نوێنەرانی کۆبەندی ژنان دەتوانن؛ کەیسی زارا محەمەدی دەگەیەننە ئۆفیسی مافی مرۆڤی یونامیی

IMG_0665999

رۆژی ٢٠/٩/٢٠٢٠ لە چوارچێوەیی هەوڵەکانی کەمپەینی ئازادی بۆ کچە چالاکوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “زارا محەمەدی” کۆبەندی ژنان دەتوانن- کوردستان بەمەبەستی گەیاندنی یاداشتی ناڕەزایەتی لەبارەی١٠ ساڵ زیندانیکردنی سەردانی یۆنامییان کرد.

پاش ئەوەی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە ئەمنەسورەکە، کۆبەندی ژنان دەتوانن- کوردستان یاداشتێکی نارەزایەتییان ئاراستەی کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی هەرێمی کوردستان، کونسوڵی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان ، سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕای گشتی کرد بەمەبەستی ئازادکردنی ژنە چالاکوانی کورد زارا محەمەدی.

لەم سەردانەدا یاداشتێکی ناڕەزایەتیی و هاوپێچ لەگەڵ پاڵپشتی ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕێکخراو و کەسایەتییەکان بەمۆر و واژۆ ئاراستەی ئۆفیسی مافی مرۆڤی یۆنامی لەهەولێر کرا. بەمەبەستی چڕ کردنەوەی هەوڵەکان لەڕێگەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و دروستکردنی فشاری نێودەوڵەتی لەبارەی ئەم کەیسەوە. لەلایەن ئۆفیسی مافی مرۆڤ بەڵێنیاندا سەرجەم دۆکۆمێنتەکانی تایبەت بەم دۆسیەیە بگەیەننە دێسک ئۆفیسی مافی مرۆڤی ئێران لە جنێف و کاری جددی بۆ بکەن.

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی سزادان بە زیندانی کردنی کچە چالاکوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “زارا محەمەدی”بە ۱۰ ساڵ زیندانی بەتۆمەتی بەکارهێنان و فێرکردنی زمانی کوردی بۆ منداڵانی ڕۆژهەڵات ڕووبەڕووی سزادان و زیندانیکردن بووەوە ,”کۆبەندی ژنان دەتوانن _کوردستان” کەمپەینێکی سەرتاسەری ڕاگەیاند بەمەبەستی کۆکردنەوەی ناو و واژۆی ڕێکخراوو  کەسایەتییە ئازادیخوازەکان و گەیاندنی یاداشتی ناڕەزایەتی بە شوێنی مەبەست لەپێناو ئازادی بۆ زارا محەمەدی چالاکوان.

چاوی خەڵک / تایبەت

Leave a comment