ڕامشە شفا

4fc5c3d7ee96e3b155b79ca1ca72cdd2fbff931b

ڕامشە شفا، گۆرانیبێژی ئەفغانی و دانیشتوی لۆس ئەنجیلۆس لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ “بی بی سی فارسی” ژیانی پڕ چیرۆکی باس دەکات، چیرۆکەکە بە کچێک لە قەندەهاری باشوری ئەفغانستان دەستپێدەکات، لە کوشتنی دایک و باوکییەوە لە تەمەنی دوو ساڵیدا تا هاوسەگیری پێکردنی بە زۆر لە تەمەنی ١٢ ساڵی.

ژیانی ڕامشە شفا، چیرۆکی کچێکی تەواو جیاوازە کە خۆی نادات بە دەستەوە و دەست و پەنجەی لەگەڵ ئەفغانستان گەرم کردووە و لە کۆتاییدا دەبێتە قارەمانی چیرۆکەکە.

ڕامشە تەنها منداڵی بچوکی خێزانەکەی بووە، تەمەنی لە دوو ساڵ تێپەڕی نەکردووە کە تاڵیبان دایک و باوکی دەکوژن.

دەڵێت: “نازانم بە چ هۆکارێک کوشتیانن” یەکێک لە خزمە دورەکانی بەرپرسیارێتی ڕامشە لە ئەستۆ دەگرن و بەخێوی دەکەن، دواتر ڕامشەی ١٢ ساڵان لە مامەڵەیەکدا بە پیاوێکی ٣٨ ساڵە دەدەن کە قاچاخچی هێنانی تریاک بوە و دوو ژنی دیکەی هەبووە و شەش منداڵی هەبووە.

ڕامشە ئەو ساڵانەی وەک کابوس دێتەوە بەر چاو، دەڵێت: “تا ئەو ڕۆژەی لەوێ بوم دەترسام و ئاگادار بووم کە شتێکی نا دروست لە دەمم نەیەتە دەرەوە، هەموو ژیانم یان لە چێشتخانە بووم یان سەرقاڵی کۆکردنەوە و پاکردنەوە و گسک لێدان بووم، وەک نۆکەرێک کە بە پارە یان بە زەوی کڕدراوە. ڕۆحمیان لە جەستەم دەرهێنابوو، خۆشم باوەڕم نەدەکرد کە مافێکم هەبێت، ئێمە بە ئاسانی قبوڵمان کردبو کە پیاوی ماڵەکە خاوەنی ئێمەوەیە.”

ڕاکردن بۆ کابوڵ

ساڵێک دوای هاوسەرگیری، ڕامشە لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا، کچێکی هێنایە دنیاوە و ناوی  لێنا سەحەر، هەر لەو کاتەدا یەکێک لە خزمە دورەکانی ڕامشە لە ئەوروپاوە دەگەڕێنەوە بۆ قەندەهار، چیرۆکی ڕامشە دەبیستێت و پەیوەندی پێوە دەکات، پیاوی ئەو خێزانە هاوپۆلی باوکی ڕامشە بووە، ئەوان بەڵێن بە ڕامشە دەدەن کە هاوکاری بکەن بۆ ئەوەی قەندەهار بەجێبهێڵێت.

کاتێک مێردەکەی گەشتێک بۆ ننگرهارد دەکات، ڕامشە سەحەری کچی دەبات و بە هاوکار ئەو خێزانە ڕادەکات بۆ کابوڵ، لە کابوڵ بە نهێنی بەردەوامی بە ژیانی دەدات. مێردەکەی هەوڵدەدات بیدۆزێتەوە و دوبارە بیگەڕێنێتەوە بۆ قەندەهار، بەڵام ڕامشە دیسان هەوڵ دەدات بە هاوکاری ئەو خێزانە ئەفغانستان بە جێبهێڵێت.

ڕامشە تا ئەو کاتە بە شێوەی فەرمی وانەی نەخوێندبوو، نەچوبووە مەکتەب، تەنها لە ڕێگەی مامۆستای تەیبەتەوە وانەی سەرەتایی پێدرابوو، لە کابوڵ بڕیار دەدات بڕواتە خوێندنگە، لە ناوچەی مەکروریان لە کابوڵ خۆی ناونوس دەکات و لەم خوێندنگەیە سەرکەوتو دەبێت و زەمالەی یەک ساڵەی خوێندن لە ئەمریکا بەدەست دەهێنێت.

ئەم زەمالەیە لە ڕێگەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان بە دەست دەهێنێت. زەمالەکە تەنها ڕێگە بە خۆی دەدات بڕواتە ئەمریک، بۆیە بە دڵتەنگی و مەجبورییەوە سەحەری یەک ساڵە بەو خێزانە دەسپێرێت و دەڕوات.

