پڕۆژەی گەشەپێدانی توانا ئابووریەکانی ژنان

IMG_0739

پڕۆژەی گەشەپێدانی توانا ئابووریەکانی ژنان یەکێکە لە پڕۆژەکانی ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان PDO بە هاوکاری ڕێکخراوی Terra Tech ئەڵمانی ماوەی ساڵێکە لە بواری جێبەجێکردندایە کە تایبەتە بە ژنانی ئاوارە و پەنابەر و خانەخوێ و خاوەن پێداویستی تایبەتن.

پڕۆژەکە سەرەتا بە کۆرس و فێرکاری دەستیپێکرد بۆ ئەوەی گەشە بە تواناکانی بەشداربووان بدرێت، بە ئامانجی ئەوەی لە داهاتوودا ئەم پیشەیەی فێری دەبن بیکەنە سەرچاوەیەک بۆ داهاتی خۆیان و پاڵپشتییەک بۆ خێزانەکانیان.

سورێن عەبدوڵا بەڕێوەبەری پڕۆژەکە چاوی خەڵک وتی: ” ئەم پڕۆژەیە بە هاوکاری ڕێکخراوی تیراتێک ئەنجام دەدرێت، پرۆژەکە بۆ ماوەی یەک ساڵ بوو، ئێستا لە بەشی کۆتایی پڕۆژەکەداین کە دروستکردنی بزنس و کردنەوەی بازاڕی تایبەتە بۆ ژنانی بەشداربوو. لەو چوارچێوەیەدا ٧ گروپمان دروستکردووە، هەر گروپێک لە ٥ کەس زیاترن و دوکانی تایبەتمان بۆ کردونەوەتە و پاڵپشتی دابینکردنی سەرجەم کەلوپەلەکانی ناو دوکانەکانمان لە ئەستۆ گرتووە. بۆ ماوەی ٣ مانگیش پارەی کرێی دوکانەکانیان لە ئەستۆ دەگرین.

لە ئێستادا  بەدواداچوون بۆ کار و چالاکییەکانیان دەکەین، لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە ئەم گروپانە لینکیان لەگەڵ کارگە و شوێنی گشتیدا دروستکردوە بۆ زیادکردنی بەرهەم. کار بۆ ئەوە دەکەین ئەم ژنانە ببنە خاوەنی کاری خۆیان وەک براندێکی بچوک و پاشان بەرە پێش بچن و گەشە بە پیشەکانیان بدەن و لەداهاتوودا گەورەتری بکەن.

(ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان – PDO) لەم پڕۆژەیەدا کار لەسەر ئەوە دەکات, تەنها فێرکردن و گەشەپێدانی تواناکانی ژنان و کچانی بەشداربوو بەس نییە، بەڵکو کار لەسەر کردنەوەی بازاڕێک دەکات بۆ خستنەڕووی ئەو کاڵایانەی کە لەلایەن بەشداربووەکانەوە بەرهەمدەهێنرێت. PDO دەیەوێت ژنەکان لە سەر پێی خۆیان ڕابووەستن.

 

Leave a comment