گوگڵ یادی لەدایکبونی ٨٦ ساڵەی ژنە نوسەری میسڕی نەتالیا ڕەشید دەکاتەوە

1600580451_maxresdefault-768x432

نەتالیا ڕەشید ئبراهیم ژیانی خۆی تەرخان کردوە بۆ داهێنان و هاندانی منداڵان لە بواری ئەدەبدا.

بۆماوەی ٤٦ ساڵ بەڕێوبەری گۆڤارێکی پەروەردەیی عەرەبی بەناوبانگ بوو بەناوی سەمیر، لە  ١٩٥٦ دەستەی دامەزرێنەری بووە تا ٢٠٠٢، هەروەها نوسەری کۆمەڵێک کاری ئەدەبی زۆر خۆشەویستبووە لە ناو منداڵاندا.

لە ڕێی کتێب و چیرۆکە کورتەکانییەوە توانی ببێت بە کەسایەتییەکی دەرکەوتوی شارستانی میسڕی لە بواری ئەدەبدا.

نەتالیا لەم ڕۆژەدا ولە١٩٣٤ لە قاهیرە لەدایک بووە، لە زانکۆی قاهیرە بڕوانامەی بەدەست هێناوە، لەهەمانکاتدا یەکەمین چیرۆکی بۆ منداڵان وگەنجان نوسیوە.،یەکەم کورتە چیرۆکی ١٩٥٣ لە ڕادیۆ پەخش کرا.

لە کارەکانیدا تێکەلەیەکی لە نێوان کلتوری میسڕی و ژیانی میسڕی مۆدێرن تێکەڵ دەکرد، بەوئامانجەی منداڵان لە سەرانسەری جیهاندا شارەزای ئەم جۆرە نوسینە ببن.

لەماوەی تەمەنی کارکردنیدا نەتالیا ژمارەیەکی بێ ئەندازە چیرۆکی نوسی و وەرگێڕانی بۆ چەندین چیرۆک کرد، ئەمانە یارمەتی دەرێک بوون بۆ لیستە هەمە جۆرەکانی گۆڤاری منداڵان و پڕۆگرامەکانی تەلەفیزۆن و بەرنامەکانی ڕادیۆ.

نەتالیا بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە دارالهیلال کاری کردوە و لە ١٩٦٥دا دەستی کرد بە نوسینی کتێبی منداڵان، کە هەر لەڕێگەی ئەم شوێنەوە چیرۆکەکانی لە میسڕ بڵاو دەکرایەوە.

لەناو گرنگترین کارەکانیدا لە ١٩٧٩ کتێبێکی نووسی بەدووبەش بەناوی (ژیان نامەی خێزانی یاسر)، ئەمەش هاندەرێک بوو ببێت بە یەکەین فیلم لە بواری منداڵان و لەلایەن کونسوڵی نەتەوەیی میسڕەوە پەخشکرا.

نەتالیا زۆر بابەتی کلاسییکی منداڵانی وەردەگێڕایە سەر زمانی عەرەبی، لەوانەش ئیمپراتۆرەکان، پۆشاکی تازە، شازادە دڵخۆشەکە و ڕەشی جوان.

نەتالیا ئەندامی لیژنەی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی قاهیرە بوو بۆ منداڵان و ئەندامی لیژنەی منداڵان و گەنجان بوو بۆکتێبخانەی ئەلیکساندریا.

هەروەها کۆمەڵێک خەڵاتی ڕێزلێنانی زۆری بەدست هێناوە بەهۆی بەشداری کردنی لە ئەدەبی میسڕیدا لەوانەش  لەساڵی ١٩٩٥ خەڵاتی دەوڵەتی بەدەست هێنا بۆ بواری ڕۆژنامەگەری منداڵ. لەبواری ئەدەبی منداڵاندا مەدالیای کونسوڵی وەزارەتی ڕۆشنبیری میسڕی لە ٢٠٠٢دا وەرگرت.

لە ٢٦/٥/٢٠١٢ کۆچی دوایی کردوە.

Leave a comment