ڕامشە لە ساڵی ٢٠٠٩ تا کۆتایی ٢٠١١ بۆ ماوی سێ ساڵ لە هلمند و قەندەهار لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا کاری دەکرد. لە ماوەی سێ ساڵ کارکردنیدا نەیانهێشت سەردانی کچەکەی لە کابوڵ بکات تەنانەت ڕێگەیان نەدا لەگەڵ خەڵکی گەڕەکەکەیدا پەیوەندی بکات.

بەڵێنامەی ڕامشە لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکادا کە وەک وەرگێڕ کاریدەکرد کۆتاییهات، پاشان گەڕایەوە بۆ ئەمریکا، داوای ڤیزای بۆ سەحەری کچی کرد، بەڵام ڕەتکراوەیەوە. ئەم ڕەتکردنەوەیە هێندە ڕامشەی دڵتەنگ کرد کە بیر لە خۆکوشتن بکاتەوە و سەرەنجام خۆیی لە نەخۆشخانە بینییەوە.

هاوسەرگیری لە ئۆکیناوای یابان

لە کۆتایی ساڵی ٢٠١١ ئەفسەرێکی ئەمریکی داوای  هاوسەرگیری لە ڕامشە دەکات لەکاتێکدا پێشتر دوو جار هاوسەرگیری کردبوو، ڕامشە بە هیوای هێنانی سەحەری کچی داواکارییەکە قبوڵ دەکات، لەگەڵ ئەم ئەفسەرە ئەمریکییە لە ئاواکیناوای یابان نیشتەجێ دەبن کە شوێنی کاری هاوسەرەکەیەتی.

هاوسەکەری ڕامشە خاوەنی چوار منداڵە ڕامشە دەبێتە بەخێوکەرییان لە کاتێکدا تەمەنی ١٨ ساڵە و جیاوازییەکی زۆر کەم لە نێوان منداڵەکانی هاوسەرەکەیی و ڕامشەدا هەیە.

 

سەرەتای ژیانی هونەری

“ئەفغانییەکان حەزێکی زۆریان لە گۆرانی و فیلمی هیندی هەیە، منیش هەر لەو ڕێگەیەوە ئاشنای موزیک بووم، دوو سێ جار گەشتی کەنەدام کرد و بە هاوکاری (قەیس و شەکیب عوسمانی) یەکەم گۆرانیم بە ناوی “ئارەزوو” تۆمارکرد، کاردانەوە سەرەتاییەکان ئەوە بوو کە من فارسی نازانم و پێدەچێت گۆرانیبێژێکی هندی بم.

ڕامشە دەگەڕێتەوە ئەمریکا و ناکۆکییەکانی لەگەڵ هاوسەرەکەیدا زیاتر دەبێت و هاوسەرەکەی پێێ دەڵێت ئەگەر لێی جیاببێتەوە وێنە شەخسییەکانی لە ئەفغانستان بڵاو دەکاتەوە، بەڵام لە کۆتاییدا لە ئەمریکا لە هاوسەرەکەی جیادەبێتەوە.

لە ساڵی ٢٠١٧ دا وێنەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئەفغانستان بڵاو دەبێتەوە و هەڕەشەی کوشتنی لێدەکرێت و ناچار پەنا دەباتە بەر پۆلیس.

ڕامشە دەڵێت لە چیرۆکی بڵاوبوونەوەی وێنە شەخشییەکانمدا، تەنانەت ژمارەیەک لە گۆرانیبێژانی ئەفغانستان لە دژی ئەو چالاکییان کرد و ڕامشە کاری وەرگێڕان و بەڵێنامەکانی لە ئەگغانستان لەدەست دا.

ڕامشە دەڵێت کەش و هەوای هونەری لە ئەفغانستان زۆر سەختە بەڵام هونەرمەندای ئێرانی دانیشتوی ئەمریکا هاوکارییان کرد تەنانەت دوێتێکی لەگەڵ ئەستێرەی ئێرانی “ئەندی” تۆمارکرد.

ڕامشە لە خوێندنیشدا بەرەو سەرکەوتن دەڕۆیشت و زانکۆی لە ڤێرجینیا و هەمان کات ماستەری لە ئاواکیناوای یابان تەواوکرد، ئەمساڵ دەست بە خوێندنی پزیشکی دەکات لە بواری پزیشکی دەرونی کۆمەڵایەتی لە زانکۆی ئەمریکا لە کالیفۆرنیا.

لە هەمووی گرنگتر بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە ڕامشە دەڵێت: “ئێستا سەحەریش لەلامە و یەکێکە لە خوێندکارەکانی قوتابخانە” وەک کچ و دایکێکی خۆشحاڵ پێکەوە لە ئەمریکا دەژین.

 

Leave a comment