
هەڤرین خەلەف سەرۆکی حزبی سوریای ئایندە لەلایەن کۆمەڵەی مافەکانی ژنان (AWID) خرایە نێو لیستی نێونەتەوەیی مافەکانی ژنان.
هەڤرین سەرۆکی حزبی سوریای ئایندە بوو لە ناوچەی رۆژئاوا و یەکێک بوو لەو ژنە کوردیانەی کە ژیانی خۆیان خستۆتە مەترسی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی تورکیا و دروست کردنی سیستمێکی ژنانە لە ناوچەکە.
کۆمەڵەکەی مافەکانی ژنان (AWID) لە ساڵی ١٩٨٢ بۆ هاوسەنگی یاسا، پاراستنی یاسا، مافەکانی ژنان و دادپەروەری نێوان ژن و پیاو دامەزراوە.
لە کاتی دامەزراندنی ئەم کۆمەڵەیەوە ٤٥٠ ژن لە هەموو جیهان وەک ژنانی کاریگەر لە مێژوو و لە سەرانسەری جیهاندا دەستنیشان کراون یەکێک لەو ژنانە هەڤرین خەلەف سکرتێری گشتیی پارتی ئایندەی سوریایە.
هەڤرین سمبوڵی تێکۆشان و ئاشتی بوو، و کاری بۆ یەکسانی ژن و پیاو کردووە. و هەر لە ڕێگەی حزبەکەیەوە کاری بۆ جێگیری و دوارۆژێکی ئازادی سوریا کردوە.
لە ١٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ لەلایەن چەکدارانی ئەحرار ئەلشەرقییەی سەر بە تورکیا کرایە ئامانج و کوژرا.