چاوى خه‌ڵك زانیارى جیاواز له‌باره‌ى كوشتنى خێزانه‌ كورده‌كه‌ى شارى به‌غدا بڵاو ده‌كاته‌وه‌

119526986_1882540388555278_6367054557049944768_n

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ 4 شه‌مه‌ ١٦/٩/٢٠٢٠  خێزانێكى كورد کە ‌پێكهاتبوون لە دایک و باوک و کچێک، لە ماڵەکەی خۆیان لە گەڕەکی مەنسوری شاری بەغداد بە کوژراوی دۆزرانەوە.

به‌پێ سه‌رچاوه‌یه‌كی  پزیشکی داد كه ‌ناوه‌كه‌ى لاى ماڵپه‌رى چاوى خه‌ڵك پارێزراوه‌، وتى “ئاماژه‌كان به‌ئاراسته‌ى ڕووداوێكى تاوانكارى هه‌نگاو ده‌نێن، و خودى ئه‌و كچه‌ ده‌رمانسازه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕووبه‌ڕووى ڕووداوى ده‌ستدرێژى سێكسى نه‌بۆته‌وه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ى له‌نێو زۆرێك له‌میدیاكانه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وە.”

هه‌ر به‌پێ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ش “هه‌رچه‌نده‌ تاوه‌كو ئێستا له‌قۆناغى لێكۆڵینه‌وه‌داین، به‌ڵام به‌شێك له‌ئاماژه‌كان پاڵنه‌رى ئه‌نجامدانى ڕووداوه‌كه‌ بۆ تاوانى دزیكردن ده‌گه‌رێننه‌وه‌، و خودى ئه‌و كچه‌ ده‌رمانسازه‌ش کە ‌یه‌كێك بووه‌ له ‌قوربانیانى ڕووداوه‌كه‌ ڕووبه‌ڕووى ده‌ستدرێژى سێكسى نه‌بۆته‌وه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن زۆرێك له‌ میدیاكانه‌وه‌ ئاماژه‌ى پێكراوه‌. به‌ڵكو له‌ژووره‌كه‌ى خۆیدا خنكێنراوه‌, ودایك باوكیشى به‌هۆى چه‌ند به‌ركه‌وتنێكه‌وه‌ به‌چه‌قو گه‌یانیان له‌ده‌ستداوه.”

سه‌رچاوه‌كه‌، ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاند” له‌ئێستادا ته‌رمى قوربانیانى  ڕووداوه‌كه‌ له‌پزیشكى دادى شارى به‌غدا ماونه‌ته‌وه‌، و دوابه‌دواى ته‌واوكردنى رێكاره‌ یاساییه‌كانیش به‌ره‌و شارى سلێمانى بە مەبەستی بە خاک سپاردنیان به‌رێ ده‌كرێن.”

چاوى خه‌ڵك/تایبه‌ت  

Leave a comment