سوید باشترین و عێراق لە خراپترینەکانە بۆ ژیانی ژنان

CEOWORLD

سوید باشترین و عێراق لە خراپترینەکانە بۆ ژیانی ژنان

 

لیستێک بۆ ریزبەندیی باشترین وڵاتانی جیهان بۆ ژیانی ژنان دەکرێت و عێراق دەکەوێتە کۆتایی ریزبەندییەکە.

ریزبەندییەکە لەلایەن گۆڤاری (CEOWORLD) و بە وەرگرتنی ڕای زیاتر لە 256 هەزار ژن لە جیهان، بۆ 156 وڵاتی جیهان رێک خراوە.

ریزبەندیی وڵاتەکان لەسەر نۆ بنەما بووە، کە بریتین لە؛

– یەکسانی لەنێوان هەردوو رەگەز

– رێژەی سەدیی ژنان لە پەرلەمان

– هەستکردن بە ئارامی و پارێزراوی لای ژنان

– یەکسانی لە داهات

– گرنگیدان بە مافەکانی مرۆڤ

– توانای ژنان لە وڵاتەکان

– ناوەندی ئاستی خوێندنی ژنان

– رێژەی ئەو ژنانەی لە 25 ساڵ گەورەترن و کار دەکەن

– تێکەڵیی ژنان لە کۆمەڵگە

وەک لە ئەنجامی ریزبەندییەکەدا دەردەکەوێ، سوید پلەی یەکەمی لە باشترین وڵاتەکان بۆ ژیانی ژنان لە 2020 وەرگرتووە و کۆماری ئەفریقیای ناوەڕاست ژمارە 156 (کۆتایی) ریزبەندییەکەی وەرگرتووە.

لەو ریزبەندییەدا، عێراق ژمارە 123ـی وەرگرتووە و دەرکەوتووە ژیانی ژنان لە وڵاتانی مەدەغشقەر، زامبیا، لیبیا، کینیا، نامیبیا، لە ژیانی ژنانی عێراق خۆشترە.

 

 

تەواوی ڕیزبەندییەکە بە وێنە؛

Leave a comment