بۆ یەکەم جار لە سعودیە کافێیەك بۆ خۆشەویستانی سەگ و قاوە خواردنەوە دەکرێتەوە

2020_09_29_105044_1601370297._large

 وەك لای هەمومان ئاشکرایە لە ئاینی ئیسلام ڕاگرتن و بەخێوکردنی سەگ ڕێگە پێدراو نیە لە ناو ماڵدا وەك باڵندە یان پشیلە، بۆیە لە وڵاتی سعودیە ئەو کەسانەی خاوەنی سەگن توشی گرفت دەبن کاتێك دەچنە ڕێستۆرانت و کافێ یان شوێنە گشتیەکان ڕێگە بە ئاژەڵەکانیان نادرێت بیانبەنە ژورەوە.

شێڵتەری ناسراوی جیهانی (بارکینگ لۆت)  بۆ گرینگی پێدان و پاراستنی ئاژەڵان، بۆ یەکەمین جار لە مێژوودا کافێیەکی کردەوە لە ووڵاتی سعودیە لەکەنار دەریای شاری ئەلخەبەر، ئەمەش بووە هۆی دڵخۆشی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە و کەسانی بیانی کە چیدیکە پێویست ناکات نیگەرانی ئاژەڵەکانیان بن کاتێك سەردانی کافێکان دەکەن، چونکە لێرە بردنە ژورەوەی سەگ ڕێگە پێدراوە.

 

 

خاوەنی کافێکە ژنێکی بەرەگەز کوێتیە بە ناوی (دەلال احمد) دەڵێت” بیرۆکەی کارەکەم لە ئەنجامی سەردانێکم بۆ وڵاتی سعودیە بۆ هاتوە، کاتێك لەگەڵ سەگەکەم گەشتم کرد بۆ ئەو وڵاتە توشی گرفتی زۆر بومەوە، چونکە هیچ شوێنێك نەبوو کە بتوانم سەردانی بکەم لەگەڵ سەگەکەم، تەنانەت رێگەم پێ نەدرا کە پیاسەکەم تەواو بکەم لەکەنار دەریا لەبەر ئاژەڵەکەم. ئەمەش بووە پاڵنەرێك بیر لەکردنەوەی ئەم کافێ بکەمەوە و ڕێگە بە هەموو ئەو کەسانە بدەم کە سەگیان هەیە، هەروەها ئەو کەسانەی سەگیشیان نییە بتوانن بێ جیاوازی سەردانمان بکەن.

بۆ نەواف، یەکەمین جاری بوو سەردانی کافێیەکی لەم شێوەیە بە ” زۆر جوانە ” وەسفی کرد ووتی” من یەمە ئێرە بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەو سەگانە یاری بکەم کە ئێستا بونەتە خاوەنی کافێیەکی تایبەت بە خۆیان بۆ یەکەم جار لە سعودییە.”

کردنەوەی یەکەمین کافێی تایبەت بە سەگ لە سعودییە ئەوە نیشاندەدات جیهان هاوڕێیانەو گونجاوتر دەبێت بۆ ئاژەڵە ماڵییەکان، کردنەوەی ئەم کافێیە هەنگاوێکی گەورەیە بۆ گۆڕینی بیرکرنەوەی کۆمەڵگە.

 

 

Leave a comment