خەونی کچە یاریزانێکی تۆپی پێ کڕینی ماڵێکە بۆ خێزانەکەی

photo_2021-05-31_16-14-02

سالێ داود کچە یاریزانێکی ئێزیدییە تەمەنی ١٧ ساڵە و خەڵکی کۆمەڵگەی خانەسۆرە سەر بە ناحیەی سنونێ لە باکووری قەزای شنگال. نزیکەی ٣ ساڵە لە تیمێکی ناوخۆی تۆپی پێی دا یاریدەکات و خەونی ئەوەیە کە لە پاشەڕۆژدا بچێتە یانەیەکی دیار و ناسراو و ماڵێک بۆ خێزانەکەی بکڕێتەوە.

سالێ  دەڵێت “چەند ساڵێکە یاری تۆپی پێ دەکەم و لە ئێستادا شوکر بۆ خوا لەم بوارەدا پێشکەوتن لە ئاستی خۆیەوەم بینیووە بەڵام بەڕاستی تا ئێستا نەگەیشتوومە ئامانجەکەی خۆم. وە خێزانەکەم هەتا دێت زۆر زیاتر پشتیوانیم لێدەکەن.”‘

 

 

سەرەڕای هەوڵدانم لەم بوارەدا هێشتا خەونەکانم بە ئەستەم دێنە دی چونکە دەرفەت لەم بوارەدا وەکو پیاوان بۆ رەگەزی مێ ناڕەخسێت.” سالێ وای وت.

سالێ هیوادارە رۆژێک لە یانەیەکی دیار یاری بکات و بتوانێت پاداشتی خێزانەکەی بداتەوە و چۆن ئەوان هاوکاریان کردوە ئەمیش هاوکاریان بکاتەوە و ماڵێکیان بۆ بکڕێت.

 

 

لەنێو یاریگایەک و لەکاتی پشو وەرگرتنی یاریزانەکاندا دایکێک ئاو دەدات بە کچەکەی و هاوکار وپاڵپشتی دەکات ئەمەش وێنەیەک بوو کە لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەشێوەیەکی دیار بڵاوبۆوە.

سالێ لەوبارەیەوە دەڵێت، “زۆر شانازی بە دایک و هەموو خێزانەکەی خۆم دەکەم و ئەو وێنە زۆر خۆشحاڵی کردوم و بە شتێکی زۆر جوانی دەبینم کە چۆن دایکەکەم بەو شێوەیە هاوکارم کردووە و هەمیشە لەنێو یارییەکانم ئامادە دەبێت و پاڵپشتیم دەکات.

سالێ هیوادارە لایەنە پەیوەندیدارەکان پاڵپشتی زیاتری وەرزشەوانە ژنەکان بکات تا ببێتە کولتوورێکی خوانی دەڤەرەکە و کچانیش خولیا و خەونەکانیان بهێننە دی.

 

 

چاوی خەڵک/ تایبەت

Leave a comment