ناوی من ناوی دایکمە

nawi mn size

ئەمڕۆ ٢٣/٩/٢٠٢٠ ناساندن و کۆبونەوەی کەمپەینی “ناوی من ناوی دایکمە” لە هۆتێل ڕامادا سازدرا.

ئەم کەمپەینە لە بەرواری  ٥/١٢/٢٠١٨ بە فەرمی یەکەم کۆبونەوە لە سلێمانی و لە ئۆفیسی ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپدان بە بانگهێشتی کەسانی یاسایی و ڕێکخراوەکانی ژنان ئەنجامدرا و پلانی کارەکانی دەستنیشانکرد.

کەمپەینەکە لە سەرەتاوە کاری لەسەر یاسای کارتی نیشتیمانی ژمارە ٣ ی ساڵی ٢٠١٦ کرد، کە ماف بە دایکانی عێراق نادات بە تەنها ڕەچەڵەکی منداڵەکان دیاری بکەن و ناسنامەی خۆیان بدەنە منداڵەکانیان، ئەگەر باوک نادیار بێت و لە هەمن کاتدا ئەم مافەش بۆ ژنان بە دەست بهێنرێت کە بتوانن ناسنامە ببەخشنە منداڵەکانیان.

لە سەرەتادا کاری کەمپەینەکە ئەوە ئەوەبوو پێش هەموو شتێک هەمواری ئەو یاسایە بکاتەوە و ڕەشنوسی یاساکە بنووسێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە.

کۆبونەوە و چالاکییەکانی کەمپەینی “ناوی من ناوی دایکمە” بەردەوامی هەیە و لە کۆتا چالاکییاندا لە هۆتێل ڕامادا بە ئامادەبوونی دەستگاکانی ڕاگەیاندن و ڕێکخراوەکانی ژنان و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی، گفتوگۆیەکی کراوە ئەنجامدرا.

لە کۆبونەوەکەدا باس لە کەمپەینەکە کرا لە ڕوی کۆمەڵایەتیی و یاسایی و ئاینییەوە، سەرجەم چالاکوانەکان بەشدارییان کرد و پرسیار و ڕا و سەرنجەکانیان ئاڕاستەکرد، ئەوەی هەمووان لەسەری کۆک بوون پاڵپشتی کەمپەینەکە  و بە ئەنجامگەیاندنی هەوڵەکان بوو.

ڕێکخەرانی ئەم کەمپەینە پێکدێن لە “ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان، ڕێکخراوی ئێمە، یەکێتی ژنان، ڕێکخراوی وەلا” هەروەها چەند کەسایەتییەک وەک “گەشە دارا-ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، تەلار شێخ لەتیف-پەرلەمانتاری خولی پێشوو، ڕێزان شێخ دلێر-پەڕلەمانتار، ڕازاو مەحمود فەرج-پەرلەمانتاری خولی سێ و چوار”

Leave a comment