لێکەوتە دەروونییەکانی تەمەنی نائومێدی لەخانماندا

iStock-1166335598-1280x429

 

تەمەنی نائومێدی قۆناغێکی فسیۆلۆجی ئاسایییە کە هەموو خانمێک پیاتێدەپەڕێت، ئەوەش بەکۆمەڵێک نیشانە دەناسرێتەوە وەک (ناڕێکی سوڕی مانگانە یان لێچوونەوە، گڕوتین وگەرمی، ئارەق کردنەوە لەشەودا، سەرئێشە، ڕەقبوونی جومگەکان و ئازاروئێشی جەستە، زیادبوونی لێدانی دڵ…..هتد).

کۆمەڵگای وڵاتانی جیهانی سێ یەم ئەم قۆناغەی ژیان بە نەزۆکی، پیربوون یان بەکەم بوونەوەی ئارەزووی سێکسی دەبەستنەوە، ژنان وەک ئامڕازێک بۆ وەچە خستنەوە و زیادکردنی قەبارەی خێزان وێنادەکەن. هەربۆیە لێکەوتە دەروونییەکانی خانمان لەو کۆمەڵگایانە زیاترە بە بەراورد بەکۆمەڵگا پێشکەوتووەکان.

مەرج نی یە هەموو ڕەگەزی مێیەک ئەزموونی کێشەی دەروونی بکات، بەڵکو ئەگەری تووشبون بە کێشەدەروونی یەکان بەندە بە چەند هۆکارێکەوە وەک:

١- بوونی مێژووی نەخۆشی دەروونی.

٢- گەشتن بەتەمەنی نائومێدی پێش وەختە بەهۆی نەخۆشی یان بەکارهێنانی چارەسەری کیمیایی، لابردنی هێلکەدان..هتد.

٣- لاوازی پاڵپشتی کۆمەڵایەتی

.٤- کێشەی خێزانی لەگەڵ هاوسەر، منداڵ….هتد

.٥- بوونی نەخۆشی جەستەیی درێژخایەن وەک شەکرە، بەرزی پەستانی خوێن….هتد

.٦- ئەزموون کردنی گەلێک ڕووداو بەسەرهاتی ناخۆشی ژیان

.٧- بیرکردنەوەو و تێڕوانینی کۆمەڵگا

لێکەوتە دەروونییەکانی تەمەنی نائومێدی

بەگشتی خەمۆکی ، دڵەڕاوکێ، تێکچوونی خشتەی خەو وگرفتەکانی لەخۆدەگرێت

چارەسەر

بەپێی جۆری نیشانەکان جیاوازە:

.١- بەکارهێنانی هۆرمۆن

.٢- دەرمانی دژەخەمۆکی

.٣- وەرزش

.٤- پەیڕەوکردنی سستمی خواردنی تەندروست

٥- گۆڕینی بیرۆکە نەرینییەکان سەبارەت بەتەمەنی نائومێدی لەکۆمەڵگا و مامەڵەکردن لەگەڵی  وەک قۆناغێکی ئاسایی ژیان بەبێ عەیبە و هەست کردن بەکەمی.

 

ئامادەکردنی: د.لاڤە دارا علی / پسپۆری دەروونی

 

چاوی /خەڵک

Leave a comment