نازناوی باشترین و بەهێزترین دایکی ساڵی پێبەخشرا

119521239_1632420443585099_2464170557328362228_n

لادا کۆرۆلیڤا  تەمەنی ٢٠ ساڵە، لەگەڵ ٢ منداڵەکەی لە مۆسکۆ کاری دلیڤەری دەکات، لەکاتی کارکردن وێنەیەکی لەلایەن هاوڵاتییەکەوە بڵاو کراوەتەوە و لەسۆشیال میدیا دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و خەڵکانێکی زۆر ئامادەییان دەربڕی تا هاوکاری بکەن، بەڵام لادا لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفیزۆنیدا سوپاسی ئەوانەی کرد کە ویستویانە یارمەتی بدەن وهاوکارییەکەی ڕەت کردنەوە ولەبەرامبەرئەوهەڵوێستەیان زۆر سوپاسی کردن.

لادا هۆکاری ڕەت کردنەوەی هاوکاریکردنی هاوڵاتیانی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە بەڵێنی بە هاوسەرەکەیداوە تا  ئەولە خزمەتی سەربازی دێتەوە بەرپرسیارییەتی خێزانەکەی لە ئەستۆ بگرێت و زۆر بە باشی چاودێری منداڵەکانیشی بکات، بۆیە ناچارە لەگەڵ خۆی بیان بات بۆسەر کار.

لاداکۆرۆلیڤا دەڵێت” لەدوای چەندین چاوپێکەوتن و پێشکەشکردنی سیڤی بۆ ئەوەی کارم دەست بکەوێت، هیچ کارێکم دەستنەکەوت، بڕیارمدا خۆم کارێکی سەربەخۆبکەم، ئێستا ٨ کاتژمێر کاری گەیاندن (دلیڤەری) دەکەم و دوای ئەوە چەند کاتژمێرێک لە مارکێت کاردەکەم.”

کارکردنی لادا و چاودێری کردنی منداڵەکانی و نەشکاندنی ئەو بەڵێنەی بە هاوسەرەکەیدا بوو وای کرد نازناوی باشترین و بەهێزترین دایکی ساڵی پێبەخشرێت، لەکاتێکدا دەیتوانی سودێکی زۆر لەو هاوکاریانە وەربگرێت کە لەلایەن هاوڵاتیانەوە پێیدەبەخشرا.

Leave a comment