زۆری ڕێژەی دەستدرێژی لە بەنگلادیش خۆپیشاندانی لێدەکەوێتەوە

bangladish

لە بەنگلادیش هەفتەی ڕابردوو ڤیدیۆی ژنێکی ٣٧ ساڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوەوە کە لەلایەن کۆمەڵێک گەنجەوە دەستدرێژی دەکرێتە سەر.ئەمەش بووە هۆکاری دروستبوونی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی.

خۆپیشاندەران داوای لە سێدارەدانی تاوانباران دەکەن و حکومەتیش لە وەڵامدا دەڵێت بەدواداچوون دەکەین و بە پێی یاسا مامەڵە دەکەین و تاوانباران بە توندترین شێوە سزا دەدرێن.

 

وەک چالاکوانەکان دەڵێن ڕێژەی دەسترێژی لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ ەوە تا ئێستا نزیکەی هەزار دەستدرێژییە لە وڵاتی بەنگلادیش.

 

خۆپیشاندەرەکان داوای لە داردانی تاوانباران دەکەن و یەکێک لە دروشمەکانی کە لە شێوەی پرسیاردا دەڵێت “تکایە پێم بڵێن کەسی دواتر منم؟” مەبەستیان لە زۆربوونی ڕێژەی دەستدرێژییە. هەروەها یەکێکی دیکە لە دروشمەکانیان دەڵێت “ڕەحم بە دەستدرێژیکاران مەکەن”

 

لە زۆرێک لە وڵاتە دواکەوتووەکاندا لەبەر ترسی شەرەف و ناو زڕاندن زۆرێک لەوانەی دەستدرێژیان دەکرێتە سەر بێدەنگی هەڵدەبژێرن. چالاکوانەکانیش پێیان وایە دەستدرێژیکارەکان لە ژێر پەڕ و باڵی دەسەڵاتدا خۆیان دەشارنەوە.

 

 

 

چاوی خەڵک

Leave a comment