زیاد کردن و کەم کردنی بژێوی

sakar

زیاد کردن و کەم کردنی بژێوی

پارێزەر/  ساکار عطا محمد

مادەی (٢٧)بژێوی ژن لەسەر مێردەکەیەتی بە پێی باری دارای هەردووکیان(بە هەبوون و بەنەبوون دەخەمڵێنرێت) واتە پیاو کە بژێوی لە سەرە و ژیانیشی جێگیر نیە لە ڕوی باری دارای و بەردەوام لە بەرزی و نزمیدایە، بۆیە بژێویەکەشی کە دەبێت ئامادەی بکات بۆ ژن بەپێی باری داراییەکەی دەخەمڵێنرێت.

لە مادەی (٢٨) ١: زیاد کردن یان کەم کردنی بژێوی بە گۆڕانی باری دارای ژن و مێردەکە و نرخەکانی بازاڕی وڵاتەکەیان دەشێ بگۆڕدرێت.

٢: ئەگەر ڕوداوێک سەری هەڵدا و پێویستی کرد ئەوا داوای زیاد کردن یان کەمکردنەوەی بژێوی سەپاو قبوڵ دەکرێت لە دادگادا.

مادەی (٢٩)ئەگەر مێرد بە بێ بژێوی ژنەکەی بە جێ هێشت و خۆی ون کرد یان نەهاتەوە یاخود ون بوو یان بەند کرا ،دادوەر حوکمی خۆی دەدات بە دانی بژێوی لەو ڕۆژەوەی بەجێی هێشتووە و غەزێنەی چاودێری کۆمەڵایەتی بژێوی خەمڵێنراو خەرج دەکات.

مادەی (٣٠) کاری پێناکرێت لە هەرێمی کوردستان

مادەی (٣١)دادوەر بۆی هەیە لە کاتی سەیر کردنی داوای بژێوی بڕیاری تەرخانکردنی خەرجیەکی کاتی (نفقە مٶقتە)بۆ ژنەکە بەسەر مێردەکەیدا بدات ئەم بڕیارەش قابلی جێبەجێکردن دەبێت
بێگومان لە بەڕێوبەرایەتی جێبەجێ کردن.

مادەی (٣٢)بڕی بژێوی کەڵەکە بوو (المتراکم) بە تەڵاقدان یان بە مردنی یەک لە دو هاوسەرەکە بەسەر ناچێ.
واتە ئام مافە تایبەتە بە ژن و هەموو کات پارێزراو دەبێت کەواتە دەبێتە قەرز لەسەر پیاوەکە و دەبێت بیدات بە ژنەکە و تەنانەت ئەگەر لەیەک جیا بونەوە یان پیاوەکە مرد لە میراتیەکەی دەبێ بدرێت بە ژنەکە.

Leave a comment