ڕێزگرتن لە کارەکەی سەرکەوتنی پێ بەخشی

basoz sardar

بەسۆز سەردار ماوەی ١٦ساڵە لە وڵاتی سوید ئارایشتگای تایبەت بەخۆی بەناوی(City salong) داناوە و کاردەکات.

بەسۆزتایبەت بە چاوی خەڵک دوا” بۆ ئەوی ئارایشتگا دابنێم پێویست بووماوەی ساڵێک لەو بوارە بخوێنم و بڕوانامە وەربگرم، دواتر ماوەی ساڵێک کارم کرد بۆ ئەوەی بتوانم ئارایشتگای  تایبەتی خۆم بکەمەوە.”

هەروەها وتی” بۆیە ئەو پیشەیەم هەڵبژارد چونکە حەزی زۆرم بۆ ئەم کارە هەبوو، هەروەها کە هاتمە ناو کارەکەشەوە لە ڕووی دەرونییەوە زۆرهەستم بە ئاسودەیی کرد، هەرچەندە ماوەی کارکردنەکەش زۆرە، کاتێک موشتەرییەکانم قسەی دڵی خۆیانم بۆ دەکەن و گوێیان بۆ دەگرم.”

لێرەهەموو کارەکان خۆم دەیکەم، هەرچەندە کچێک لام کاردەکات بەڵام کاتێک تەلەفون دەکەن بۆئەوەی کاتیان بۆ دابنێم گەر خۆم لەوێ نەبم کارەکەیان ناوێت چونکە موشتەرییەکان بەدەستی من ڕاهاتون.

سەبارەت بەوەی کە موشتەریەکانی خەڵکی کوێن بەسۆز دەڵێت” ئەوانەی سەردانم دەکەن و کاریان بۆدەکەم هەموویان هاولاتی سویدنین، چونکە لە شووێنێکدا کاردەکەم ئەوناوچەیە  خەڵکی  وڵاتانی تری لێننیە و تەنانەت کوردەکانیش لەوێ نیشتەجێنین بۆیە سەردانم ناکەن.

زۆر حەز دەکەم بێمەوە کوردستان و لێرەش لقێک بکەوە، بەڵام کچەکەم خوێندنی تەواو نەکردوە ناتوام لە ئێستادا بێمەوە ئەگینا ئەوە گەورەترین ئاواتی منە.

بەهۆی ئەوەی ساڵانە کەرەستەی تازە دروست دەکرێت و شێوازی تازە دێتە ئاراوە پێویستە بەشداری ئەو خولانە بکەیت کە ساڵی دووجار لە وەرزی هاوین و بەهار دەکرێتەوە بۆ ئەوەی دانەبرێت و لە بوارەکە زانیارەکانت تازە بێت، خۆشبەختانە منییش هەموو وەرزێک بەشدار دەبم.

 

 

چاوی خەڵک/تایبەت

Leave a comment