سینەماکارێکی مەزن و دەستدرێژیکارێک

abc_gma_polanski_110310_wg

کۆمەڵێک لە فێمینیستەکانی فەڕەنسا لە پاریس بە دروشمی: “ڕۆمان پۆڵانسکی دەستدرێژیکار” یەکەم نمایشی فیلمە نوێکەی ڕۆمان پۆڵانسکییان بە ناوی “ئەفسەر و جاسوس” ڕاگرت.

ڕەخنەگران بە دروشمەکانی “پۆڵانسکی دەسترێژیکار و سینەماکاری گوناهکار” لە بەرامبەر هۆڵی سینەمای “لۆ شامپۆ” لە ناوچەی “کرتیە لتن”ی پاریس گردبوونەوە.

بەهۆی ئەم خۆپیشاندانەوە “ژان دو ژۆردن و ئیمانوێل سنیە” ئەکتەرانی فیلمی ئەفسەر و جاسوس، چاوپێکەوتنە تەلەفزیۆنییەکانیان هەڵوەشاندەوە، ئەو بەرنامانەیش کە پێشتر لەبارەی فیلمەکەوە سازکرابوو، پەخشکردنیان ڕاگیرا.

ڕۆژنامەی “لۆ پاریزین” ڕۆژی هەینی هەشتی نۆڤەمبەری ٢٠١٩ کارێکی ئابڕوبەرانی دەرهێنەری فەڕەنسی ڕۆمان پۆڵانسکی بڵاوکردەوە، پۆڵانسکی تاوانبار کرد بە کارێکی دەستدێژی سێکسی لە ساڵی ١٩٧٥

لە هەمان ڕۆژنامەدا گەواهیدانی )ڤالانتاین مونیە( بڵاوکراوەتەوە، کە لە لایەن ڕۆمان پۆڵانسکییەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر.

ئەمە شەشەمین کەیسی دەسترێژی سێکسی خوار تەمەنی یاساییە لە ساڵی ١٩٧٧ تا ئێستا لە دژی دەرهێنەری بەناوبانگ ڕۆمان پۆڵانسکی کرابێت.

لەبارەی هەمان کەیسەوە پارێزەرەکەی ڕۆمان پۆڵانسکی لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت: “بە هەموو شێوەیەک دەستدێژی بە ڤالانتاین مونیە ڕەت دەکەینەوە”

کۆمەڵەی فیلمنامەنوسان و دەرهێنەران و بەرهەمهێنەرانی سینەمای فەڕەنسا “L’ARP” کە پۆڵانسکیش یەکێکە لەوان، بڵاویان کردەوە؛ لە ئەگەری ئەم جۆرە دەستدرێژییانەدا پێویستە ڕێکاری یاسایی بگیرێتە بەر.

فیلمی ئەفسەر و جاسوس چیرۆکی دریفوسە، ئەفسەری یەهودی لە سوپای فەڕەنسا کە بۆ جاسوسی بۆ ئیمپراتۆری ئەڵمانیا کاریدەکرد و زیندانی هەمیشەیی بەسەردا سەپێنرا.

ئەم چیرۆکە لە ساڵەکانی ١٨٩٤ تا ١٩٠٦ وەک گرنگترین ڕسوایی کۆماری سێیەمی فەڕەنسا دەناسرێت.

ڕۆمان پۆڵانسکی لەدایکبووی ساڵی ١٩٣٣ یە. دەرهێنەرێکی پۆڵەندی-فەڕەنسییە. خاوەنیم چەندین خەڵاتی گرنگە، لەوانەش؛ ئۆسکار. یەکێک لە گرنگترین فیلمەکانی پۆڵانسکی فیلمی (The Pianist)ە.

لە ئێستادا بەهۆی دەستدرێژی سێکسییەوە گەڕانەوەی بۆ فەڕەنسا لێ قەدەغە کراوە و لە ئەمریکا دەژی.

 

 

 

Leave a comment