردایەتی بکەن، بەڵام هەندێک ڕێگری دێتە بەردەمیان کاتتیک دەیانەوێت بەرەو سەرکەوتن هەنگاو بنێن.
ئەوەی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی پێەتی ئەوەیە کەسێک پێشڕەویان بکات و پاڵپشتیان بێت لەم ڕێگەیە.
ماوەی چەند ساڵێکە سەنتەری ژنانی عەرەبی ژنان ئامادە دەکات بۆ پێشڕەوی کردن و سەکردایەتی کردن لە ڕێگەی چەندین ڕاهێنانەوە بۆ دروست کردن و گەشەپێکردنی کەسایەتی ژنان لە بواری ئابوری بۆ دابین کردنی پێداویستییەکان.
ئێستاش لە ناوەڕساتی بڵاو بونەوی ئەم پەتا جیهانییەدا ژنان پێویستیان بەوەیە کە تواناکانیان و کارامەییەکانیان دەربخەن و خۆیان بسەلمێنن بۆ بەردەوام بوونی ژیانێکی باشتر.بۆیە ئەم سەنتەرە پاڵپشتی بەرنامەیەک دەکات لە ئەردەن و لە جیهانی عەرەبیدا تا ژنان بتوانن دەست پێبکەن و لێهاتوویان دەربخەن لە بوارە جیاوازکاندا.
( ڕۆبی ڕیحانی) دامەزرێنەرو سەرۆکی جێبەجێکاری لە بەشی ژنانی عەرەبی لەناو دامەزراوەکە لە ئەردەنە و ئەندامە لە گروپی (ڕەمل ڕکوب) بۆ پاسکیل سواری، بە ئامانجی ئەزمونی لێخوڕین بە ئازادانە، بۆیە ڕۆبی تەحەدای خۆی کرد بە بڕینی مەودایەکی زۆر کە نزیکەی ١٠٠٠ کم بوو ، وە شکاندی ئەو ژمارە پێوانەییە بۆ پاڵپشتی کردنی بەرنامەکەو ڕاهێنانی ژنان.
سەرچاوە/ المرأة العربية اليوم