دامەزراوەیەکی تایبەت بۆ ڕاوێژکاری پەروەردەیی و خێزانی

photo_2020-10-01_13-57-16

شیاو لەتیف محەمەد ناسراو بە شیاو نەوڕۆڵی، ژنێکی تەمەن تەمەنی ٣٠ ساڵە، هەرچەندە بڕوانامەی لە ئەندازیاریی کۆمپیوتەردا هەیە، بەڵام حەز و خولیای بۆ پەروەردەی خێزانی وای کرد لەوڵاتی تورکیا بڕوانامەی ماستەر لە ڕاوێژ و پەروەردەی خێزانیدا بەدەست بهێنێت.

شیاوئێستا لەگەڵ هاوسەرەکەی خاوەن و دامەزرێنەری فام ئەکادمین (family and marriage).

شیاو لە چاوپیکەتنێکدا تایبەت بۆ چاوی خەڵک دوا” ئیشکردن لەم بوارە خەونی منداڵیم بوو، چێژی لێدەبینم، هەروەها لەکاتی خوێندنی کۆرسەکاندا گۆڕانکاری گەورە لە سەر ئاستی کەسی و پەیوەندی سۆزداری نێوان من و هاسەرەکەم دانا.

هەروەها وتی” لە میانی خوێندنەکەماندا لەگەڵ هاوسەرەکەم توانیمان ٨ بەرهەمی پەروەردەیی وەربگێڕینە سەرزمانی کوردی، کاتێک کۆمەڵێک خولمان وەرگرت لە کەسانی یەکەمی بوارەکە لە تورکیا، ئەڵمانیا، ئەمریکا، هەستمان کرد کۆمەڵگەی خۆمان زۆرپێویستی بە بواری پەروەردەی خێزانی هەیە.

کاتێک شیاو گەڕایەوە کوردستان بەشداری کرد لە دانانی پڕۆگرامەکانی سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی، کە خول بۆ تازە دەستگیراندارەکان دەکریاوە، دوای ئەوە دەستیان کرد بە دانانی چەن پاکێجێکی پەروەردەیی یەکێک لە پاکێجەکان پڕۆژەی خێزانەکم بوو.

شیاو دەڵێت” ئەم پڕۆژەیە دەنگۆی زۆر باشی دایەوە لە کوردستان، بەڵام ئێمەش مەرجمان هەبوو بۆ بەشداری کردن، دەبێت هاوسەرەکان بەیەکەوە بەشداربن، ئامانجمان لەمە بۆ ئەوەبوو،بەهۆی ئەوەی هەمیشە ژن خەمی پەیوەندییەکانێتی بەرەو پێشی ببات ولە خەمی پەوەردەی منداڵەکانێتی بەردەوام ژن بەشداری خولەکان دەکات.

هەوەها وتی،بابەتی پەروەردەی سێکسی منداڵ ، کە لە کوردستان زۆر کەم کاری لەسەرکراوە، کە چۆن پەروەدەیەکی سێکسی تەندروست فێری منداڵەکانمان بکەین کە بتوانن لە تەمەنی منداڵی تا گەرەبوونی بتوانێت حەزەکانی دوا بخات چونکە پەوەردەی سێکسی بریتییە لە دواخستن و کۆنترۆڵ کردنی حەز.

سەبارەت بە دامەزراندنی فام ئەکادیمی شیاو وتی” کاتێک ئەم پڕۆژەیەمان بەم جۆرە جێبەجێ کرد دەنگۆیەکی زۆر باشی هەبوو بەڵام هەستمان کرد شتی زۆر زیاتر ماوە، بۆیە دەستمان کرد بەدامەزراندی فام ئەکادیمی(family and marriage) یەکەمین سەکۆی پەروەردەیی”

هەروەها وتی “خزمەت گوزارییەکامنمان لە بواری نوسین، ڕاهێنان و ڕاوێژدایە لەسەر چەند ئاستێک کاردەکەین وەک( گەشەپێدانی خود، ئەرکی دایک و باوکایەتی، پەیوەندی سۆزداری نێوان ژن و مێرد و چارەسەرکردنی کیشەکان، پەروەرەی سێکسی و مامەڵەی هاوسەرەکان، ڕاوێژی پێش هاوسەرگیری، ڕاوێژی پێش جیاوبونە)

لە کۆتاییدا شیاو وتی” جێی خۆشحاڵییە بە هۆی ئەم کارەی ئێمەوە توانیومانە تاکەکان هان بدەین بێین چارەسەر بۆ کێشەکانی خۆیان بدۆزنەوە لای ئێمە، بێگومان ئەمەش بەهۆی نهێنی پارێزی و پڕۆفیشناڵ بونمان لە بوارەکەیە کە بە ڕێگەی زانستیانە  پیشەکەمان دەکەین.

 

 

چاوی خەڵک/ تایبەت

Leave a comment